کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرزاد نەوڕۆڵى لە بەرپرسى دەزگاى پاراستنى لقى 12 هەڵەبجەیى شەهید پارتى چۆن تڕۆ كرا!

Saturday, 20/02/2010, 12:00


 ئەوەى ڕۆژێ لە سنورى هەڵەبجەیى شەهید پارتایەتى كردبێ، ئەوا باش ئەو ڕاستیانەى بۆ دەردەكەوێت، كەلەم بابەتەدا دەیاندركێنم بۆ خوێنەرانى خۆشەویست، چونكە هەندێك كەس لەماوەكانى پَشوودا پلەو پۆستیان وەرگرتووە، یا پێدراوە لەسەر حسابى خەڵكى تربووە، یا خود هەندێك كەس هەر كارێكى پڕشەرمەزاریشیان پێدرابێ ئەوا هەر قبۆڵیان كردووە، چونكە كەسایەتیان لە ڕووى جەستەیى و دەروونى و كۆمەڵایەتى و ڕۆشنبیریەوە هەر ئەوەندەى قبۆڵ كردوەو، واتە زۆر لاوازو نەخۆش كاڵ فام بووە!
 دەنا كێ هەیە لە كوردستان خۆى بكاتە پەندى زەمانەو بەرپرسیارێتى دەزگایەكى خوێن تێزاو تیرورستى وەك پاراستن وەربگرێت، كە بە بەدناوترین دەزگاى كوشتن و بڕین و ئازارو ئەشكەنجەو وونكردن و پارچەپارچە كردنى جەستەى مرۆڤەكان وەربگرێت، گەر كەسانێكى وەك شێرزاد نەوڕۆڵى نەبێ؟!!
 هەورامى و هەڵەبجەیەكان باش شێرزاد نەوڕۆڵى دەناسن، كە باوكى نەوڕۆڵیەو دایكى لە بارزانیەكانەو، برایەكى بەناوى نەوزاد نەوڕۆڵى لە شەڕى ناوخۆ شەهید كرا، شێرزاد لەسەر خوێنى شەهید نەوزاد كرایە كارگێڕى لقى 12 هەڵەبجەیى شەهیدى پارتى و و بەرپرسارێتى دەزگایى پاراستنى ئەو سنورەى لە ئاوارەیدا لەئەستۆ گرتبوو، بەڵام چۆن لە ئەستۆ گرتنێك نەك خۆیى بە كوڕى مەلا مستەفا دەزانى، بەڵكو نەعزوبلا خۆی بە خوایى سەر ئەرز دەزانى ، ئەوەندە غرورو تەكەبورى هەبوو، هەموو پارتیەكانى بە قەرزارى خۆى دەزانى و لەبەردەم منداڵە بارزانیەك بە قەدەر قەزەمێكى مەنگۆلى نەدەما!!
 لەم ڕۆژانەدا هێمن هەورامى كە ئەندامى دەزگاى پاراستنى گشتیەو لە سەرى ڕەش دەوام دەكاو بنەماڵەى بارزانى حسابى یەك شاخى بۆ دەكەن، و لە بەرامبەر سەرباز هەورامى دایاناوە! بە هەورامیەكانى گوتبوو:/ شێرزاد نەوڕۆڵى چەندین شتى لەسەر ئاشكرابوو بۆیە بنەماڵەى بارزانى تڕۆیان كردووە، لەوانە كاتى خۆیى مەسعود بارزانى پارەى خانویەكى دابووەە شێرزاد نەوڕۆڵى تا خانویەك بۆ منداڵەكانى شەهید نەوزاد نەوڕۆڵى براى بكرێت، ئەویش زۆر نامەردانە پارەكەى خواردبوو، ئەمە دواى 3 ساڵ ئاشكرابوو!
 هەروەها مانگانەى میزانیەى مەكتەبى پاراستنى لقى 12 زیاتر لە 150 هەزار دینار سیویسربووە لەكاتى شەڕى ناوخۆ، دەركەوتووە نیوەى بۆخۆى دزیوەو نیوەكەى تریشى بە راپۆرتى درۆینە سەرف كردوە بێئەوەى پارتى و دەزگاى پاراستن سودیان لەو زانیاریاتنە وەرگرتبێ؟!
 لەهەمووى ناخۆشتر بۆ پارتى هەموو كادیرو ئەندامانى پارتى سنورەكەى وەها ترساندبوو ناچارى كردبوون بیانكاتە جاسوس بەسەر یەكەوەو وەك ملازم موحسینەكەى سلێمانى سەدامیەكان ڕەفتارى كردووە!
 ئەوەشى لەسەر ئاشكرابووە كە بە پارەو دۆلار زۆر كەسى سەر بە ئیسلامیەكان و یەكێتى بەرداوەو خەڵكى بێتاوان و بێ ئاگایى لە شوێنەكانى ئەوان زیندانى كردووە، دیارە شێرزاد نەوڕۆڵى لە ئاوارەیدا چەند كەسێكى كردبووە جاسوس بەسەر ئاوارەكانى هەورامان و هەڵەبجەوە، وەك عوسمان عەبدوڵڵا ناسراو بە عوسمان عەبە خەجێ، كە بڕوانامەى شەشەمى ئەدەبى لە هەڵەبجەوە بۆ تەزویركراو بە قبۆڵ خاس لە كۆلێژى ماڤى ئێواران لە زانكۆى سەڵاحەدین وەرگیراو ئێستا عەقیدى پۆلیسە بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەرەهەنجیرەو، دووسەرە كارى كردووە، لەلایەك بۆ شێرزاد نەوڕۆڵى و لەلاكەى تریشەوە بۆ مام نادر هەورامى باوكى سەربازو، هەورامیەكان بە گشتى ڕقیان لە شێرزاد نەوڕۆَڵى بوو، چونكە دەویگوت پیاوى وەك نادرو سەرباز نوێنەرى بنەماڵەى بارزانین بۆیە كەسیان پێوە نەماوەو تا نوسینى ئەم باسە دژایەتیەكانى نەوڕۆڵى و هەورامیەكان بەردەوامەو هەمووى شێرزاد دروستى كردووە!
 هێمن هەورامى بە ئاشكرا ئێستا باسى گەندەڵى و ڕاوەڕووت و بەرتیل و كارە نائینسانیەكانى شێرزاد نەوڕۆڵى لە ناو خەڵكدا دەكات، چونكە ئەمڕۆ ئەویش كەسى پلە یەكەمى هەورامیەكانە لەناو بنەماڵەو پارتى و دەزگاى پاراستن، هێمن ئەوەشى گوتووە: ئارەزوو بكەم هەتا ماوە نا هێڵم لەناو پارتى ئیمزاى بخوا، چونكە ئەوەى یەك ڕۆژ دژایەتى هەورامیەكان بكات، وەك جارانى نورى حەمە عەلى و فازیل بەشارەتى لێدەكەم، تا پەشیمان نەبوونەوە نەمهێشت بنەماڵەى بارزانى بە تایبەتى مەسرور بارزانى هیچ كارو پلەیەكى حزبیان بداتێ ، ئەمڕۆ خۆرى دەستەڵاتى نەوڕۆڵیەكان لە ئاوابووندایە، ئەوتا تۆفیق ڕەحیم ناسراو بە تۆفیقى ڕەعنا كە عەمیدى زێرەڤانى بوو لسەر یەك قسە ناردمەوە بۆ هەڵەبجەو فارس نەوڕۆڵیشان ماوە بە قەدەر پاسەوانێكى من ئیشى لەبەر ناڕواو ناچاربووە بچێت خۆیى فێرى خوێندەوارى بكات!
 ئەوا زیارتر لە 5 ساڵە شێرزاد نەورۆڵى تڕۆكراوە، كە دەستى هەبووە لە ونكردنى زیاتر لە 40 گەنجى سنورى هەورامان و هەڵەبجە كە بۆ خۆ بردنە پێشەوە ئەو تاوانانەى ئەنجام داوە!و چەند جارێك لاى مەسعود بارزانى شفاعەتیان بۆ كردوە بەڵام تا داواى لێبوردن لە مام نادر هەورامى نەكات، هیچى بۆ ناكرێو دەبێ ئاهى پەشیمانى هەڵمژێ لە هەڵەبجەو ئەمڕۆش ناوێرێت ماڵەكەشى بۆ هەڵەبجە بباتەوە!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە