کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(پەیامی گروپی ئەندازیاران) بۆ حساباتی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی!

Saturday, 02/07/2011, 12:00


دوا بەدوای ئەو بەڵگەنامانەی كەدەستمانە كەوتون لەلایەن گروپەكەمانەوە چەندین دۆسێی بەرپرس و ئەندازیاری ناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەبێ لێكۆڵینەوە و لیژنەی یاسای لەسەریان ئەو دۆسێیانە داخراون و بەڵگەكانیش شاردراونەتەوە لەلایەن حساباتی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەم كارانەش هەروا نابێ بەچاوتركانێ تێپەڕێ و كفن و دفن بكرێ و بكرێتە ژێر خاكەوە. لەبەرئەوە ئێمە وەكو گروپی ئەندازیاران هەمو هەوڵەكانمان چڕ دەكەینەوە بۆ كار كردن لەسەر ئەو دۆسێ گەندەڵەیانەی ناو شارەوانی و هەمو ئەو بەڵگەناش بۆ هەمولایەك ئاشكرا دەكەین و دەبێ جارێكی تر ئەو مافیانە بدرێنە دادگاو لە دۆسیەكانیان بكۆڵرێتەوە و تا كارە قێزەونەكانیان بخرێنە ڕو.
بۆیە لەم سایتەوە پەیامی خۆمان ئاراستەی بەرپرسی حساباتی شارەوانی سلێمانی دەكەین كە(پەروین حەبیب)ە كە بەزوترین كاتە ئەو بەڵگەنامانە بخاتەڕو كە چەندین بەرپرسی ناو شارەوانی سلێمانی و چەندین لیژنەی گەندەڵ و چەندین پرۆژەی گەندەڵ و چەندین كاری تەزویرات و چەندین كاری ژێر بەژێر كراوە...هەتاد پێویستە ئەو دۆسێیانە ئاشكرا بكرێ. تا لەلایەن ئێمەوە،  (پەروین حەبیب) با بەوشەی گەرم نەشۆردرێ لەپێناوی دەرنەخستنی ڕاستیەكان و بەرگری كردن لەمافیاكان و شاردنەوەی دۆسێی گەندەڵكاران.
ئێمە وەكو گروپی ئەندازیاران داوا دەكەین كە دۆسێی ئەم بەرپرسانە چێ لێهات؟كێ بەرپرسە لەشاردنەوەی ئەم دۆسێیە؟بەئەمری كێ نێژدرا؟ ئایا حساباتی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەم دۆسێیەتان لەپای چی كردتانە قوربانی شاری سلێمانی؟ ئایا واتان دەزانی لەتاریكدا هەمو شتێك بزر دەبێ؟ئایا (پەروین) تۆ ویژدانت چۆن قبوڵی كرد لەشاردنەوەی دۆسێی ئەم بەرپرسانە؟
ئێمە وەكو گروپی ئەندازیاران داوای دادگای كردنی ئەم بەرپرسانە دەكەین. كە تائێستا زۆر بەسەربەستی دێن و دەچن لەناو شارەوانی سلێمانی و شاری سلێمانی و هیچ دادگایەكیش نەكراون ئەمانەش ناوی هەندێك لەو مافیانەیە كە تا ئێستا نەدراونەتە دادگا:
*ئەندازیار بەختیار عەلی قادر (گەورەترین مافیای شارەوانی سلێمانی)
*ئەندازیار نیاز سەعید (لێزانترین ڕیشوەت خۆری شارەوانی سلێمانی)
*ئەندازیار كامەرانی وەستا ساڵەحی كارگەچی (باشترین دیبلۆماسی گەندەڵی و مستاوكردنی شارەوانی سلێمانی)
*ئەندازیار سەروەتی ئاوی كۆن (قەوڵەترین دزی هەڵهاتوی شارەوانی سلێمانی)
چاوەڕوان بن لەبەشەكانی تردا دەست دەكەین بەئاشكرا كردنی گەندەڵیەكانیان و چەندین شتی شاراوەی سەر سوڕهێنەری ئەم بەرپرسانی شارەوانی سلێمانی و چەند ئەندازیارێكی تر لەناو بەشەكانی شارەوانی سلێمانی
گروپی ئەندازیارانی سەرجەم بەشەكانی شارەوانی سلێمانی
بەئیمەڵیەوە پەیوەندیمان پێوە بكەن:
گروپی ئەندازیاران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە