کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەندیخانە نهێنیەكانى پاراستن و ئاسایشى پارتى

Saturday, 15/12/2012, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست/ هه‌ولێر
 له‌ لێدوانێکی پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، دروست له‌ رۆژی 18 / 1 / 2011  ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌ی له‌ سه‌ر دروستکردنی دوو به‌ندیخانه‌ی چاكسازی گه‌وره‌ کرد، سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی به‌ندیخانه‌كانیش رایگه‌یاند، که‌ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گیراوه‌كاندا له‌ ئاستێكی باشدایه‌، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ گیراوێكدا ده‌کرێت زۆر باشتره‌ له‌ وڵاتێكی ئه‌وروپی، تا ئه‌و راده‌یه‌ی رێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ ره‌وشی زیندانیانی هه‌رێم رازیه‌، هه‌روه‌ها لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ‌په‌رله‌مانی كوردستانیش زۆر به‌ ووردی چاودێری ره‌وشی به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ زۆر له‌و ره‌وشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیی و چاكسازییه‌ی هه‌رێمی كوردستان رازییه‌.
ئه‌م قسه‌ و لێدوانه‌ی وه‌زیری کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیی، له‌ کاتێکدا بوو، که‌ رۆژانه‌ به‌ ده‌یان هه‌واڵ و پێشێلکاری ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رامبه‌ر به‌ زیندانیانمان ده‌بیست، له‌ هه‌واڵه‌کاندا تا ئه‌مڕۆش گوێبیستیی ئه‌وه‌ ده‌بین، که‌ چۆن زۆر له‌ زیندانییه‌کان ده‌ستدرێژی سێکسییان ده‌کرێته‌ سه‌ر، بوتڵی شوشه‌یان پێهه‌ڵده‌گرن، کاره‌بایان لێده‌درێ، هه‌ڵده‌واسرێن،  ئه‌شکه‌نجه‌ ده‌درێن تا ئاستی شێتبوون و مردن، هه‌روه‌ها جگه‌ره‌ و ئاسنی سووره‌وکراو له‌ جه‌سته‌یان ده‌درێت، هه‌ندێکیان ده‌خه‌سێنن و له‌ پیاوه‌تیان ده‌خه‌ن. بۆ ئه‌مه‌ش وه‌کو له‌ هه‌واڵه‌کانی پێشووترماندا رامانگه‌یاندووه‌ هه‌ندێک له‌وانه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ ده‌ده‌ن، پێشتر له‌ زیندانه‌کانی رژێمی به‌عسدا هه‌مان کاریان کردووه‌، واته‌ پارتیی و یه‌کێتی که‌ڵک له‌ ئه‌زمون و شاره‌زایی ئه‌مانه‌ وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ک چۆن له‌ سه‌رده‌می به‌عسدا، ئه‌م به‌ندیخانانه‌ به‌ناوباگ بوون وه‌ک به‌ندیخانانه‌ی‌ که‌رکوک، موسڵ، نوگره‌ سه‌لمان، ئه‌بوغریب... هتد، ئه‌مڕۆ به‌هه‌مان شێوه‌پارتیی و یه‌کێتی به‌ ئاشکرا چه‌ند به‌ندیخانه‌یه‌کییان هه‌یه‌، ئه‌ویرتیان شاراوه‌ن و که‌س پێ نازانێت، به‌شێکی زۆری ئه‌و به‌ندیخانه‌ حیزبیین،  سه‌ر به‌ ده‌زگا جاسوسیه‌کانی پاراستن و زانیاریین. ئه‌و به‌ندیخانه‌ ناسراوانه‌، وه‌ک به‌ندیخانه‌ی مه‌حه‌ته له‌ هه‌ولێر‌، سوسێ له‌ ناوچه‌ی پیره‌مه‌گرون، به‌ندیخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ، به‌ندیخانه‌ی کانی گۆمه‌، به‌ندیخانه‌ی قه‌ڵاچوالان، به‌ندیخانه‌ی چیای شیرین...هتد
ئه‌مڕۆ کوردستانپۆست بۆ یه‌که‌م جار ناوی چه‌ند به‌ندیخانه‌یه‌کی دیکه‌ له‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ئاشکرا ده‌کات، سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت به‌شێک له‌مانه‌ زیندانی شه‌خسین، له‌ ناو ماڵ و خانووی ئاساییدان، عه‌ره‌ب و تورکمانیان تێدایه‌، گرتنه‌کانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی 2003 تا 2007، ئه‌وانی تر کوردن ماوه‌یه‌کی زۆرتره‌‌ گیراون و لای که‌سوکاریان وه‌ک نه‌ماو حیسابیان بۆ ده‌کرێت، بێسه‌ر و شوێنن، که‌س نازانێت له‌م شوێنانه‌ن و نایان دۆزنه‌وه‌،‌ ئه‌و عه‌ره‌ب و تورکمانانه‌ی، که‌ له‌و شوێنانه‌دا زیندانیی کراون، له‌کاتی پێویستدا بۆ هه‌ندێک کاروباری موخابه‌راتیی و بۆ مه‌به‌ستی تر به‌کاریان ده‌هێنن، وه‌ک کاری تیرۆریستیی، دوایی ئازاد ده‌کرێن، یان له‌ناو ده‌برێن. بۆ نمونه‌ ئه‌و که‌سه‌ی، که‌ دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان هێنانه‌یه‌ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و وتی من سه‌رده‌شتم کوشتووه‌، له‌ راستییدا یه‌کێک بوو له‌و زیندانیانه‌ که‌ په‌یمانیان پێی دابوو دوای ئه‌وه‌ ئازادیی بکه‌ن.
ناوی زیندانه‌ نهێنییه‌کانی پاراستن و ئاسایش و زێڕه‌ڤانی دیکه‌:
1) بەندیخانەى ژێر وەزارەتى ناوەخۆ: (150) كەسى تێدا بەندكراوە، لەلایەن "كەریم سنجارى" وەزیرى ناوخۆوە سەرپەرشتى دەكرێ.
2) خانوویه‌ك لە گەڕەكى دۆلاراوەى هەولێر: (20) كەسى تێدایە لەلایەن "عیسمەت ئەرگوشى" و "دڵشاد یوسف" سەرپەرشتى دەكرێ.
3) خانوویه‌ك لە گەڕەكى ڕزگارى، ناو ئاسایشى گشتى: (10) كەسى تێدایە لەلایەن عسمەت ئەرگوشى و بارزان قەساب سەرپەرشتى دەكرێ.
4) بەندیخانەیەكى نهێنى لە مەسیف سلاحەدین، ژێر بنكەى سەربازى لیواى تایبەت: نزیكەى (150- 200) كەسى تێدایە، لەلایەن "مه‌نسور بارزانى" كوڕى مه‌سعود بارزانى سەرپەرشتى دەكرێ. چەند زیندانییه‌کی تێدایە لە ساڵى (96- 97) دەستگیركراون.
5) بەندیخانەیەك لە ناو بینای زێرەڤانى، شوێنى بزوتنەوەى ئیسلامى پێشوو: ژمارەیەكی زۆر زیندانی تێدایە. لە چەند ژوورێك پێكدێت كەوتۆتە ژێر زەمین. لەلایەن "عیسمەت ئەرگوشى"، "دلشاد یوسف"، "موقه‌دەم سیپان" و"موحەمەد چاوشین". بەڕێوەدەبرێت، لەلایەن مه‌سرور بارزانى سەرپەرشتى گشتى دەكرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە