کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە خەوما

Monday, 23/03/2009, 12:00

2001 بینراوە


خەڵكینە خەوێكى زۆر خۆشم بینى , بۆیە پێم خۆش بوو ئێوەش لەو خەوەم ئاگادار بن چونكە خەوەكەم خەوێكى سیاسى بوو پەیوەندى بەم میللەتە داماوەوە هەبوو , مرۆڤ دوایى بێ ئومێدى لە هەموو شتەكان ئەگەر بە خەویش ئەوەى مەبەستیەتى تا بۆى دێتە دى شتێكى خراپ نیە , ئێمەش تا ڕوخانى ئەم دەسەڵاتە مافیایەى كورد خەویش ببینین باشە , لە خەوما بینیم دەسەڵاتدارانى كورد ئەوانەى تا دوێنێ مل هوڕ بون ئەمڕۆ لە بەردەم پەیكەرى شەهیداندا ملیان نەوى كردبوو , لەبەردەم پەیكەرى عومەرى خاوەردا داواى لێ بوردنیان ئەكرد , لەبەردەم گۆڕستانى پێنج هەزار شەهیدى هەڵەبجە وەستابون و داواى لێ بوردنیان ئەكرد , بە پەلە و لە سەر ئەو پارە دزراوەى خۆیان بریندارانى چەكى كیمیاویان ڕەوانەى باشترین نەخۆشخانەكانى دنیا ئەكرد , هەمویانم بینى لە ناو هەڵەبجە دا كرێكاریان ئەكرد و ئەو شارەیان ئاوەدان ئەكردەوە و ئەیانوت ئەى شارە خنكاوەكە تۆ بویت كوردت بە دنیا ناساند , هەمویانم بینى لەو دەشتە كاكى بە كاكیەى گەرمیاندا یەك بە یەك سەردانى كەس و كارى پاشماوەكانى ئەنفالیان دەكرد و خانویان بۆ دروست ئەكردن ,هەردوو حیزب بڕیاریان دابوو هەموو ئەو ئەنفال چیانەى تا ئێستا لاى ئەمان خۆیان مەلاِس دابوو تەسلیمى داد گایان دەكردن , بارەگاى هەردوو حیزبەكەت دەبینى كەسێكى تیا نەمابوو بۆ یەك چركەش خیانەتى كردبێت , هەمویانم بینى سەرەیان گرتبوو بۆ ئەوەى لە ڕێگەى دەزگاكانى ڕاگەیاندنەوە كە هەزاران پەیامنێرو ڕۆژنامەنوس ئامادەبوون سەروەت و سامانى خۆیان ئاشكرا ئەكرد , بینیم حیزب حیزب بوو حكومەتیش حكومەت , بینیم یەك بست نەمابوو گڵ بێت , كێشەى ئاوو كارەبا نەمابوو , سوتەمەنى بە بۆرى بۆ ماڵان ڕاكێشرابوو , بۆ سوێندیش یەك تاسەت نەئەبینى , كە بە شەقامەكاندا ئەڕۆیشتن كەس جادەكانى نا ئەگرت تا ئەوان ئەڕۆیشتن , وەكو كەسانى ئاسایى ئەڕۆیشتن بە هۆڕ لێدان و تیژ نەئەڕۆیشتن , لە ترایڤ لایتەكان وەكو ئێمە ئەوەستان , ئەو گردو شاخ و شوێنە گەشت و گوزاریانەى داگیریان كردبوو هەمویان دابوە بە میللەت , پێشمەرگە و ئاسایش و دەزگا و پاراستیان دابوەوە بە حكومەت بۆ خزمەتى میللەت , زیندانە تایبەتیەكانیان كردبوو بە پارك بۆ ئەوەى ئاسەواریان نەمێنێ ,حكومەت و حیزبیان پاك كردبوە لە پیاوە دزو ماستاوچى و كاسە لێس و خاوەن فایلەكان , گەندەڵیان بەتەواوى بنەبڕ كردبوو , یاسا سەروەر بوو بۆ هەموان وەك یەك بوو , كام لێپرسراوى زۆر گەورە بوو لەبەردەم یاسادا ڕائەوەستێنرا , كوڕى لێپرسراوان لە پۆلیسى هاتوچۆ توڕە نەدەبوون و حیمایەى لێپرسراوان مۆڕەیان لە خەڵك نەئەكرد , ئەوەندە شەفاف بوو ئەو دیویان دیار بوو , هەموو ئەو داهاتەى چەندین ساڵ بوو دزى بویان گێڕابویانەوە بۆ خەزێنەى میللەت , كەسى شیاویان بۆ شوێنى شیاو دانابوو , كەس لە سەر ڕەخنە گرتن قسەى پێ نەئەوترا و كەسیش سزا نەئەدرا , مناڵى لێپرسراوەكانیش وەكو مناڵانە هەژارەكان جیاوازیان نەبوو بۆ نەخۆش خانە و خوێندن و سەیرانگا و شتەكانى تر ,لیپرسراوان ئەو هەموو ڤیڵایانەى كە هەیان بوو كردبویانن بە خوێندنگاو بنكەى تەندروستى بۆ خزمەتى خەڵك , هیچ كامیانت نەدەبینى دەیان مۆنیكاى دوا مۆدیلى بە دوا وەبێت , ئەوەى بەلایانەوە گران نەبوو مۆدیلى سەیارەو حیمایەى زۆر بوو وایان لە خۆیان كردبوو خەڵك دەیپاراستن , گوندەكانیان ئاوەدان كردبوەوە , تراكتۆر و پیكاب و دەراسە بە حیزبایەتى نەئەدرا تەنها بۆ جوتیار بوو , تا بەروبومى دەستى جوتیارى خۆماڵى هەبوایە نەیان دەهێشت لەدەرەوە شتمان بۆ بێت , گەنجێكت نائەبینى بێ ئیش بێت , بێوەژن و كچانى قەیرە نەمابوو , ئەو گەنجەى بیویستایە ژیانى هاوسەرى پێك بهێنێت بێ سێ و دوو سلفەى زەواج و شوقەیان بۆ دابین ئەكرد , هیچ حیزبكیان لە بودجە 35 ملێون دۆلارى بۆ خۆى تەرخان نەئەكرد و دیموكراتى بەركەماڵ بوو , بە پارە دەنگیان نەئەكڕى ,هیچ لێپرسراوێك دە پۆستى بۆ خۆى داگیر نەئەكرد ,جەلال و مەسعود زۆر داواى لێ بوردنیان لە كەس و كارى شەهیدانى شەڕى ناوخۆ ئەكرد , بێ سەرو شوێنەكانى شەڕى برا كوژى چارەنوسیان دیارى كرابوو , بە كورتیەكەى لەو خەوەما ئەم ووڵاتە شامى شەریف بوو , نەك دوبەیى زۆر لە دوبەیى پێشكەوتوو تر بوو , نمونەى ئەم ووڵاتە كۆپى كرابوو بۆ زۆربەى میللەتانى تر ,كە خەبەرم بوە سەیرم كرد ئەمە خەوە و سەرە مافیاكانى كورد هەر لە شوێنى خۆیانن ..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)