بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ١٧ی شوبات، مەسعود بارزانی، بروسکەیەک ئاڕاستەی سەرکردایەتی پاریزگاری سلێمانی دەکات
Thursday, 09/02/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سلێمانیسهرچاوهيهكی نزيك له دەزگای پاراستن، ئه‌وه‌ی بۆ كوردستانپۆست ئاشكراكردووه، كه به‌هۆی بڵاو بوونه‌ووه‌ی هه‌واڵيكی كوردستانپۆست، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو سه‌باره‌ت به رۆژی ١٧ی شوبات كه به‌رپرسانی ئه‌و سنووره به‌نياز بوون سه‌رجه‌م لێژنه رێكخراو ناوچه‌كان بۆ ماوه‌ی يه‌ك باره‌گاكانيان چۆڵ بكه‌ن، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی له دوو ڕۆژی رابردوو وێرای ناردنی نوێنه‌ری تايبه‌تی خۆی بۆ ئه‌و سنوورانه بروسكه‌يه‌كيشی ئاراسته كردوون، له بروسكه‌كه‌دا مه‌سعود بارزانی داوای كردووه، کە نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك باره‌گاكانتان چۆڵ بكه‌ن و ده‌رگاكانی دابخه‌ن، به‌لَام بێ ده‌نگبن تا ئه‌و كاته‌ی هێرش ناكرێته سه‌رتان، ئه‌گه‌ر زۆر فشاريان بۆ هێنان ئه‌وا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بن وهه‌رچيتان به‌رامبه‌ر بكرێت وەڵام بدەنەوە.
هه‌ر له بروسكه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه، كه مه‌سعود بارزانی ئاگاداری لقه‌كانی ئه‌و سنورانه‌ی كردۆته‌وه كه ٢ فه‌وجی زيره‌ڤانی به شيوه‌يه‌ی مه‌ده‌نی به چه‌ك، پشتيوانيتان ده‌كات، هەروەها به چه‌ندين شيوه‌ش پاراستن گروپی پێك هێناوه بۆ لێدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌رتان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست