گوڵتان گوڵی ئازادی گەل
Monday, 17/09/2012, 12:00
پیاوانی دەسەڵاتدار و
مەزنی ناو كۆشكوتەلار
خاوەن سوپای پاسەوان و
سەدان بانكی پڕ لەدۆلار !!
كە لە هەمبەر دوژمنەكەی
بێ هەڵوێست بوو
هەرچی هەبێت بێبەهایە ؟
ئەگەر لەهەمو جیهاندا
وەك پاشا پێناسەبكرێ !
ئەگە رووی لە هەرشوێنێكرد
فەرشی سوری بۆ ڕابخرێ !
كە لە دڵی گەلدا نەبوو
بۆنەتەوەو نیشتمانی
هەرگیزنابێت بەسەرمایە؟!!
ئەی ژنە چاونەترسەكە
ئێمە هەمومان دەزانین
خەباتكاری كوردستانی،
دوژمنەكانیش دەزانن
نەخاوەن كۆشكوتەلارو
نەخاوەن بانكی دۆلارو
نەخاوەنی پاسەوانی!!
ئەوكاتەی تۆ
نەفرەت ئەكەی لە دوژمن و
شۆڕشگێڕ ئەگریتە ئامێز ؟!
ئەوكاتەی بەدوژمن ئەڵێی
پێڵاوەكەم لە هەموتان
زیاتر هەیەتی بەهاوڕێز؟!
هەرئەوكاتە ناخی دڵی نەتەوەكەت
لەڕۆژهەڵات تا ڕۆژئاوا
لە باكورەوە تاباشور
هەموو تێكڕا
بۆتۆ ئەبێت بەفەرشی سور!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست