روونكردنەوەیەك لەمەكتەبى سیاسى یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستانYNDK
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
بۆ راى گشتى كوردستان
-جەماوەرى خۆشەویستى كوردستان...
یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستان YNDK بەلیستى ژمارە (51) بەشدارى لەهەڵبژاردنەكانى ئەم دواییەى پەرلەمانى كوردستان كردو وەك یەكەم ئەزموون لەم بوارەدا دەستى بەهەڵمەتى پروپاگەندەى هەڵبژاردن كرد، بۆ هەڵمەتى هەڵبژاردنیش هیچ پشتیوانیەكمان نەبوو تەنها پشتمان بەخواى گەورەو خۆمانو گەلى كوردستان بەست. ئەوەى بەلامانەوە سەیر بوو راگەیاندنى دەرەنجامە بەراییەكانى هەڵبژاردن بوو كەئەو رێژە دەنگە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ كارو خەباتىYNDKدا ناگونجێو ناكۆكە لەگەڵ راپرسییەكانى پێش پڕۆسەى دەنگدانو بۆیە ئەو ئەنجامە بەهى خۆمان نازانین، سەرەڕاى پێشێلكارییەكانى هەڵبژاردن لەكاتى جیاكردنەوەو ژماردنى دەنگەكاندا لەزۆر شوێنو بنكەدا دەنگەكانمان پووچەڵكراونەتەوە (بەڵگەش لەبەر دەستدایە)، نەك هەر ئێمە بگرە بەشێكى زۆرى شەقامى كوردستانیش تووشى سەرسوورمان بوونە لەو ئەنجامەى لیستەكەمان.
ئێمە لە YNDK وێڕاى سوپاسو رێزمان بۆ هەموو ئەو خۆشەویستانەى كەدەنگیان بەلیستەكەمانداوەو، راستگۆو هاوكاربوونە لەگەڵمانداو بۆ سەرخستنى لیستەكەمان كاریانكردووە، رایدەگەیەنین كەدەرفەتى زۆرمان لەپێشدا ماوەو چاو بەهەموو لایەنەكانى ئەم هەڵبژاردنەدا دەخشێنینەوەو بەوردى لێیدەكۆلینەوەو بەردەوام دەبین لەسەر كاروخەباتى خۆمان بۆ خزمەتكردنى جەماوەرى كوردستانو، ژیانو كاروخەباتیش تەنها دەرفەتێكو دوان نییەو، خۆشمان بەسەركەوتوو دەزانین لەبەر ئەوەى بێ پشتیوان بووینو لەلایەن هیچ كەسو لایەنێكیشەوە هاوكارى نەكراوینو بگرە دژایەتیش كراین هەر لەلێكردنەوەو دڕاندنى پۆستەرو ریكلامەكان تادەگاتە هەڕەشەو چاو سووركردنەوە لەكادیرو چاودێرانمان.
YNDK بەوردى لەرەوشەكە دەكۆڵێتەوەو بەسوود وەرگرتن لەهەڵەو كێماسیو خاڵە باشەكان بەبەرنامەو شێوازێكى نوێو وەك هەمیشەیش راستگۆو بوێرانە درێژە بەخەباتى خۆى دەدات لەپێناو هێنانەدى كوردستانێكى سەربەخۆو ئازادو یەكگرتوو دیموكرات.
مەكتەبى سیاسى
یەكێتى نەتەوەیى دیموكراتى كوردستان
YNDK
10 ى خەرمانان/2709ى كوردى
1 / 8 / 2009ى زایینى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست