له رۆژنامه‌کانی تورکیا، خوشکەزایه‌کی مه‌سعود له مه‌لهاکانت تورکیا راده‌بوێرێت
Sunday, 15/05/2011, 12:00
له‌م لینکه‌ی خواره‌وه ، ده‌رده‌که‌وێت برازاکه‌ی مه‌سعود بارزانی له مه‌لهاکانی تورکیا راده‌بویرێت و هه‌ر مانگێ به پاره‌ی خه‌لکی کوردستان سه‌یاره‌یه‌کی گرانبه‌ها ده‌کرێت ، له‌م هه‌واڵه‌دا باس له‌وه ده‌کات که سه‌یاره‌که‌ی جۆری پۆرشه ,که سه‌یاره‌یه‌کی زۆر گرانبه‌هایه.
لەم ڕۆژانەدا گەنجێک لە شاری هەولێر لەبەر هەژاری و کەم دەرامەتی خۆی کوشت.
هەر لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا بابەتیك ببووە ڕۆژەڤی زۆر لە میدیاکانی تورکیا ئەمەی خوارەوە کەدەیبینن و دەیخوێندەوە لایەنێکی تری فەسادی مادی ئەخلاقی بنەماڵەی بارزانی نیشان دەدات کەچۆن خۆیان هەفتانە سەدان دەفتەر دۆلار سەرف دەکەن و لەهەولێرەکەی پایتەخدا خەڵکی لەبەر هەژاری خۆیان دەکوژن.
ده‌قی وه‌رگێرانی هه‌واڵه‌که: (مانگی ڕابردوو لە ناوچەی قوروچەشمەی ئیستەمبوڵ لە باڕێک بەناوی ئاشق ، موحەمەدی کوڕی کەریم بارزانی خوشکەزای مەسعود بارزانی لەکاتی هاتنەدەرەوەی خۆی و حیمایەکانی و سواربوونی سیارە پۆرشەکەی لەگەڵ کچە ناسراوی تورک شەیدا جۆشکون بینراوە، لەم وێنەیەدا محەمەدی کەریم بارزانی و کچە تورکەکە دەبینرێن، بەپێی هەواڵەکە محەمەد بارزانی هەموو هەفتیەک دەچێتە ئەستەمبوڵ بۆ لای ئەو کچە تورکە و لە هەرچونێکدا سەدان هەزار دۆلار مەسرەف ده‌کات و به دیاری بۆ ئەو کچه ده‌کڕێت)
شەیدا جۆشکون کێیە؟
ئەم کچە مامۆستای وەرزشە و لە هەمان کاتدا فۆتۆ مۆدێلێکی ناسراوە خۆشکی ژنی پێشکەشکاری ناسراوی تەلەفزیۆنی تورکی محەمەد عەلی ئەربیلیە، یەکێکە لە تورکیادا لەڕیزی پێشەوەی کچە هەرە لەش جوانەکان.
http://www.hurriyetport.com/magazin/seyda-coskun-ve-muhammet-kerim-barzani-ask-mi-yasiyor-pinar-elice-aski-bitti
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست