میراتی ده‌سه‌ڵات له کوردستان
Friday, 03/12/2010, 12:00
یه‌کێ له‌و نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشیانه‌ی که توشی میلله‌تی کورد بووه نه‌خۆشی به‌میراتگردنی ده‌سه‌ڵاته که ئه‌بێته‌هۆی دواکه‌وتنی میلله‌تی کورد و زاڵبوونی عقڵی بنه ماڵه به سه‌ر ده‌ساڵاتا و به‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵکا ئه‌بینین چۆن هه‌ردو سه‌رکرده‌ی کورد جه‌لال تاڵبانی و مه‌سعود بارزانی چۆن ئه‌م سیاسه‌ته په‌یره‌و ئه‌که‌ن بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتیان! هێچ ڕێگایه‌ک نامێنێ نه‌یگره‌نه به‌ر بۆ مانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵاتا هه‌ر له‌ته‌زویرو چه‌واشه‌و به‌ڵێنی درۆ‌و به‌خه‌ڵکی و هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین و له‌مه‌ش ترسناکتر به‌خشینه‌وه‌ی پاره‌ی دزراوی میلله‌ته به که‌سانی گه‌نده‌ڵی خۆیان و کڕینی ویژدانی که‌سانی نه‌فس نزم بۆ به کۆیله‌کردنی خه‌ڵکی و داماڵینیان له ڕوحی کوردایه‌تی و نشتیمان په‌روه‌رییان بۆ خزمه‌کردنی خواست و مه‌رامیان ئه‌ویش بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتیان و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر ملی ئه‌م میلله‌ته خێر له‌خۆنه‌دیوه . به‌مه‌ش ڕانه‌وه‌ستاون کوڕه‌کانی خۆیان هێناوه‌ته ساحه‌و پۆستی به‌رزیان پێیانداوه بۆ ئه‌وه ی تۆکمه‌تر ده‌س به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتا بگرن
به‌میرات گرتنی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه‌کانیانیش په‌یڕه‌وی ئه‌که‌ن وادیاره بۆته به‌رنامه‌ی ئه‌م دوو حزبه ئه‌بێ کورد چاوه‌ڕێی چی له‌م دوو بنه ماڵه‌یه بکات له غه‌یری .
نه‌هامه‌تی زیاتر بۆ کورد و کوردستان ؟ کورد ئه‌ڵێ ئه‌وه‌ی له مشک بێ جه‌واڵ ئه‌دڕێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست