کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرکۆ بێکه‌س فشار ده‌خاته‌ سه‌ر به‌ختیار عه‌لیی و هاوه‌ڵه‌کانی

Saturday, 26/06/2010, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ ده‌زگای سه‌رده‌م به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ نووسینه‌کانی (شوان ئه‌حمه‌د) له‌ سه‌ر ده‌گای سه‌رده‌م، به‌ ناونیشانی (سه‌رده‌م ده‌زگایه‌کی گه‌نده‌ڵ و بێسه‌ر و به‌ر 1، 2) که‌ تا ئیستا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ دوو به‌شی لێبلاوکردۆته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ دوا به‌شیش بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ شێرکۆ بێکه‌س په‌یوه‌ندیی به‌ (به‌ختیار عه‌لیی، رێبین هه‌ردی) و هاوه‌له‌کانی تریانه‌وه‌ کردووه‌، داوای لێکردوون تا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ و کۆتایی به‌و نووسین و باسانه‌ بهێنێ، که‌ له‌ سه‌ر خۆی و ده‌زگاکه‌ی‌ بڵاوی ده‌کاته‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌مانیش ناچار ده‌بن، به‌ هه‌مان شیوه‌ په‌یوه‌ندیی  ئه‌وانه‌ به‌ ده‌زگای سه‌رده‌م و نهێنی دیکه‌ش ئاشکرا ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ دڵنیا نه‌بوو، که‌ ئایا شێرکۆ بۆ خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵیاندا کردووه‌، یان که‌سانی دیکه‌ی راسپاردووه‌ تا قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بکه‌ن؟ هه‌روه‌ها نه‌شیزانی به‌ چ شیوه‌ و زمانێک له‌گه‌ڵیاندا ئاخافتوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت، وتی، ئه‌و نووسینه‌ی که‌ له‌ کوردستانپۆستدا له‌لایه‌ن کارمه‌ندێکی دیکه‌ی سه‌رده‌مه‌وه‌ بڵاوکرایه‌وه‌ به‌ناونیشانی (ئه‌وه‌ی شوان ئه‌حمه‌د ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌زگای سه‌رده‌م باسی نه‌کردووه‌، من باسی ده‌که‌م)  وای کرد،  هه‌ڕه‌شه‌ی شێرکۆ بێکه‌س به‌ هه‌ندوه‌ربگرن، بۆیه‌ نامه‌یه‌کیان به‌ شێوه‌ی روونکردنه‌وه‌ بۆ ئاوێنه‌ ناردووه‌، ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه‌یان‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاوێنه‌ کردووه‌.
له‌ روونکردنه‌وه‌که‌دا وه‌ک هاتووه‌ نووسیویانه‌: (به‌شێکی تری نووسینەکەی کاک شوان ئه‌حمه‌د لەو نیازەی تێپەڕاندووە و بووەتە ھەڵگری زمانێک کە کەم و زۆر پەیوەندی بە ئیتیکی نووسینەوە نییە)‌، ئه‌م سێ نووسه‌ر و رۆشنبیره‌ کوردانه‌، ده‌ریان نه‌خستۆته‌، که‌ له‌ کوێی نووسسینه‌که‌ی‌ شوان ئه‌حمه‌ددا هاتووه‌، گوایه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ئه‌ته‌کێتی نووسینه‌وه‌ نییه‌، یان له‌ چ شوێنێکدا‌ بۆته‌ هه‌ڵگری زمانێکی خراپی نووسین؟
شایانی باسه‌ هه‌روه‌ک له‌و‌ روونکردنه‌وه‌یه‌ی ئاسۆ جه‌باریش، ناوی به‌ختیار عه‌لیی و رێبین هه‌ردییش هاتووه‌، که‌ ئه‌م بۆ بینینی به‌ختیار عه‌لی سه‌ردانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی کردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌که‌ ده‌ریده‌خات، به‌ختیار و هاوه‌ڵه‌کانی به‌شێک بوون له‌ ده‌زگای سه‌رده‌م ‌ و په‌یوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌یان به‌و ده‌زگایه‌وه‌ هه‌بووه‌، دیاره‌ ئه‌و قسه‌ و باسانه‌ی، له‌سه‌ر ئه‌مانیش ده‌کرێت، ئه‌وه‌ پیشان ده‌ده‌ن، که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌موو که‌سێک ده‌ستگرۆیی و یارمه‌تیی مادیی کراون، سه‌رچاوه‌که‌ی نێو ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌سه‌رسوڕمانه‌وه‌ پرسیاری کرد: ئه‌گه‌ر وا نییه‌ بۆچی به‌ختیار عه‌لی و رێبین هه‌ردیی وه‌کو ئه‌وانی تر بۆ خۆخاوێنکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌زگای سه‌رده‌م قسه‌یه‌ک ناکه‌ن؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌و روونکردنه‌وه‌یه‌ی  بۆ ئاوێنه‌یان ناردووه‌، پێچه‌وانه‌‌ی خاوێن نه‌بوونی ئه‌وان ده‌سه‌لمێنێت، به‌ ئاشکرا ترس به‌ روونکردنه‌وه‌که‌یانه‌وه‌ دیاره‌، بۆیه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاوێنه‌ ده‌که‌ن، که‌ بۆ دوو هه‌فته‌ بایکۆتی نووسین ده‌که‌ن، گه‌ر وا نییه‌ چۆن فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک تا چیدی له‌سه‌ر ده‌زگای سه‌رده‌م هیچ بڵاونه‌کاته‌وه‌؟ ئه‌م نووسه‌ر و رووناکبیرانه‌ی کورد وه‌کو ده‌سه‌ڵات ئازادییه‌کان مه‌رجدار ده‌که‌ن. ئایا ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نیت‌ ئه‌مانیش به‌شێکن له‌گه‌نده‌ڵیی؟ یان به‌شێک نیین له‌ سنوردانان بۆ ئازادیی راده‌ربڕین و راگه‌یاندن؟ ئه‌و ئازادییه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان له‌وه‌ زیاتر سنوری تێدا ببه‌زێنن، به‌ واتایه‌کی تر  ئایا ئه‌مانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییه‌دان که‌ ده‌سه‌ڵات پێی به‌خشیون و نابێت ئازار به‌ په‌زیان بگه‌یه‌ندرێت؟. به‌لای ئه‌مانه‌وه‌ ئه‌ته‌کێتی نووسین ده‌بێت ته‌نها ستایش و به‌رزراگرتنی  شکۆی نووسینی ئه‌مان بێت، نابێت ره‌خنه‌یان لێبگیرێت، نابێت ده‌ست بۆ گه‌نده‌ڵیی و تاوانه‌کانی نووسه‌ر و رووناکبیران ببرێت، هه‌روه‌ک چۆن ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌ت و خیانه‌ته‌کانیان بگیرێت، ئه‌مانیش به‌ لادانی داده‌نێن له‌ ئه‌ته‌کێتی نووسین و راگه‌یاندن.
ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌وا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک زیاتره‌ ده‌زگای سه‌رده‌م ئۆقره‌ی له‌به‌ر بڕاوه‌، په‌یوه‌ندییان به‌ به‌رپرس و لێپرسراوانی یه‌کێتییه‌وه‌ کردووه‌، تا ئه‌وانیش بێنه‌ ده‌نگ و کۆتایی به‌ باسکردنی ئه‌و ده‌زگایه‌ بهێنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌‌ سكرتاریه‌تی گشتیی جه‌لال تاڵه‌بانی روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ دواوه‌، پشتگیریی خۆی بۆ شێرکۆ بێکه‌سی سه‌رده‌م ده‌ربڕیوه‌. شێرکۆ بێکه‌سی کۆنه‌ کاژیک، کۆنه‌ وڵاتپارێز، کۆنه‌ نه‌ته‌وه‌یی چوارپارچه‌ ویستیی کوردستانیش، که‌ سه‌رکرده‌که‌ی رزگاری کوردستان به‌ خه‌ونی شێرکۆ بێکه‌س ده‌زانێت، تا ئیستا بێده‌نگه‌ و متق ناکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە