دوو برای نيچيره‌ڤان بارزانی و نيهاد بارزانی دوو كۆمپانيای قوماركردن (يانه‌سيبی ياری) تۆپانيان دامه‌زراند!
Wednesday, 11/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری عهينكاوهماوهی زياتر له سێ مانگه، سێ كۆمپانيای يانه‌سيبی بردنه‌وه‌ی ياري تۆپانی جيهانیيه‌كان له عه‌ينكاوه‌ی شارۆچكه‌ی مه‌سيحيیه‌كان سه‌ربه پاريزگای هه‌ولێر دامه‌زراوه.
هه‌ر ياريه‌كی تۆپ تۆپێن له نيوان يانه‌كان و ولاتانی جيهاندا ئه‌نجام بدريت، پيش ده‌ست پێكردنی ياريه‌كان خشته‌ی گه‌مه‌كان بڵاو ده‌كريته‌وه و شوينی به‌تاڵ دياریكراوه بۆ ئه‌و ئامانجه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت تا پريبكه‌يته‌وه، ئەم جۆرە کۆپۆنی یاریی پڕکردنەوەیە لە ئەوروپا و ئەمەریکا هەموو کەس دەیزانێت، ئیستا بنەمالەی بارزانی ئەمەشیان هێناوەتە کوردستان، تا لەم رێگایەوە پارەی زۆر لە هاولاتییان بکێشنەوە، خۆش به‌ختانه كۆمپانيای قوماركردنه‌كانيش بۆ خودی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وه‌ك وه‌رسه بۆيان ماوه‌ته‌وه، ئه‌وان له هه‌ردوو پاريزگای هه‌ولێر و دهۆك مۆله‌تيان هه‌يه.
كۆمپانيايه‌كی قومار كردن، يانه‌سيب به‌ناوی سه‌عيد بارزانی كراوه‌ته‌وه، كه مۆڵكی راسته‌و خۆی ره‌وه‌ند بارزانی برای نێچيره‌ڤان بارزانیيه. به پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئازاد سه‌رسپی شه‌ريكی عه‌باس بارزانی برای نێچيره‌ڤان بارزانی يه‌وه، ئەوەیان بۆ باسکردین، کە ته‌نها له ياريه‌كانی ريال مه‌دريد و به‌رشلۆنه ٥٠ ده‌فته‌ر دۆلاريان بە قازانج وەرگرتووە.
كۆمپانيای دووه‌م موڵكی عه‌باس بارزانی برای نێچيره‌ڤان بارزانیيه، كه هيمداد بارزانی و ده‌هام عه‌بدولباقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، كۆمپانيای سێیه‌م مۆڵكی نيهاد بارزانیيه،ته‌نها له يه‌ك مانگدا و لە خولی دوانزە گه‌مه‌دا 70 ده‌فته‌ر دۆلاری قازانج كردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست