بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌شت پاڵەوانە دۆڕاوەکانی گۆڕان لە بەغدا!

Sunday, 14/11/2010, 12:00


پاساوە لاوازەکەی 8 ئەندامەکەی گۆڕان ، گوایە عەرەبەکان لە بەغدا شۆفینی بوون. بەڕاست ئەو 8 ئەندامە بەڕێزە هەر لەیەکەم ڕۆژی پەرلەمانەوە دەرکیان بە شۆفینی ئەوان کرد، ئەوە وەرچەرخانێکی گەورە و گۆڕانێکی بنەڕەتیە لەو برادەرانەی گۆڕان، ئەدی بۆ دەڵێن برادەرانی گۆڕان نەگۆڕاون؟
من لێرەوە پیرۆزبایی لە جەنابی فەخامەتی تاڵەبانی دەکەم و داوای لێ بوردنیش لەخەڵک و دەنگدەران دەکەم کە ئێمەش وەک کوردستانپۆست داوامان لە جەماوەر کرد دەنگ بدەن بە گۆڕان هیچ نەبێ تاقی بکەنەوە، وا تاقیکردنەوەکەش فاشیل ده‌رچوو.
دووبارەی دەکەمەوە دەڵێم خۆزگە پەنجەکەی منیش هەڵوەریباو دەنگم بە گۆڕان نەدابا، ڕاستەوخۆ دەنگم بە تاڵەبانی بدایه‌ باشتر بوو، چونکە وەک ئەو پەندە کوردیە دەڵێت ،
هەموو ڕێگاکان دەچنەوە بانە!
چوار ساڵەی تەمەنی دەسەڵاتی کوردی لە بەغدا تاقی کرنەوەیەکی کەم نییە، نەک هیچ دەستەکەوتێک بەدەست نەهاتوە بەڵکو دەیان پاشەکشە بە پرسە نەتەوەیەکان کراوە. هەموو تاکێکی ئاسایی کوردیش ئەو ڕاستیە دەزانێت، لەمەڕ پرسی ناوچە دابڕاوکان و مادەی 140 و هتد.. خودی تاڵەبانیش نمونەیەکی سەرنەکوتووی سەرۆک کۆماری کورد بوو، جگە لەناو کورسی و بودجەیەکی تایبەت بەسەرۆک کۆمار هیچ دەستەکەوتێکی بۆ کەس تێدا نەبووەئاخر خواتان بێت: خەڵک و خوای کوردستان هەر دوێنێ بوو تاڵەبانی دەوڵەتی کوردی و سەربەخۆیی کوردی بەمەحاڵ ناو برد، هەر پێرێ بوو تارق ڕەمەزانی فرۆکەوانی هەڵەبجە لەسەر دەستی ئەو ئازاد کرا! چ خەڵکێکی بۆ کەرامەت و جێ میللەتێکی دەبەنگین!
خۆ لێرە دووری هوشیار زیباری نابێ لە بیر بکرێت، کەلەیەکەم ڕاگەیاندنیدا پەلاماری قەندیل و شۆڕشی باکوری دا..ئەوانەن نوێنەر و کەسایەتی کورد لە بەغدا، هەی بەغدا نیوەی ڕێیتان بێت بە برادەرانی گۆڕانیشەوە.
بەکشانەوەی گۆڕان لە لیستی کوردستانی گۆڕانخاوەزەکان دنیایان لێ پڕ کردین لە هەڵوێست و هاتوو هەرا، کەچی جارێکی تر سوک و ئاسان دەنگیان دایەوە بە تاڵەبانی، کەواتە وەک چەند جارێکیش ووتومانە گٶرانیش هیچ ئەجندەیەکی جیاوازی پێ نیە!!
دەیێت لەمەولا خەڵکی ناڕازیی بەدوای گۆڕانی دەسەڵاتەوە بن بە گۆڕانیشەوەو بیر لە ڕاپەرینی سەرتاسەری بکرێتەوە.
چی تریش نوسین و ڕەخنە گرتن ئەو دەورەی نەما، نوسین و ڕەخنە گرتن بۆ میلەتێکی هوشیارو کۆمەڵگایەکی بە ئاگا دەبێت ..
کوردستانپۆست دەبێت چەکوشەکەی بکاته‌ کوتەکی ڕاپەڕین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە