گه‌یتس به سه‌رۆکایه‌تی وه‌فدێکی پایه‌به‌رز، نامه‌یه‌کی توند ده‌داته مه‌سعود..
Friday, 11/12/2009, 12:00
رۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، گه‌یشته هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ته‌سلیمکردنی نامه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه ئامێز بۆ مه‌سعود .
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، ناوه‌ڕۆکی نامه‌که بریتییه فه‌رمانکردن به مه‌سعود بۆ کێشانه‌وه‌ی چه‌کداره‌کانی پارتی له موسڵ و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی ، که به‌لای سوونه‌کانه‌وه و ئه‌نجومه‌نی شاری موسڵ (لیستی حه‌دبا) داواکارییه‌کی هه‌نووکه‌یی و مه‌رجی به‌شداربوونیانه له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو.
گه‌یتس دوێنێ پێنجشه‌ممه به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته به‌غدا.
چاودێرانی سیاسی وای بۆ ده‌چن هه‌ر چرکه‌ساتێک و رۆژێک تێپه‌ڕده‌بێت ، پێگه‌ی کورد له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیاوهوه لاوازتر ده‌بێت و ، هیواکانی کورد له گێڕانه‌وه‌ی بهشهدابڕاوهکان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته بلقی سه‌رئاو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست