کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوتی ڕەش بۆ ڕۆژی سپی

Wednesday, 16/07/2014, 12:00




ئەوەی ڕاستی بێت لە هەرجێەک و لەهەر بوارێک پلان و نەخشەدانان نەبوو لەهەربوارێکدا ئەنجامی کارو بەڕێوە بردن سەوزی لی بەرهەم نایەت خۆ ئەگەر بەرهەمیشی لێ پەیدا بێ حەتمەن بی دەردوو دوو نابێت و سەرەنجام مایە پوچی لێ سەوز دەبێتەوە

پرسیارێک .. ئایا حکومەتی هەرێم پێویست بوو نەوتی کوردستان (چاڵەنەوتیەکان) هەڵبداتەوە ئاششکرای بکات ؟

وەڵامی یەکەم :

بێگوومان ئەگەر لە دەسڵاتی کوردی و سەرۆکی سامانەسروشتی و لایەنی سوودمەند بکەیت بێگوومان بەڵێ !

وەڵامی دووەم :

ئەگەر بکریتە ڕاپرسی و لە سەرجەم خەڵکی کوردستان بپرسی ئەوا دیارە سەرە گرتن بە بەرمیلل بۆ نەوت و ڕاکردن بەدوای عەرەبانەی غازو شەو نخوونی خاوەن سەیارە و کاسسپکاران لەبەردەم بەنزینخانەکاندا ... وویژدانێک نیە ئەگەر بڵێت بەڵێ لە ساڵەکانی ١٩٩٤ ڕووم لە ئۆکرانیا کرد کە پلەی سەرما مینوس (-) ٣٢ دەرەجەبوو ووتم لەوانەیە مرۆڤەکان ئیستا لە خانوەکاندا ڕەق بوبێتنەوە بەڵام ماڵ نەبوو بە بۆری غازی بەخۆڕایی بۆ نەچووبێت کەسەرجاوەی گەرم کەرەوەی سەرەکیان بوو تا بەیانی و٢٤ کاژێر غازی تەباخەکانیان نەئەکوژایەوە خانووەکانیان وەک حەمام گەرم بوون لە کاتێکدا دەووڵەتێک بوو تازە لە ڕووسیا جیاببوەوە لە هەمان کاتدا دەیە ها خێزان لای ئێمە لە سەرمان ڕەق بوونەوە لە بێ سووتەمەنی ! ئێ کەتۆ بەرگەی تەنها یەک هەفتەی قەیرانی ئابووری نەگریت چۆن داوای بەدەوڵەت بوون دەکەیت خۆ ناکرێ دەووڵەت بوون بە قەرز وەبگریت ودوای کە پێت بەڕێوە نەبرا بڵێ ئەیدەمەوە بەسەرتانا ... وەک کاڵا ...

کەواتە پلانێک هەبوو بۆ بکارهینانی نەوت لەپێناوی بەرژەوەندی شەخێی و تاک لایەنە نەک لە پێناوی بیری نەتەوەیدا !! لە کاتێکدا تۆ هیچ کات و تا دڵنیائەبوویت لە سەربەخۆی هەرێم هەر هیچ نەبێت لە ڕووی بیرۆکەو پێگەی جوگرافیتەوە لەگەڵ حکومەتی مەرکەزی و مل ملانێ یەک لەدوای یەکەکانت لەگەڵیدا بیرت لە بەکارهێنانی نەوتی شاراوەی خۆت نەئەبووا بکردایەوە... چونکە تۆ لە ناردنەدەرەوەی نەووت بەخاکی خۆتدا لەگەڵ حکومەتدا و هاوبەشبوویت لە بەشی هەناردەکردن وە مووچەشت بۆ ئەهات کە خۆی لەخۆیدا ئەو مووچەیە ئەگەر لە دەست کەسانێکی هەست بەبیری نەتەوەیی دا بووایە بێ سێوو دوو بەشی هەموو تاکێکی کوردی دەکرد لەهەرێمی کوردستان...

پرسیار.... ئێستا کە نەوتی هەرێم هەناردە ئەکریت .. ئایا تا چەند ئەم نەوتە لە خزمەت خەڵک و تاکی کوردایە ؟

کەس نەبووە نەیبیستبێ پارەی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش

لەکاتێکدا حکوومەتی هەرێم کە خۆی بەساوا ئەزانێ و جارێ هەتا ئێستا لە مەسەلەی بەڕێوەبردنی حکومەتدا ئاشنا نین ! ئێ خۆ ئێستا ئاشنان ئەوەتا نەوت تان دەر هێنا ..هەناردەتان کرد بەقسەی خۆتان پارەکەشی لە بانقدا لەتورکیا دانراوە !!! لەکاتێکدا پێشمەرگەکانت لەبەرەی جەنگدا بە نانی وشک و شوتی و کولەمەرگی شەڕ لەگەڵ دوژمن دەکەن ئەی ئەو پارەیە بۆ پێشمەرگەکانی پێ پۆشتەناکەنەوە !؟ لەکەتێکدا ئەو پارەیە تورکیا قەیرانی ئابووری خۆیی و بانکەکانی پێ ڕاست کردۆتەوە !!!

کەواتە ناردنەدەرەوەی نەوت لە خزمەت خەڵکی کوردا نییە بەڵکو لە بەرژەوەندی دوزمنی سەرسەختی کوردا لەدوو لاوە لایەک تورک و لایەک داعش کە چەندەها سەرچاوە باس لە ناردنە دەروەی نەوتی داعش دەکەن !!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە