حیزبەكەم ... نەڵێ ..... دێو... لام نابا
Monday, 02/12/2013, 12:00
1248 بینراوە
ئەم رستەیە لە زاری بەرپرسێكی پارتی دەسەڵات لە سلێمانی كەوتە خوارەوە و درا بە گۆیی خەڵكدا لە یەكێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن و بە روونی تەیپ كرا و (رۆژانە لێدەدرێتەوە بە دووبارەوە وەك نموونەی نا رەوای و خو َسەپاندن) لە سەر مشت و مر لە مەر قەیرانی پارێزگار و پۆستە كارگێرێكان لە پارێزگاری سلێمانی, دیارە لە دیوێكی ئاشكرای ئەو لێدوانە هەستی (تەحدا) و (پێشێل) كردنی ملهورانە لە خۆ دەگرێت بۆ یاسا و رێساكانی كاری (ئیداری) و لە دیوەكەی تریشیدا پێ نەزانی و پێشێل كردنی بێ باكانە بۆ پرینسیپەكانی دیموكراسی و بنەرەتەكانی ئاشت بوونەوەی كۆمەڵاتی و سیاسی و خوێندنەوەی سەقەت بۆ رووداو گۆرانكاریكان و هەروەها باری سایكۆلۆجیش بە دەر نیە لە ناو كەوانەیەكدا لە پاش ئەو تەنَگەژە وبار گرژیانەی دوای پرۆسەی هەڵبژاردن كە دەبوو هەموو لایەنەكان و بەتایبەت هێزی دەسەڵات و دۆراو دوور بكەوێتەوە لە زمانی زبر و هەرەشە بە زەبر و زەنَگ, هەروەها ئەو لێدوانە هەرەشەیەكی شاراوەی نا راستەوخۆ بوو بۆ كۆمەڵگا و هەموو هێزە بەرهەڵستكارەكان بە تایبەت هێزی براوە لەو هەڵبژاردنانەدا (بە تایبەت بزتنەوەی گۆران) كە ملتان بۆنادەین ودەسەڵاتان رادەست ناكەین, خاوەنی ئەو لێدوانە نەشازە دەبوایە باشتر ووشەكانی دەست بژێر و باش تر بیجوایە بەر لەوەی وەك هەڵوێستێكی سیاسی و كەسایەتی خۆی دەری ببرایە,پارتی خاوەنی ئەو بەرپرسە دەبوایە هەر نەبێ داوای لێبوردنی لە جەماوەری سلێمانی ((بەرێكخستنەكانی خۆیشێوە)) بكردایە یان هەر نەبێ ئەو بەرپرسەی لەو پۆستە هەستیارە دوور بخرێتەوە بۆ كپ كردنەوەی شەپۆلی لە سەری نارەرەزایەتیەكانی ئەو شارە, بێ گومان ئەو جۆرە هەڵوێستانە بە واتای بە بن بەست گەیشتن لە چۆنێتی رەفتاركردنی سروشتی و ئاسایی لە گەڵ كاردانەوە و لێكەوتە سیاسیەكان كە لە دوای شكستەكەیان بە ئاشكرا ناوەرۆكی ناعەقڵانی و شپەرزەیی بە ئەو سیاسەت و ستراتیجیانە دیاربوون لە قۆناغێكدا كە دەكرا سیاسەتێكی نەرم و نیانیان پەیرەو بكردبایە و بە زاڵ كردنی هەستی نیشتمان پەروەری و لێبوردن تابلۆی بریار و هەڵسووكەوت و هەڵوێستەكانیان نەخشاندایە نەك بە جەخت كردن لە سەر رۆیشتن بەرەو رووی هەڵدێری هەڵەی كوشندە و هەرەشە ئامێز وسەركێشی سیاسی بە بەرز كردنەوەی (كوتەكی زبر) بە رووی كۆمەڵگادا بە مەبەستی تۆقاندنی رای گشتی و نمایندەكانی , من دڵنیام لەم جۆرە چاوپێكەوتنە هەستیارانە جێگا بۆ رێكەوت وساتمەدان نامێنێتەوە و بەر لەوە لە كۆبوونەوە و رێنمایەكاندا ئەو جۆرە لێدوانانە تاو توێ دەكرێت بە ووردی بەڵام خۆرەنَگە ووشەكان پاش و پێش یان كەم و كوورت بكەن بەڵان لە ناوەرۆكدا یەك مانای بە ئەنقەست دەبەخشن وەك نامەیەكی كراوە بۆ نەیاران و ناحەزانیان, بە هەر حاڵ هێشتا كەلتووری تووند و تیژی زمانی باوە لە ناوەندە سیاسی و راگەیاندنەكاندا بە تایبەت لە گووتاری پارتی دەسەڵات كە بە پشت بەستن بە هێزی ئابووری و دەزگا سەركووت گەریەكانی لە لایەكەوە ووەك قەرەبوویەك بۆ پاشەكشە كردنی بنكە جەماوەری و هێزە كۆمەڵایەتیەكەی لە ناو هاوكێشەكاندا كە لە لایەكی ترەوە دەبنە سەرچاوەیەكی تر بۆ ئەو شێوازە لە زبری زمان و ناشرین لە مانا و ناوەرۆك لەو لێدوانانەدا,لە كۆتایدا ئەو جۆرە مامەڵانە ئەوەندەی تر دڵ خۆری دەخاتە ناو ریزەكانی كۆمەڵگای كوردستانی بە گشتی و توێژی رۆشنبیرەكانی ناو پارتی دەسەڵات كە ئێستا شەو دەخەنە پاڵ رۆژەوە بۆ كێڵانی تونولێك بۆ دەرباز بوون لە ئاسەواری ئەو شكستە كورچكبرەی پایز و هەوڵدان بۆ چاك سازی و ئاشت كردنەوەی كادیرانی ناوەراست كە هیچ پرۆسەیەكی ناوەكی و دەرەكی هیچ حیزب و بزتنەوەیك ناگاتە ئەنجام بە بێ ئەو توێژە سەرەكیە كە ئەمرۆ لە ناو ئەو پارتەدا بووەتە جێگای گوومان و پرسیار كە رۆڵی هەبووە لە سەرجەم رەوشەكە...
مامۆستا محمد
شرۆڤە كاری سیاسی
سلێمانی ...30.11.2013