کاتێک قوڵپی گریان و خه‌نده له‌گیان مرۆڤدا ئاوێزان ده‌بن
Wednesday, 04/11/2009, 12:00
پێویسته له‌زه‌یندا ویژدان و ئازایه‌تی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب (ڕ.خ) به‌رجه‌سته بن ته‌نها خوای مه‌زن هه‌ڵه ناکات، هه‌موو مرۆڤێک قابیلی هه‌ڵه‌یه. مرۆڤی ژیر و ئازا ده‌رس له هه‌ڵه وه‌رده‌گرێت و خۆی پێ دروست ده‌کات. ده‌رک پێ نه‌کردن یان دان پێدا نه‌نان به هه‌ڵه‌کان ده‌بێته مایه‌ی بێزار بوونی ده‌وروبه‌ر و لێک دابڕانی ئازیزان. کاتێک که‌سه دڵساف و دڵسۆزه‌کان ده‌ده‌نه پڕمه‌ی هه‌نیسک و فرمێس باران بۆ سه‌روه‌ریه‌کانیان، بزه و خه‌نده‌ش به کاڵ فامی گه‌وره‌کانیان دایان ده‌گرێت.
له که‌شێکی ئاوا جۆشگرتوودا پێویسته وویژدانی مرۆڤه هه‌ڵه‌که‌ره‌کان بێته هه‌ژان و به دڵێکی پاک و ڕاسگۆیانه، به چاوی فرمێسکاوی و لێوی پڕ خه‌نده‌وه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کانیاندا ده‌ست له‌ملان بن. زۆر مه‌زنه ئه‌و مرۆڤه‌ی که‌مترین هه‌ڵه ده‌کات، به‌ڵام له‌و مه‌زنتر ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌ر کاتێک له هه‌ڵه‌که‌ی به ئاگا دێیته‌وه ، له‌زه‌ینی خۆیدا وویژدان و ئازایه‌تی عومه‌ری کوڕی خه‌تاب (ڕ.خ) به‌رجه‌سته بکات*. چونکا عومه‌ر کاتێک وه‌خه‌به‌ر هات زۆر به بوێرانه پێ که‌نینی به ناکامڵی ئه‌قڵی خۆی هات و گریانیشی بۆ ئه‌و جگه‌ر گۆشه‌ی هات که به نه‌فامانه له‌سه‌ر ده‌می بت په‌رستی زینده به چاڵی کرد بوو. ئه‌و نه‌نگیه‌ی سه‌ر ده‌می نه‌زانی پێ شه‌رم نه‌بووی بی شارێته‌وه به‌ڵکو قه‌شمه‌ری به‌ئه‌قلیه‌تی به‌خۆی هاتووه که ئه‌وه‌نده نه‌فام بووه وبۆ ئێمه‌شی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی لێ وه‌ربگرین.
هه‌موومان باش ده‌زانین عومه‌ری کوڕی خه‌تاب (ڕه‌زای خوای لێ بێت) پاڵه‌وانێکی زۆر ئازا و دادپه‌روه‌رترین خه‌لیفه‌ی موسڵمانان بووه. یه‌که‌م که‌س بووه سیسته‌می (دڵنیا‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی) (سۆشیال) که له قورئانی پیرۆزدا هاتووه، هێناویه‌ته باری جێ به‌جێکردن. به‌داخه‌وه پێم وانیه ئێستا له هیچ یه‌ک له‌و ووڵاتانه‌ی که ده‌ڵێن ئیسلامین وه‌ک پێویست جێ به‌جێ بکرێت. به‌ڵام زۆر به‌جوانی ئه‌م سیسته‌مه له هه‌ندێ ووڵاتانی ڕۆژئاوادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
باشتر وایه کاتێک هه‌ڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین به ئاسایی وه‌ر بگرین و به داوای لێبووردنه‌وه ڕاستی بکه‌ینه‌وه. دان نه‌نان به هه‌ڵه یان ده‌رک پێ نه‌کردنی له به‌های ئه‌و مرۆڤه که‌م ده‌کاته‌وه. په‌رده پۆشکردنی هه‌ڵه، یان چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ڵه به هه‌ڵه ته‌نها خۆ چه‌واشه‌کردن و به‌لاڕێدا بردن خه‌ڵکه.
بۆیه زۆر پێویسته له‌و حاڵه‌تانه‌دا به شێوه‌یه‌کی زۆر ئا‌قڵانه، ئازایه‌تی و دادپه‌روه‌ری عومه‌ر (ڕ.خ) له زهنیه‌ت و ڕوحی خۆماندا به‌رجه‌سته بکه‌ین و په‌ند و عیبره‌تی خۆمان و ده‌وروبه‌ری به گێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانمان دا بده‌ین. به خۆ دا چوونه‌وه زۆر پێویسته بۆ به‌رده‌وام نه‌بوون له‌سه‌ر ئه‌و ئاکارانه‌ی که له ڕیسوای خۆمان و فه‌له‌ج کردنی مه‌سیری میلله‌ته‌که‌مان زیاتر هیچی تری تێدا به‌دی ناکرێ.
خۆ فۆڕمات کردنه‌وه به زهنیه‌تی به به‌رز و پیرۆزتر ڕاگرتنی؛
میلله‌ت له په‌ڕلمان،
په‌ڕلمان له ده‌وڵه‌ته،
ده‌وڵه‌ت له حزب،
حزب له تاک،
خۆ ڕا هێنان له‌سه‌ر ئێمه نه‌ک من.
شادی و شکۆداری هه‌موانی زیاتر تێدا به‌دی ده‌کرێ.
____________________________
* ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێکیان عومه‌ری کوڕی خه‌تاب (ڕ.خ) ده‌گریا له هه‌مان کاتیش‌دا بزه‌ی ده‌هاتێ. هاوڕێکانی لێ یان پرسی ئه‌وه چیه ئه‌ی عومه‌ر. ووتی چیتان لێ بشارمه‌وه به‌ڕاستی پێکه‌نیم به سه‌رده‌می نه‌فامی خۆم دێت که بت په‌رست بووم به‌ده‌ستی خۆم کچی خۆم زینده به‌چاڵ کرد. گریانیشم بۆ ئه‌و کچه بچکۆڵانه‌ی خۆم دێت که له‌کاتی زینده به‌چاڵکردنیدا به‌ده‌سته بچوکه‌کانی تۆزی له ڕیشم ده‌ته‌کاند.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست