حەمەخۆشناو و وەستاحەسەن یان عەلى كیمیاوى و یاوەرانى بەرنە سەركردایەتى مەلابەختیار !!
Sunday, 24/05/2009, 12:00
زۆر خۆشحاڵم مەلابەختیار لەم مینبەرە پیرۆزەوە ئەم نامەیە ئاڕاستەى تۆ دەكەم بەڵكە خوا ڕەحم كا لەگەڵ كردنەوە و بینینى ڕوحت دەرچێ لەبەرامبەر كوردستانپۆست ، دەزانى مەلا هەر دەركەوتنێكى تۆ هەر لێدوانێكى تۆ دەیان كەسى تر لەخوارەوە سوورتر و ڕق ئەستوورتر دەكا لەیەكێتى كەوا هەرچى زووە و بەپەلە بچن ئەم حزبە جێ بێڵن و نەفرەتى بكەن . بۆیە من داوادەكەم وەك كوڕە شەهیدێكى یەكێتى دەركەوتنەكانت و لێدوانەكانت زیاتربێ و چڕتریان بكەیەوە وابكە شەوانە بەرنامەت هەبێ لەكوردسات و گەلى كوردستان هەرنا كەش و هەوا بخوێنەوە و بڵێ .. گردەكە و كۆمپانیایى وشە دەڵێن وشكە ساڵیە بەڵام نەخێر وانیە ئەوەتا دوێنێ عیماد ئەحمەد لەگەرمیان بارانى بارندوە خەریك بووە لافاو سەباح عەلى قارەمان بەرێ .. گرنگ ئەوەیە دەركەوى تانەفرتان بكەین حیكەگیان .
بیستم و خوێندمەوە دەڵێن بەیانى كۆبوونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتیتان هەیە و شەش ئەندامە سەركردایەتیە چاونەترسە شوڕشكێڕو قارەمانەكەش بانگهێشت ناكرێن بۆكۆبوونەوەكە و بڕیارى دەركردنیان دەدەن من داوادەكەم مەلابەختیار ئەگەر بۆتان دەكرێ عەلى حەسەن مەجید و یاوەرەكانى بێنە سەركردایەتى و ئەم شەشەش بخەنە شوێنی ئەوان و دادگایان بكەن ؟ یان هەرنا ئەو دووزاتەى سەرەوە حەمەخۆشناو و وەستاحەسەن بەرنە سەركردایەتى بەڕاستى هەر ئەوان شایەنى ئەوەن مەلابەختیار لەتەك ئێوە دانیشن .
ئەم نووسینەى سەرەوەم لەسەر ئەم دووزاتە خوێندەوە و زۆرسەرنجى ڕاكێشام بۆیە بڕیارمدا ئەمە بنووسم بۆت مەلابەختیار تابەیانى لەكۆبوونەوەى كۆمیتەى سەركردایەتى بیخوێنیەوە . وەمن داوادەكەم لەجەنابتان كەخەڵك ئێستا لەخۆشەویستى و موحیبەتیان بۆ جەنابتان هەر دەڵێن مەلاكەمتیار هەر ئەمشەو و لەڕقى كوردستانپۆست بڕیاربدە ى كەوا ئەم دووپاسەوانەى حەمەخۆشناو ئازادبكرێن چونكەئەمانە نەلەتاریق ڕەمەزان تاوانبارترن وەنەلاسایى بەرپرسەكەیشیان كردۆتەوە چووبن ئەنفلەوەنزاى بەرازیان بۆمان هێنابێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست