کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەخشەڕێگای گۆڕان.... دوای هەڵبژاردن

Sunday, 22/09/2013, 12:00

1554 بینراوە








چون مرۆڤ تا تەمەنی باڵا بێ . ئەرکی باڵا دەبێ . رێکخراوی سیاسیش بە هەمان پڕۆسیسدا تێدەپەڕێ . تەمەنی گۆڕان زۆر نیە لێ بەرهەمی سیاسی لە ڕووی زانستی سیاسیەوە لەهەردوورێکخراوە پیرەکە(یەکێتی و پارتی)زۆرترە.
لەرووی سترکتۆڕی ڕوونڕەوی سیاسیەوە(معریفی)لەوان پێشکەوتووترە و دیمۆکراتیترە.

گۆڕان وابەستەی ئایدۆلۆژییەکی دیاریکراوی چینایەتی نیە.هەڵگری سوناشێکی نەتەوەی ڕادیکاڵ نیە. بەئارامی ڕاڤەلەسەرماڤە نەتەوییەکانی کورد دەکات. دەبێ وابێ چونکە گرفتی کورد. خەباتە لەدووی شوناسنامەی نەتەوەیەکی وێڵکراوە.
ئەرکی چوارساڵی ڕابووردووی گۆڕان پیناسەکردنی چمکی ئۆپۆزسۆێن بوو. کەتیدائۆپۆزسۆێنی کرد بە بەشێک لەچەستەی سیاسی و هوشیاری سیاسی بە تاکی کوردی دەرەوەی رێکخراوە سیاسییەکان بەخشی یانی زمانی سیاسی شەقامی پژان.

کەواتە گۆڕان بوو بە بەشێکی ئەکتیفی جەستەی سیاسی کوردی. هیچ بەشێک لە چەستەی مرۆڤ بە تەنها ناتوانی بەکارێکی پووختە هەڵسێ. مرۆڤ بە هەردوو دەستی ڕاست و چەپ دەتوانرێ کارێکی بووختە بکات. بە لاقی ڕاست وچەپی چەستەوە دەتوانرێ هەنگاوی خێرای بنێ .

لە ئاست ئەم پێداویسییەکەپێویستە رێکخراوە سیاسیە جوداکانی لەشی سیاسی کۆمەڵگالە پێناوی ئەرکەکانی جەستەدا یەکتری پەسەند بکەن. ئەمە بۆتە ئەوپڕێنسیب و سیستەمەی کە پێدەوتێ سیستەمی دیموکراسی.لەدوای هەرەسی سۆڤێتەوە بەربڵاوترین ئیدیای سیاسی(ناسیونال سوسیال دیموکرات)ە چونکە ئەم ئیدیایە تەواوی چین و تۆیژەکانی نەتەوەلەئامێزدەگرێ. ئەندازیاری ئەم ئیدیایە (بیسمارک)ی دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەڵمانیە کەبەناوی سیستەمی باوک سالاری (حکومەت وەک باوک و پێکهاتەکانی نەتەوە وەک منداڵەکانی بە یەکسانی سەیربکات).
ڕووی سیاسی گۆڕان لە سیستەمەکەی بیسمارک دەچێ .
ئیستا گۆڕان بوو بەوهێزەسیاسییەی لەئاستی کوردستانی گەورە و ناوچەکە و جیهان قورساییەکی هەیە . ئیترلەباشورداسیاسەت ناچەرخێ بێ گۆڕان.کەواتە دەبێ نزیک بوونەوە لە نێوان ڕیکخروەکانی باشوردا هەبێ .

گۆڕان وئەوانی تر .
یەکیتی نیشتمانی: (سۆسیال دیموکراتی کورد) ئەم ناوە لە تەک کارەکتەری ئەو ڕێکخراوەدا ناگونجی نە پێکهاتەی یەکێتیەکی چەند لایەنیکی نیشتمانیە . نە فڕیان بە سوسیال ودیموکراتیەوە هەیە.رێکخراوێک ١٩٧٦ تائیستا سەرکردەیەکی هەبێ و دیموکراتی مانای چێ؟ ئەندامانی سەرکردایەتێکەی گشتی ملیارد دەر ومیلۆنەربن سوسیالیست مانای چی.

بۆیە پێویستە گۆڕان وەک قەوارە ئیفلیچەکەی یەکێتی سنگی سیاسی بۆدابنێ. نەک وەک ئەو ناوە قەبەییەی یەکێتییەکان لەخۆیان ناوە. تاوانباری ئەو ئیفلیچ بوونەش خودی سەرانی یەکێتین.
ئەم رێکخراوە بە دووئاقاردا ڕۆیشتوەسەرکردەکانی وەک (بسنزمان) چەکدارەکانی وەک میلیشیا. گۆڕان ناتوانی لەگەڵ ئەمانەدا کۆالیتسۆین(Koalition) هاوپەیمانی یان بەرەیەک دەروست بکات. ئەگەر گۆڕان ئەمە بکات ئەوە گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ چۆارگۆشەی یەکەم و دەبێت بە قوربانی. ئەو تاقمە وا ئاڵۆسکاون تەنیا خۆیان دەتوانن خۆیان چاکبکەن نەک گۆڕان.

ئیسلامی سیاسی: بێجگە لەئیسلامی ئیرانی و تورکی گشت رێکخراوە ئیسلامییەکانی تری جیهانی ئیسلامی لە قەیراندان و ناتوانن قەیرانی کۆمەڵگا چارەسەر بکەن بەپێچەوانەوە ئەوان دروستکەرێ بەشێکی زۆری قەیرانی کۆمەڵگان. ئیسلامی سیاسی کوردلەم ساتەدا بوونیان وەک هێزێکی ئوپۆزسۆین باشترە وەک لەوەی بەشێک بن لە دەسڵات.

رێکخراوە وردییلەیەکانی تر هێشتا کاتیان ماوە بۆ گەشەکردن.

پارتی دیمۆکراتی کوردستان: بە پێوەری سیاسی ئەم ڕێکخراوە نەدیموکراتن نەرێکخراوێکی کوردستانیشن. لێ قەوارەیەکیان هەیە پێویستە لە ئاستی ئەو قەوارەیەدا مامەڵەی لەگەڵ بکرێ.

تۆژینەوەی ئەم قەوارەیە بە زانستی(Ethnography)ئیسنۆگرافیا(زانستی رۆشنبیری گەلە سەرەتەییەکان)(پارتی) ڕێکخراوێکی خێڵەکین پێگەیان لە سەر ڕۆشنبیری بەشێک لە پێکهاتەی گەلێ باشور ڕاگرتووە کە ئاوزانی خێڵە. یانی ڕەنگێکن لە ڕەنگی تابلۆی رۆشنبیری گەلی باشور. لەم ساتەدا هیچ ‌هێزێک ناتوانی ئەو ڕەنگە بە ئاسانی ولە ماوەیەکی کەمدا بسڕێتەوە(تا هۆشیاری و ڕۆشنبیری گەلی باشور گەشەنەکات ڕەنگێکی تر نەکرێ بە ئەڵتەرناتیفی ڕەنگی زەردی پارتی).

جیاوازی لە نێوان (پارتی و یەکیتیدا) لە سترۆکتۆری ڕێکخراوەیەتیدایە.
پارتی وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی خێڵەکی خاوەنی ئیستراتیجێت و ئایدۆلۆژیتی خێڵن.
یەکیتی نە ئیستراتیجێتیان هەیە نە ئایدۆلۆژی . ڕێکخراوێکی مشەخۆری ڕەوشت مافیان.

گۆڕان دەتوانی ببێ بە قوتابخانە بۆ هەردووکیان .

بەهۆی دروستکردنی(Koalition)لەگەڵ پارتی . پارتی فیری سیاسەتی نیشتمانی و حکومی یاساو دەستور و ماڤبەشی سیاسی (استحقاق سیاسی) و ڕوونڕووی(شفافیە) کار دەکات . لە زۆر ووڵاتدا پارتی خێزان و بنەماڵە هەیە بۆ نموونە (لوبنان . هندستان . پاکستان) بەڵام چونکەلەو ووڵاتانەدا دەستورێک هەیە پارتی بنەماڵە ناتوانی قۆرخی هەمیشەی دەسەڵات بکات لێ وەک قەوارەیی سیاسی دەمێنێتەوە.

یەکێتێش فیری ئۆپۆزسۆین وبەخۆداچونەوە دەکات.
حکومەتی بنکە فراوان: لە نێوان(گۆڕان و پارتی و یەکیتی)زیانێکی زۆر لە پڕۆسێسی دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگای کوردی و سیستەمی سیاسی دەدا.

دروستبوونی گروپێکی ئۆپۆزسۆین لە نێوان (یەکێتی نیشتمانی و وئیسلامی و ئەوانی تر کە بەشی پەرلەمان دەنگیان هانیوە)دەبێتە ڕوویەکی جوانی سیستەمی دیموکراسی. هیج دەسەڵاتێک نازناوی دیموکراسی بێ نابەخشرێت گەر ئۆپۆزسۆین بوونی نەبێ.

گۆڕان و ‌هێز:
جوانترین ڕووی گۆڕان ڕێکخراوێکی بێ چەکە. بەڵام گۆڕان بێ هێزێک ناتوانی زۆران لەگەڵ پارتیدا بگرێ .کە خاوەنی سوپایەکی پڕچەک وملیاردە دۆلارن. ئەڵتەرناتیفی (هێزێ چەک وپارە) بۆ گۆڕان هێزی دەستوور و یاسا و شەقام و پەرلەمانە. بۆیە داڕشتنی دەستورێکی(ڕادیکاڵ و دیکتاتۆری نەتەوەیی)پێویستی ڕۆژ و ڕۆحی هێزی گۆڕین و سەقامگیری سیستەمی سیاسی و ئابروری و کۆمەڵایەتیە. وەک دەستور و یاسای ئەڵمانیا و وڵاتانی تری دیموکراتی جیهان.

ماڤبەش : استحقاق
ڕووڕوونی : شفافیە
ڕوونڕەوی : معریفی

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)