کێ باوکی منی تیرۆر کرد!
Wednesday, 23/04/2014, 12:00
2143 بینراوە
لە یادی ٢١ ساڵەی تیرۆر کردنی باوکمدا ......
لە نوسێنێکی پێشودا ئامەژەیەکی کورتم بە تیرۆر کردنی باوکم (ئیبراهیم حەسەن خدر) کرێکاری کارگەی جگەرەی سلێمانی ، کردبوو. بۆ ڕوونکردنەوەی زیاترو ناساندنی شەهید بەو کەسانەی کە شەهیدیان نەناسیوە و هۆی تیرۆرەکەیان نەزانیوە حەزم کرد ڕوونکردنەوەیەک لە ژیان و کارو پیشەیی و جۆری تیرۆرکردنەکەی تان بۆ باسبکەم . بێدەنگیشم هەتا ئێستا لەم کارەساتە تەنهاو تەنها سەری داو وکەسەکان کۆمەڵن و تا ئێستا بەتاکە کەس کەسییان لێنەناسراوە کە بێگوومان ئەبێت کەسێکی باڵادەست و بەرپرس لێی بەرپرسیار بێت، لە ئاکامی ئەو دان پیانەی یەکێک لە کاربەدەستی حیزبەکەی خۆی تیایدا کاری دەکرد کە شەهید لەسەر قسە ووتن بە بەرپرسان وڕووبەڕوبونەوەیان و هەڵماڵینی گەندەڵیەکانیان کە ئەوان وەک جنێودان بە حیزب و ئەوکاربەدەستانە، لێکیانداوەتەوە و فەرمانی تیرۆریان بۆ دەرکردوە. ئەو کاربەدەستەو بەئاگاداری دوکەس لەخێزانەکەم و یەک کاربەدەستی تری حیزبەکە ، کە قسەکەی درکاندوە. ناوی ئەو دووکاربەدەستە لای خۆمان پارێزراوە.
شەهید لە ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی قامیش سەر بەناوچەی ماوەت لەدایک بووە هەر لەمناڵیەوە لەگەڵ خیزانەکەی ڕوویان لە ناوچەی بازیان کردوە و لەدێی مۆرتکە جێگیربوون دوای هاوسەرگیری کردن و هەر زوو لە سێمانی جێگیر دەبێت و لە گەڕاجی سەعید گە کۆیی بۆبژێوی ژیانی چایخانەیەک دائەنێت و لەهەمانکاتیشدا ئەبێت بەکرێکار لەکارگەی پووختەکردنی تووتن لەسلێمانی کەدوایی بە کارگەی جگەرەی سلێمانی ناسراوە. لەتەمەنی هەرزەکاریەوە لەگەڵ زۆر لەکەس و خزم ودۆستەکانی پەیوەندی بەڕیزەکانی حیزبی شیوعی کوردستانەوە کردوە. دوای ئەوەی کە چەندین جار تووشی گرفت وڕاونان و خۆشاردنەوە دەبێت لەبەر ئەوەی نەکرێت بەسەربازیش تەمەنی گەورەدەکەن ولەسەربازی ئەوکات نەجاتی دەبێت. کە لەژیانیدا تەنها ڕۆژیک سەربازی بۆ هیچ دەسەڵاتێک لەعێراقدا نەکردبوو! هەر لەدوای ئەو کەرەسات و نەکسانەی حیزبی شیوعی و ئەندامەکانی بەسەریان هات لەساڵەکانی١٩٦٢بەدواوە و بەتایبەتیش لەکوردستاندا دوای ماوەیەک خۆحەشاردان و ڕزگاربوون لەم حەشارە پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانی پارتیەوەکردەو تا ڕۆژی تیرۆ کردنی . ئەندامی ناوچەی پارتی و شانەی ڕێکخستنی کارگەی جگەرەی سلێمانی دەبێت. لەزۆر کاتدا کە حیزبەکەی نەیتوانیبێت لە ئەندامەکانی ئاگاداربێت ئەم بە بەردەوامی ولەناو شارەوە ئاگاداری ڕیزەکانی خۆی و پارتەکەی بوە هەر چەندە شەهید نەخوێندەوار بووە بەڵام کاری بڵاوکردنەوەی و ڕاسپاردنی حیزبی بۆ هاوەڵەکانی نەبڕاو بووە و بۆئەم مەبەستەش تەنها خوشکە گەورەکەم جێی متمانەی بوە و نامەکانی بۆ خوێندۆتەوەلەساڵ١٩٧٤ /١٩٧٥ لەگەرمەی شەڕی حکومەتی عێراق لەگەڵ هیزی پێشمەرگەی ڕزگاری خوازی کورد بەسەرۆکایەتی پارتی و لە کارگەی جگەرە دوای ئەوەی لەیەکێک لە ئەمنە سەناعیەکان دەدات کەبەعسی دەبێت ناوی وەهاب خانەقینی دەبێت .. کە جنێوی بە پیشمەرگەو پارتی داوە ڕووبەڕوی لێپێچانەوە دەبێت و پێشتریش! سەردانی بارەگای بارزانی دەکات لە گەڵاڵە بۆ وەرگرتنی تووتنی سلیمانی کە حکومەت لێی پەشیمان بوو ئەمان وەک لوجنە (لێژنە) چوون تا بارزانی کەئەوسا لە دانووسانادا بوون لەگەڵ حکومەت داو لەحکومەت بکەن لەو بڕیارە پاشگەزبیتەوە وڕەنجی جوتیاران بەفیڕۆ نەڕوات هەموو ئەمشتانەی بۆ ئەکرێت بەڕاپۆرتێک و هەر لەکارگەی جگەروەوە دەستگیر دەکرێت و بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بێسەرو شوێن دەکرێت لەگەڵ چەند کەسێکی تر لەکارگەکە کەزۆریان هەر ئەوکاتە پاش اعتراف کردن لەسێدارە دراوون .. بەڵام شەهید برایم دوای ئەوەی کە وینەشی گیرابوو لەکاتی سەردانەکەیدا و بەبەکارهێنانی جۆرەها ئەشکەنجەدان هەر بەخۆڕاگری مابووەو وحکومەت هیچی بۆ پێنەدرکێنرا.. تابەناچاری دوای ٤٥ شەو ڕٶژ لەئەمنی تەحقیقی کەرکووک نێرایەوە بۆ سلیمانی و دوای هەفتەیەک ئازادکرا هەر لەهەمان ساڵدا ئەمری وەرگرتنەوەی لەکارگەی جگەرە بۆگێڕدرایەوە .. لەدوای ڕزگاربوونی لە زیندان هەرگیز لە چاوی ناحەزەکانی ڕزگاری نەبووە چەندەها جار بۆ لێپرسینەوە و جەختلێکردنەوەی ئەمن وکاربەدەستانی لەکارگەدا کە ئەبێت ئیشیان بۆ بکات.ئەیکەن بەسەرۆک حەرەس بەڵام بێسوود بووە هەتا کار گەیشتۆتە ئەوەی نان براوی ئەکەن . هەر بێسوود ئەبێت.. دوایش بە خستنە بەردەمی بەرتیل وەک و خانوو تەلەفۆن تەرفیع و وەرگرتنی وەکالەتی بازرگانی بەڵام هیچی بەگوێی ئەمدا نەچوون لەکاتێکدا هەزارەها لەو کاتەدا بۆ فرسەتێکی لەم جۆرە نەک بەدە پەنجە بەڵکو بەبیست پەنجە مۆریان ئەکرد بۆ بەعس. بۆیەش لە سەرۆک حەرەسی لای دەبەنەوەو جارێکیتر ئەی کەنەوە بەکرێکار لەژووری پوختەکردنی تووتن! وەک سزادانێک. شەهید تەنها کەس بووە و بەئاشکرا لەناو کارگەدا کە هەمیشە دوای شکستی ١٩٧٤ تاکە کەس بووە بوێرانە بۆکورد بۆ پارتی تێکۆشاوە و هاوەڵەکانی گەواهی ئەم ڕاستیانەبوون..
دوای پڕۆسەی ڕزگاری کوردستان وهاتنەوەی پارتی و گەڕانەویان. لەڕێی سەرۆک شانەکانیانەوە پەیوەندی پێوە ئەکرێتەوەو چونکە شانەکان هەموو پەڕەوازە بووبوون نەمابوون ئەمیش لەناو کارگەی جگەرەدا کەسێکی ناسراو باوەڕپێکراو بوون و مەکانەتێکی تایبەتیان هەبوو تا گوڕو تین و جولانەویەک بە ڕێکخستنەکانی کارگەی جگەرە بدرێتەوە .. ئەمیش داواکەیانی پەسەند کردەوە. کەمن خۆم ئاگاداری سەردانەکانی هەندێک لە کاگێڕەکانی پارتی بووم بۆلای. دوای هەڵبژاردن ودروستبوونی یەکەم خولی پەرلەمان .. ووردە ووردە خۆ خۆی و بەرژەوەندی تایبەتی و تاک ڕەوی باڵی بەسەر دەسەڵاتدارو حیزبەکاندا کێشا و جگە لەخزانە نێو ڕێکخروەکان و دەزگا حیزبیەکانەوە لە کاسانی فایلدارو گەندەڵ وخائین بەکوردو دانی پلەو پایە پێیان سەرەڕای ئەوەیش کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی ڕیکخراوە پیشەی وتایبەتیکاندا نشوستیان بهێنایە کاربەدەستان سەرزەنشتی ئەندامانیان ئەکردو بە کەم و بێ کەڵک ناویان ئەبردن و زۆر جاریس سەرزەنشت کرابوون ..کە شەهید یەکەم کەس بووبو کە ئەمەی لە کاربەدەستەکان قبووڵ نەکردبوو لە دووسێ کۆبوونەوە جەلسەدا و ڕووبەڕوو جنێوی پێدابوونەوە و سەرزەنشتی کربوونەوەکە ڕیگە بەکەسانی بەعسی و فایلدار و خائین دەدەن بێنە ناو حیزبەوە.. (ئەمە بە ئیعترافی زۆربەی زۆری ئەندامانی شانەو ئامادەبووانی کۆبوونەوەکان کە ناسیا وکەسانی نزیك لە شەهیدی تیابووە) .... هەر دوای چواردە ڕۆژ بەسەر ئەم سەرزەنشت و ڕووبەڕووبوونەوەیە لەگەڵ لێپرسراواندا و لەڕۆژی هەینی و دوای نوێزی هەینی و گەڕانەوەی بێترسانەی بەرەو ماڵەوە ی بە ئاواتی لەباوەش گرتنی کوڕە ٤ ساڵانەکەم لە نزیک ماڵەوە و لەدواوە نامەردەکان تیرۆری ئەکەن !! بەئاگاداری ئاسایشی سلێمانی ئەوکاتەو لقی چواری پارتی وەک خۆیان لەکاتی تەحقیقمان لەگەڵیاندا دەرکەوت کەتەنها ئەوان ئاگایان لە کوشتنی هەبوە و بیستوویانە بەڵام تا دوای پرسەکەشی کە کەسیان نەهاتنە پرسەکەیەوە و بەشداریان نەکرد و ناوچەی پارتیش کە ئەو ئەندام بوو لێی هەر بێئاگای خۆیان لەشەهیدبوونی ڕاگەیاند، کارگەی جگەرەش وەك کرێکارانی کارگەکە ماتەمینی وبەشداری مەراسیمی شەهیدیان کرد.
دوایش وەک هەوڵدان بۆ دەرخستنی سەرەداوەکان گەران بەدوای ڕاستیەکاندا ..بۆ ئەم مەبەستەش دووکەس بۆ معاملەی شەهیدانە ئەچنە ناوچەو لەوکاتەدا کە خۆیان بەیەکێک لەکاربەدەستەکان ئەناسێن زۆر بەتووڕەی لێپرسراوی بەشێک کەلەوی دەبێ ئەڵێت ئا... ئا ئەو برایم حەسەنەی کە لەسەر جنێوەکان ئەکوژرێت لەبەینی تووی مەلیک وهەوارەبەرزەدا !!!! کە ناو عینوانی شوینەکەشی دەقاودەق ووتبوو کە دیاربوو ئەمکارە نەخشەی بۆ داڕێژراووبوو ماوەیەکی زۆر چاودیری شەهیدیان کردبوو
ئیتر خێرا کەسەکەی تر قسەکەی لەدەم دگرێت و بەلایەکیتریدا دەبات .. کەسەکانی منیش هەر ئەوەندەیان ووتبوو کە گوایە پارتی لەبەرنامەیدا هەیە لەسەر جنێو خەڵک و ئەندامی خۆی بکوژێت ؟ دوای ئەوەی کەبۆیان دەرکەوت شتەکان ڕاستە کە لێپرسراوان ئەم کارەیان کردوە .. چونکە لەیەکم ڕۆژی پرسەکەیدا دەنگۆ بڵاو بۆوە لە هەموو شاردا کە ئەمە بەپلانی لێپرسراوانی حیزب کراوە!! هیچ کاریک و معاملەیەکی نەلەلایەن ئێمەو نە لەلایەن حیزبەکەیەوە بۆ نەکراوە .. ئەوەی کەسەر بەرزیبێت بۆ خێزان وخزموو کەسوکاری ئەم شەهیدە کەلەژیانیدا و بۆ چاوترووکاندنێکیش پشتو خیانەتی لەگەل و نیشتمانەکەی نەکردووەو هەمیشە و سەرەڕای نەداری و نەهامەتی. بەرژەوەندی میللەت و نیشتمانەکەی لەلا لەپێش هەموو شتێکەوە بوو ئەو کەسەی کە دڕندەترین هێز نەیتوانی لەناویببات و بەرەوڕووی جەلادەکانی بەعس بۆوە و پەتی قەنارەی پساند نامەردانێک و بەئەمری ئاغاکانیان بۆ چەند ووشەیەک شەهیدیان کرد ... هەمیشە بە گەنجان خویندەوارانی ئەووت ئێوە خوێندەوارن گەنجن قەت لەم گەندەڵانە سڵ مەکەنەوە لەسەریان بنووسن. ریسوایان کەن.. باکوردستان ئاوەدان بکەینەوە و لە نامەرد پاکیان بکەینەوە... لەبەر ئەوەی باوەڕی بەوەبوو پیاوی مەرد لەپشتەوە پەلامار نادات بۆیە ئاوڕی لە بکوژانی نەدابووەو .. نامەردەکان لە پشتەوە تیرۆریان کرد.. لەڕۆژی هەینی ٢١/٥/١٩٩٣ دا
ئەم وێنەیە لە ساڵی ١٩٨٥ گیراو
باوکی ئازیز
ئەی خەم خۆری کوردستانم
لەبیرمە پیت ئەووتم
ئەم میللەتە زۆر نەگبەتە
پڕی خەڵکی ڕۆشنبیرو ئازاو
چاونەترس و بەغیرەتە
هەم لەعیلم هەم لە بیردا
نموونەیان لەدونیادا کەمە
بەڵام چون بێ شوانیین
بۆگەلی کورد مایییەی غەمە
دەبوو سەردەمانێک با
ووڵات و عەردو وەتەنی سەربەخۆبا
بەڵام داخم ناچێ میللەتێکی خۆ خۆرین
گەرچی بەرامبەر دوژمنیش شێر بین
ئەم خووە قەت ڕێگەنادا
تا سەر خاوەن دەوڵەتوو سەربەخۆبین
تەنها ڕێگە بۆ ئێمە یەکگرتنە
مەحاڵە بێ یەکگرتن دەبێ هەردەم
لەخزمەتی ئاغاو، نۆکەری بێگانەبین
ئای باوکی ئازیز
من سەربەرزم بە بوونی تۆ
بەدڵسۆزی و بەپاکی تۆ
دوژمن نەیتوانی بڕووخێنێ وورەی تۆ
بەڵام خائێنانی ئەم گەلە
شەهیدیان کردی بەبێ هۆ
ئەوا ئەمڕۆ ئەو کەسانەی
تۆ بەشوانت زانین بۆکورد
کوردیان وەک مەڕ
یەک یەک دوو دوو
بۆ قوربانی مانی خۆیان قڕکرد
ئومێد
٢١/٥/٢٠١٣