چاوانم کوێر بێ، لێ ئاشبه‌تاڵی په‌که‌که‌ی پێ نه‌بینم (به‌شی یه‌که‌م)
Sunday, 29/03/2009, 12:00
چاوانم کوێر بێت به‌ڵام ، ئاشبه‌تاڵی " په‌که‌که " نه‌بینم (به‌شی یه‌که‌م)
یه‌کێک له هه‌ڵه مێژووه‌کانی " عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" له‌دووای سوریا ، ئه‌وه بوو که ملی ڕێگای سه‌ختی خه‌باتی له‌ته‌ک هێزه‌کانی په‌که‌دا درێژه پێنه‌دا ، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ڕێگایه‌کی تری بنیاد نا ، که ئه‌مه هه‌ڵوێسته‌ی ده‌وێت .ساڵی 1977 له نێو گه‌لێکی کۆتوبه‌ندو سرکراو په‌رژینکراودا ، کۆمه‌ڵیک خه‌ڵکی به‌هه‌ست بۆ مان و زیندوکردنه‌وه‌ی بیست ملوێن کورد ، پارتێکیان دروست کرد به‌ناوی " په‌که‌که " .. ئا ئه‌و ڕۆژێکی بۆهه‌موو چرکه‌یه‌ک له‌کنوقوژبنێکی باکوردا ، ده‌گه‌ڕان و یه‌که به یه‌که‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر تارمایی تۆرانیدا بۆ ده‌یان ساڵه له‌جه‌سته‌و ناو بیر‌و زماندا خامۆش کرابوون ، به‌ئاگایان هێنانه‌وه .. له‌و ساته‌وه تائێستا ئه‌و پارته به‌هۆیی په‌له‌کردن له‌ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی و بریندارکردنی جه‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکی و به‌نێو چه‌مکه‌کانی توند‌و تیژیدا ئاوا بوون ، چه‌مکی ناو و خۆسه‌پاندن ، بووه هاوکێشه‌یه‌کی توندوتیژی بۆسه‌ره‌تای" ڕومه‌ت " له‌سنوره‌کاندا له‌کوشتنێکی درامایدا چه‌ند خێزانێکی خۆشه‌و نه‌فام و له‌بن چه‌ند لاپاڵ و تاشه‌به‌ردێکیشدا تیرۆرکردنی چه‌ند که‌سێکی " نامۆ " به بیروباوه‌ڕی ئه‌وان و هه‌وه‌ها وه‌ک جیهانگیر ، به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕێکخراو و گروپانه‌ی به ئاڵای چه‌په‌وه له‌نێو باوه‌شی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکادا ناویان لێ‌نرا " تیرۆریست " ئه‌مانیش به‌هه‌مان ناو تا ئێستا پێوه‌ی ده‌تلێنه‌وه و بۆ ده‌یان جار شابا‌شه‌که‌ی ده‌دا و لێیان نابێته‌وه‌و بۆته مۆته‌که‌ی سه‌ردڵیان ...
له‌باکوردا په‌لکێشان بۆ سه‌پاندنی بیرباوه‌ڕ ، بۆ داهێنانێکی هاوشێوه بوون ، له‌گه‌ڵ خواستی ' قازی‌دا ' ، پێی گرت ' تا ببێته بارانی هه‌موو کێلگه تینوه‌کانی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردی ، جوگرافیا و ڕه‌وشه‌کان له‌خواوه وای خوڵقاند ، ئه‌میش هه‌ر جاره ، په‌نا به‌رێت بۆ ماڵه دوژمنێک ، تا له کۆتاییدا له کۆتایی دوو قه‌رندا"هیچی نه‌مابوو سه‌رکرده‌که‌شی بکرێته ئاڵوگۆڕیکی سیاسی نیوان دوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستان ...
خه‌یاڵ زۆر به‌ئه‌سته‌م ده‌بێته واقع ئه‌گه‌ر بیر و توانا‌و سروشت و مرۆڤه ده‌گمه‌نه‌کان سه‌رکاری نه‌بن ، ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌رێز ئۆجه‌لان و په‌که‌که به ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه ده‌ی بینن له‌ژێر ڕه‌شماڵه‌ی ئه‌واندا ، ئه‌گه‌ر هیچ به‌ربه‌ستێک نه‌بێت ، ئه‌وا هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیا وه‌ک روشتێک ، وه‌کو هه‌موو شۆڕشه‌کانی تر به‌شیک بێت له کۆسپه‌کانی ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی خودی حیزبه‌که‌ش به‌شێکی گرنگێتی..
هه‌ڵه‌کانی په‌که‌که:بێ سه‌رۆک ژیان چێ نابێت " ئه‌م دروشمه کلاسکییه نه‌گونجاوه ، نا دیموکراسییه‌ی که په‌که‌ک به‌رزی کردۆته‌وه‌و خودی سه‌رۆک ئۆجه‌لان هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌کی له‌به‌رامبه‌ردا نییه ، کارکرده‌یه‌کی خراپی له‌سه‌ر چاره‌نوسی حیزب دواتر گه‌له هه‌یه .. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سیاسه‌تدا بردنه‌وه زۆر جار هه‌ڵه‌کان و خاڵه زه‌قه‌کان ده‌ستپێکی به‌کارهێنانی گلاندن و ته‌سککردنه‌وه‌ی هه‌وڕایه‌کانه . زۆر جار دۆڕاندن له‌ڕووی تسک کردنه‌وه‌ی پانتایی هاوڕاو هاوکۆکی به‌هۆی خاڵێکی نه‌خوازیاره‌وه‌یه . له‌ئه‌مڕۆدا دروشمێکی وا زه‌ق به‌سه بۆ تورکیا که بۆبه‌ربه‌ستکردنی ڕووه به‌زه‌یی و ئاوڕدانه سیاسی و یاساییه‌کان ، چ جای بۆگه‌لێکی ژێر ده‌سته‌ی وه‌ک کورد ، له‌کاتێکدا به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوری و سیاسییه‌کان ، ده‌یان تاوانی دوژمنه‌کانی له‌به‌رچاوی جیهانه‌وه له‌گۆمی خۆیدا نقوم کرد . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خودی گه‌لانی جیهان ، زۆر ته‌زحییه‌یان له‌پێناو بنه‌بڕکردنی ده‌سه‌ڵاتی تاک ڕوه‌یدا داوه ، ئاماده نیین تاک ڕه‌وییه‌ک وه‌ک په‌که‌که له‌ئێستادا ده‌یخوازێت ، ببنه ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێگرتنی..
دیموکراسییه‌ت لای په‌که‌که وه‌ک خاڵیکی به‌رژه‌وه‌ندی ئاوڕی لێده‌درێته‌وه نه‌وه‌ک وه‌ک هێمایه‌کی چاره‌نوسسازی به‌واقع کارکردن و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌که‌دا ، که‌واته دیموکراسییه‌ت له‌جێی خۆیدا بوونی نییه به‌ڵکوو له‌پێداویستییه‌کانی ستراتیژی په‌که‌که‌و سه‌رکرده‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێت ، که‌ئه‌مه بۆ تورکیا بۆته به‌ڵگه‌یه‌ک که به‌ره‌ی دیموکراسی ئه‌مڕۆ ، وه‌ک چه‌کێک به‌گژ خواسته‌کانی په‌که‌که‌دا بکات ... په‌که‌که نه‌یتوانیوه دیوه مۆدێرنه سه‌رده‌میه‌که له‌خۆی بئاڵێنێت و دیوه نوێخوازییه‌که وه‌ک لاساییکردنه‌وه " به‌ڵام به کراوه‌تر ڕووبه‌ڕووی هاوپه‌یمانه‌کانی تورکیای بکاته‌وه ، بۆیه له‌سه‌ر وه‌ختی گرتنی سه‌رکرده‌که‌یدا زۆر ناڕازی بوونی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌نجام دا ، به‌ڵام نه‌یان توانی له‌نیشانه‌یه‌کی تری پێدوایست تردا به‌کاری بهێنن .
ده‌کرا سه‌رۆک ئاپۆ له‌دووای به‌زۆر ده‌رپه‌ڕاندنی له سوریادا ڕووی له شاخ وکه‌نده‌ڵ و شیوه‌کانی قه‌ندیلی سه‌رسه‌خت بکرایه ، له‌وێ ئازایه‌تی و ژیانی هاوچاره‌نوسی له‌ته‌ک هاوڕێکانیدا له‌نێوان بوون و ماندا درێژه پێ بدایه ، له‌وێ جڵه‌وی هێزو ستراتیژی و چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌له‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بگرتایه‌و له‌وێ هێزه‌کانی هاوسه‌نگی بۆ سه‌ندنی ماف و گفتوگۆ و بڕیاره "فره‌پێویست " زه‌روره‌کانی ، له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌یدا یه‌کلایی بکردایه‌ته‌وه . ئه‌وسا سه‌رۆک ئاپۆ هه‌م خودی خۆی له‌جێگای ئێستادا سه‌رۆکێکی ئاکتیڤ تر‌و به‌هێزێکی به‌رفره‌تر ، له‌ئێستای په‌که‌که له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌که‌یدا گیانبازی ده‌کرد.
چ چه‌کێک له‌مڕۆدا ده‌کرێته گورز بۆ پرێسکردنی په‌که‌که ، ئه‌مه ده‌ستپێکی به‌شی دووه‌مه.کونجـرینی
29 . مێرس . 2008
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست