کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


قوباد تاڵه‌بانى چوار ملیۆن و (653) هه‌زار دۆلار ده‌دات به‌ تابلۆیه‌کی هونه‌رى

Thursday, 26/07/2012, 12:00


چه‌ترپرێس
به‌ پێى هه‌واڵیکى ماڵپه‌رى (قرائات) قوباد تاڵه‌بانى کوڕه‌ گه‌وره‌که‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق، له‌ زیادکردنێکدا بڕى چوار ملیۆن و (653) هه‌زار دۆلارى داوه‌ته‌ تابلۆیه‌ک.
سه‌رچاوه‌یه‌کى نزیک له‌ یه‌کێک له‌ پاسه‌وانه‌کانى قوباد تاڵه‌بانیییه‌وه‌ رایگه‌یاند: که‌ ناوبراو له‌ زیادکردنێکدا له‌ دوبه‌ى تابلۆیه‌کى هونه‌رى گرانبه‌هاى به‌بڕى (4,653,000) دۆلار کڕیوه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ به‌راوردى نرخى ئه‌و تابلۆیه‌ى کرد که‌ ده‌گاته‌ پێنج ملیار و نیو له‌ پاره‌ى عێراقى که‌ ئه‌م بڕه‌پاره‌یه‌ش له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ دابه‌ش بکرێت به‌ سه‌ر چوار هه‌زار خێزان که‌ هه‌ر یه‌که‌یان بڕى (150) هه‌زارییان پێ بدرێ.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ هاوسه‌ره‌که‌ى قوباد کچى سه‌رمایه‌دارێکى یه‌هودییه‌.
http://www.qeraat.org/ArticleShow.aspx?ID=4966

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە