داتاكان ئەیسەلمێنن، پەرلەمانتارە ئیسلامیەكان لەگەڵ ئەوەى زۆربەى موچەى خۆیان دەبەخشن، دەست لە بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان هەڵدەگرن.
Saturday, 12/06/2010, 12:00
هەندێك لە پەرلەمانتارانى كوردستان بە تایبەتیش پەرلەمانتارە عەلمانییەكان پێیان وایە 8 ملیۆن دینار مانگانە كەمە بۆیانو بەشیان ناكاتو لە بەرامبەریشدا پەرلەمانتارە ئیسلامییەكان زۆربەى موچەكەى خۆیان دەدەنەوە بە حزبەكانیانو لە سەروبەندى كڕێنى سەیارە بۆ پەرلەمانتارانیش ، ئیسلامییەكان دژى ئەم بڕیارە وەستانەوە كە ئەوەش لێبڕاوییەكى تەواوە، بۆیەش ئەكرێ جیا هەر بیركردنەوەیەكو دوور لە هەر ئایدایەك دەستخۆشییان لێبكرێت، لەم بەدواداچوونەدا داتاكان ڕاستییەكان ئەسەلمێنن:
پەرلەمانتار (بیلال سلێمان) لە لیستى كۆمەڵى ئیسلامى ئاشكرایكرد كە 8 ملیۆن و ێەد هەزار دینار وەردەگرێتو لەوەش 5 ملیۆن دینار بۆ كۆمەڵى ئیسلامى دەگێڕێتەوە". هەروەك (سەرگوڵ قەرەداغى) پەرلەمانتارێكیترى لیستى كۆمەڵ ڕایگەیاند "7 ملیۆنو حەوتێەدو پەنجا هەزار دینار وەردەگرێتو لەو ڕێژەیەش 3 ملیۆنو ێەد هەزار دینارى بۆ خۆى دەبێتو ئەویترى بۆ حزبەكەى دەگێڕێتەوە."
دەربارەى شێوازى گێڕانەوەى موچەى پەرلەمانتارانى یەكگرتووى ئیسلامى بۆ حزبەكەیان (ناسكە موحەممەد) پەرلەمانتارى لیستى یەكگرتوو ئاشكرایكرد "موچەكەم 7 ملیۆنو حەوت ێەدو پەنجا هەزار دینارەو لەو ڕێژەیەش 3 ملیۆنو ێەد هەزار دینارى دەدەینەوە بە حزبو 4 ملیۆنو پێنجێەد هەزار دینارى بۆ خۆمان دەبێت".
هەر لەو بارەیەوە (پەیمان عیزەددین) پەرلەمانتارى لیستى گۆڕان ئاشكرایكرد كە ئەوان هیچ لە موچەكەیان كە نزیكەى 8 ملیۆن دینارە ناگێڕنەوە بۆ لیستى گۆڕان، بەڵام خۆیان هاوكارى تایبەتییان هەیە بۆ ئەو شوێنانەى پێویستییان پێى هەیە، هەروەك ناوبراو ئاماژەیدا بەوەى ئەوان ڕاوێژكارى یاساییان هەیەو لیژنەیەكى تایبەتیشیان هەیە كە بە پێى پێویست هاوكارییەكانیان لە ڕێگەى ئەم لیژنەیە دەبەخشن.
لە لایەكیتریشەوە پەرلەمانتارى خانەنشینكراوى كۆمەڵى ئیسلامى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ـ موحەممەد سینەمۆكى ـ ڕایگەیاند "ئەگەرچى جیاوازیمان هەیە بەڵام بە شێوەیەكى گشتى 50% ى موچەكانمان دەگێڕینەوە بۆ حزب یانى لەو ڕێژەیە كەمتر نیە بەڵام لەو ڕێژەیە زیاتریش هەیە."
هەروەك موحەممەد ئەحمەد ـ سەرۆكى پێشووى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى لە پەرلەمانى عێراق وتى "ئێمە لە كۆى 8 ملیۆن دیار پەرلەمانتارى 3 ملیۆن دینارى ئەگێڕینەوە بۆ حزب، واتە 40%، بۆ پەرلەمانتارى خانەنشینى پەرلەمانى كوردستانیش هەر بەو شێوەیەیە".
بە پێى بەراوردەكان لە نێوان هەر سێ لیستەكەى ئۆپۆزسیۆندا دەر دەكەوێت كە پەرلەمانتارانى ئێستاو خانەنشینكراوانى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى زۆرترین بەشە موچەى خۆیان دەگێڕنەوە بۆ حزب كە دەكاتە 60% واتە تەنیا 40% ى موچەكەیان بۆ خۆیان دەبێت، پەرلەمانتارانى ئێستاو خانەنشینكراوى لیستى یەكگرتووى ئیسلامى 40% ى موچەكەیان بۆ حزب دەگێڕنەوەو 60% ى بۆ خۆیان دەبێت، دواى ئەوەش پەرلەمانتارانى لیستى گۆڕان كە بە پێى وتەى پەرلەمانتارەكەیان بە شێوەى هاوكارى دەبێتو سەرچاوەیەكیش ڕایگەیاند كە كۆى ئەو ڕێژەیەى پەرلەمانتارانى گۆڕان ئەیدەن تەنیا 10% یە واتە 90% ى موچەكەیان بۆ خۆیان دەبێت.
ئەم داتایە ئەوە دەسەلمێنێت كە لە كاتێكدا لیستەكانى كۆمەڵو یەكگرتوو وازیان لە بەرژەوەندى خۆیان هێناوە و وەك لە ڕوونكردنەوەى هەر دوو لیستەكەشدا هاتوو ، پێشنیاریان كردووە كە ئەوان سەیارەیان ناوێت لە ماڵى گشتى وسەیارەیان ناوێت لەسەر بوجەى گشتىو بە هۆكاریكى دادەنێن كە بەهەدردانى سامانى گشتییە بەڵام بە شیوەى قیست لە پاش ئەو پارەیش كە لێیان دەبڕدرێت بۆ حزب ئامادەن لەسەر پارەى خۆیان سەیارە دابین بكەن یان گەر ئەو پێشنیارەش قەبوڵ نەبێت ئامادەن گەر سەیارەشیان بۆ دابین بكریت ئەو سەیارانەش بدەنەوە بە پەرلەمان وموڵكى پەرلەمان بێت و نەبێتە موڵكى شەخێى .
سەبارەت بەوەى بۆچى ئەو پارە دەگیرنەوە بۆ حزب، ئارام قادر سەرۆكى لیستى كۆمەڵى ئیسلامى لە پەرلەمانى كوردستان رایگەیاند " ئیمە وەك لایەنێكى سیاسى لە كوردستان بودجەمان بەپێى ڕێژەو قەوارەى خۆمان نەدراوەتێو هەر لە سەرتاوە ستەممان لێكراوەو بۆ چەندین جار ئابڵووقەى ئابوریمان دەخرایە سەر و بەپێى بوونو ڕێژەى ئەندامان بودجەكەمان بەش ناكاتو هەروەها زۆرترین ئەندامانى كۆمەڵ لە چینى هەژارو نەدارەكانن بە هۆى ئەوەى بە بۆنەى سیستەمى تەزكیەى حزبى بۆ ماوەیەكى دریژخایەن ئەندامانمان مەحروم بوون لە دامەزراندن لە دامو دەزگاكانى حكومەت و زۆرجار ئەندامانمان لەسەر وەزیفەو كار لادەبران بەهۆى بیروراى سیاسیان ئەمەش وایكردوە ئێمە بۆ هاوكارى ئەندامانى خۆمان ئەو ڕێژەیە بگێڕینەوە كە ئەوانیش بەشێكن لەم كۆمەڵگایەو بە هۆى بیروڕاى جیاواز ستەمیان لێكراوە".
شیاوى باسە كە هەردوو لیستى كۆمەڵى ئیسلامىو یەكگرتووى ئیسلامى لە پەرلەمانى كوردستان داواكارن كە ئەو سەیارانەى بڕیارە بۆیان بكردرێت موڵكە پەرلەمان بێت نەك پەرلەمانتار ئوەش لە پێناو بەهەدەرنەچوونى سامانى گشتى وڵات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست