لایەنگرانى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان دەستگیردەكرێن و شوێن بزر دەكرێن
Friday, 29/05/2009, 12:00
هێزە چەكدارەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان دەستیان كردوە بە گرتن و شوێن بزركردنى ئەندام و لایەنگرانى بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان، 27 -5-2009 دەستەیەك چەكدارى پارتى دیموكراتى كوردستان كە مەسعود بارزانى سەرۆكایەتى دەكات لە گوندى زورگڤانى ناوچەى بارزان هەڵدەكوتنە سەر كەسێك بە ناوى ئومێد عزەت بارزانى و بۆ شوێنێكى نادیار رفاندویانە،
هاوڵاتى ئومێد بارزانیى 30 ساڵە، شاعیرێكى ناوچەى بارزانەو باوكى سێ مناڵە، بەتۆمەتى پەیوەندى بوون بە لیستى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان بۆ شوێنێكى دوورە دەست و پەیوەندى رفێنراوە.
بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان هێزێكى سیاسى مەدەنى یە كە پێكهاتووە لە مامۆستایانى زانكۆ و پێشمەرگەى دێرین و ئافرەت و گەنچ بۆ بەشداریكردن لە هەڵبزاردنەكانى پەرلەمانى كوردستان لە كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبزاردنەكان وەك لیستێكى سەربەخۆ ناوى تۆمار كراوە.
بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان مامۆستاى زانكۆ دكتۆر عەبدولمسەویر شێخ سلێمان بارزانى سەركردایەتى دەكات كە دەكاتە براى سەیدا بارزانى و ئامۆزاى سەرۆكى هەرێمى كوردستان مەسعود بارزانى، سەیدا بارزانى ركەبەرى لیستەكەى پارتى دیموكراتى كوردستان لە هەڵبزاردنە شارەوانیەكانى ساڵى 2005 زۆرینەى دەنگەكانى ناوچەى بارزانى بەدەست هێنا.
هەروەها لە 8-5-2009 خێزانێك بە تۆمەتى پەیوەندى بە بزوتنەوەى چاكسازى كوردستان و سەردانى دكتۆر عبدالمێور بارزانى لە سلێمانى، چەكدارەكانى پارتى دیموكراتى كوردستان رفاندنیان و دواى جیاكردنەوەى پیاوان لە ئافرەتان، پیاوەكان بۆ شوێنێكى نادیار و دوور لە پەیوەندى گوازراونەوە، ناوى گیراوەكان بریتین لە خۆشەوى حەسۆ مەحموود و هەردوو كورەكانى موراد وە زوبێر.
لە دزە كردەوەى جیا دا پاراستن و ئاسایش هەرەشە لە ئەندامانى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان كردووە و چەندین پاڵێوراویان ناچار كردوە لە لیستەكە بكشێنەوە، وە هەرەشەیان لەو خەڵكانە كردوە كە گومانى ئەوەیان لێدەكەن دەنگ بەو لیستە بدەن، مەسعود بارزانى سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان لە 5 5 2009 لە پەرلەمانى كوردستان داواى لە خەڵك كرد كە ئازادانە لیستەكانى خۆیان هەڵبزَرن و بەشدارى هەڵبزاردنەكان بكەن، كەچى بوونى لیستى بزووتنەوەى چاكسازى كوردستان بە تاوان دەزانێت و ئەندام و لایەنگرانى بەو تۆمەتبار دەزانێت.
پیشتریش مەسعود بارزانى براكەى خۆى سیداد بارزانى دەنێرێتە بارزان و هەرەشەى كوشتن لە دوكتۆر عەبدولمسەویر بارزانى دەكات. دوكتۆر عەبدولمسەور بارزانى ئیستا لە سلێمانى نیشتەجێیە و مامۆستاى زانكۆیە.
هەروەها سەرچاوەیەكى نزیك رایگەیاند كە 28 5 2009 مەسعوود بارزانى خۆى سەردانى ناوچەى بارزانى كردوە و هەرەشەى لە خەڵكى ناوچەكە كردوەو وتویەتى كە دەبێت تەنها دەنگ بە لیستەكەى ئەو كە هاوپەیمانە لەگەڵ لیستى جەلال تاڵەبانى سەرۆكى عێراق و سەرۆكى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بدەن و نابێت لە دەرەوەى ئەوە دەنگ بە هیچ لیستێك بدەن.
تكایە سەیرى هەواڵًەكانى
www.kcdme.com وە
www.kurdishmedia.com بۆ زانیارى زیاتر.
چەند لینكێك تایبەت بەم هەواڵە:
http://www.kurdmedia.com/article.aspx?id=15748
http://www.kurdmedia.com/article.aspx?id=15749
http://www.kurdmedia.com/article.aspx?id=15728
http://www.kcdme.com/A.Barzani%2025.04.09.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست