زه‌که‌ریا ـ له نێوان هوونه‌ر و پاره په‌یداکردندا
Thursday, 16/06/2011, 12:00
چه‌ند ساڵێکه خۆشبه‌ختانه به هۆی بوونی فڕۆکه‌خانه له کوردستان ،هه‌ندێک هێڵی ئاسمانی ناوخۆیی و جیهانی فڕینی ڕاسته‌وخۆیان ده‌ستپێکردووه ،ئه‌مه‌ش تا ڕادده‌یه‌کی باش کارئاسانی کردووه بۆ ئێمه‌ی کوردانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له کاتی سهردانهوهماندا بۆ کوردستان وه گه‌ڕانه‌وه‌ماندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه که بێجگه له ناڕێکوپێکی خشته‌ی کاتی فڕینه‌کان که هه‌ندێک جار هه‌ر له چه‌نده‌ها سه‌عاته‌وه بگره تا چه‌نده‌ها ڕۆژ دواکه‌وتن ڕوئه‌دات وه زۆربه‌ی جار نه‌فه‌ره‌کان پێشوه‌خت له کاتی گونجاو‌دا ئاگادار ناکرێنه‌وه که ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی زۆر بۆ نه‌فه‌ره‌کان به گشتی وبه تایبه‌تی بۆ ئه‌و نه‌فه‌رانه‌ی که له شوێنی دوورتره‌وه هاتوون درووست ده‌کات.هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تی ستاندا‌رت له‌لایه‌ن کارگووزارهکانی ناو فڕۆکه‌کانه‌وه.هۆی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وانه‌ی ئه‌م گه‌شتانه ڕێکده‌خه‌ن که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان کوردن و که‌سانی ده‌ستڕۆیشتوی ناو حیزبه سیاسیه‌کانی کوردستانن، ئه‌مانه ته‌نها بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه که زۆرترین پاره‌یان بۆ بمێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێڵه ئاسمانیانه ڕێکده‌که‌ون که فڕۆکه‌ی جۆری کۆن و کارمه‌ندی هه‌رزانیان هه‌یه.
ئه‌مه به‌شێکی پچووکی ئه‌و دیوه ناڕێکوپێکهی ئه‌و نووسینگه‌ی هێڵه ئاسمانیانهیه که کورد به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات. به‌ڵام دیوه ناشرینه‌که‌ی تری ئه‌م هێڵانه بریتییه له پاره خواردن که له‌و ماوه کورته‌ی که ئه‌م گه‌شته ڕاسته‌وخۆیانه به‌ره‌و کوردستان ده‌ستی پێکردووه تا ئێستا به‌شێکی زۆریان (به تایبه‌تی ئه‌مانه‌ی سووید) ئێفلاسیان کردووه‌و پاره‌ی خه‌ڵکه‌که‌شیان هه‌مووی خواردووه که‌س یه‌ک فلسی لێ نه‌دیون مه‌گه‌ر که‌سێک خۆی له ڕێگه‌ی چاولێسوورکردنه‌وه یاخوود که‌سانێک که له کوردستان ده‌ستڕۆیشتوون توانیبێتی به هه‌ڕه‌شه و گوڕڕهشه پاره‌که‌ی چنگ که‌وتبێته‌وه.
دوا نموونه‌ش (زه‌که‌ریا عه‌بدووڵا)ی گۆرانیبێژه هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا نزیکه‌ی زیاد لهـ یه‌ک ملیۆن ـ کرۆنی سویدی له خه‌لکی کوردی ئه‌وروپا دزی،له ڕێگای بلیتی فڕۆکه له سویده‌وه بۆ کوردستان که خۆیی و خه‌زوری (سه‌ربازی ناله هه‌ورامی)۷۵% یی هێڵی ئاسمانی (فلای سویدین)یان هه‌بوو،بلییتێکی زۆریان فرۆشت و پاره‌که‌یان حه‌واله‌ی هه‌ولێر کرد و ده‌رگای ئۆفیسهکهشیان قوفڵ کردووه‌و وه‌ڵامی تێلێفۆنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ناده‌نه‌وه که پاره‌یان داوه‌و به‌ڵام هێڵه‌که نه‌ماوه.ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی کارمه‌نده‌کانی ئه‌وسای خۆشیان ناده‌نه‌وه که مووچه‌ی ۲-۳ مانگیان نه‌داونه‌تێ.
من خۆم یه‌کێکم له‌و که‌سانه‌ی پاره‌ی بلیتی ستۆکهۆڵم - سلێمانی م لایانه که چوار بلیته. کۆی هه‌موو بلیته‌کان نزیکه‌ی ۵۰۰ بلیته و ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌وانه لای پۆلیسی سویدی شکاتمان کردوه‌و هه‌چ کاتێکیش زه‌که‌ریا بێته‌وه ووڵاتی سوید ئه‌وا لهسهرفڕوفێڵ و پاره خواردن تووشی لێپێچینه‌وه‌و سزای یاسایی ده‌بێت .به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که ئێمه ئێستا پێویستمان به پاره‌که هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بلیتی تر له لایه‌کی تر بکڕین که ڕۆژ به ڕۆژ به‌هۆی پشووی هاوین و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێکی زۆر له کوردانی هه‌نده‌ران بۆ سه‌ردانه‌وه‌ی کوردستان ئه‌وا هه‌م زه‌حمه‌ت تر بلیت ده‌ست ده‌که‌وێت وه هه‌م تا بێت هێڵه‌کانی تر نرخ به‌رز ئه‌که‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ساخته‌کاریه‌ی هونه‌رمه‌ند زه‌که‌ریا هه‌موو به‌ڵگه‌کانمان لایه و به‌م نزیکانه هه‌مووی بڵاوده‌که‌ینه‌وه وه چه‌ند گرته‌یه‌کی ته‌له‌فۆنیشمان لایه که خوشکه‌زاکه‌ی- زه‌که‌ریا- که ناوی- کاوه- یه‌و کرابوو به به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌که‌یان له سوید باسی نه‌مانی هێڵه‌که‌یان و پاره‌دانه‌وه ده‌کات(که بێگومان هه‌ر وه‌عدی درۆ‌و که‌سبی کات بوو) ،هه‌روه‌ها چه‌ند گرته‌یه‌کی ده‌نگی تر،به‌ڵام له‌به‌ر ئاڵۆز نه‌بونی کاری پۆلیس لێره له سوید وا به باش زانرا که ئه وانه هه‌ڵگیرێن بۆ کاتی خۆی. وه پۆلیسی سویدی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری له کوردستان له‌مه ئاگادار کردۆته‌وه.
لێره‌وه داواکارم که هه‌ر که‌سێک به‌ڵگه‌و شتی تری لایه ئه‌وا بیخاته سه‌ر ڕووماڵی هه‌ر سایتێک که خۆی ئاره‌زوو ده‌کات، وه یاخود ئه‌و که‌سانه‌ی که دووچاری حاڵه‌تی پاره خواردن بوون،ئیتر له ڕێی هه‌ر هێڵێکه‌وه بووبێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌س و لایه‌نانه ڕیسووا بکرێن که به دزینی نانی خه‌ڵکی کوردستان وورگیان تێر نابێت و ده‌یانه‌وێت به هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ک بێت پاره که‌ڵه‌که بکه‌ن ئیتر له ڕێی بازرگانی سیاسی بێت یان هوونه‌ری گرنگ نیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست