کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاك نەوشیروان ... زەرورەتى قۆناغى خۆیەتى(1)!!....

Friday, 23/11/2012, 12:00





پێشوەچونەكانى عێراق و كوردستان لە زۆنگى هاوكێشەى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیدا، زەنگَێكى ترسناك ڕوو بە ڕووى قەوارە و كەسایەتیە سیاسیەكانى عێراق و كوردستان لێ دەدات!!...
ڕوداوەكانى ئەم چەند ڕۆژە زادەى ساتەوەختێكى كت و پڕ نیە، بە ئیقرارى هەموو كورسى نیشینەكانى مەملەكەت، دەڵێن: عێراق لە قەیراندایە!!...
گەر دەڵێن یاسا سەروەرە ، پێویستە ئیحكتیام بە دەستور و مادەكانى بكرێت.
خۆ گەر زەمەن و سەردەمى (تەوافوقات) ، (شەراكەت) بەسەرچووە، بێ شەك پێویستە بەرەو حوكمەتى زۆرینە بڕۆین لە عێراقدا.
وەلێ ، گەر ئەو دوو ڕەهەندە بە پێویست نازانن ، حوكمى قەرەقوش لە مەملەكەت بەرجەستە دەكەن، ئیدى باس لە مەسەلەى هاوڵاتیبون ، عێراقى دیموكراسى ، فرەیى ، فیدراڵیەت مەكەن!!..
ئەم ئاوازە نوێیەى مالكى و عەلاوى ، كێشمە كێشى كورسى و دەسەڵات،فرە ئەگەر و پڕ ڕەهەندە، وێڕاى دەستێوەردانى، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ، دەوڵەتانى دەرو جیران ، وڵاتانى خاوەن بەرژەوەندى، ئیدى قوڵایى هەریەك لەم دوو كەسایەتیە تائیفیە،مەزهەبیە، هەریەكەیان سەرەگوریسى بەرژەوەندى و تاكگەرایى فیكرى مەزهەبى خۆیان بەلاى خۆیدا ڕادەكێشێت!!...
ئەو كاتەى مالكى حوكمەتە ناوازەو عەجایبەكەى پێكهێنا لە كارى پینەچیەكى ناكارامە دەچوو، هەرزوو وتمان حوكمەتێك لە (43) وەزیرو حەقیبەى وەزارى پێك بێت، حوكمەتێكى سست و لاواز و فشار لەسەرە بە هەوایەكى سارد زوو توشى درمى هەڵوەشانەوە دەبێت!!...
بەرنامەیەكى زیاتر لە بیست خاڵى خستە سەر شان و ئەستۆى خۆى، سەربارى ئەوەى وەزارەتە ئەمنیەكان و سیادیەكان بۆ خۆى مالكى كەسى یەكەم و بكوژ و ببڕ بوو.
تەهمیشكردنى عەلاوى و هاوەڵەكانى كار بەوە گەیشت ساڵح موتڵەگ بڵێ(مالكى گەورەترین دیكتاتۆرە لە مێژووى عێراقدا)!!!....
كوردستان ... هەنوكە لەبەردەم وەرچەرخان و گۆڕانكارى گەورەدایە، سەركردە كوردەكان وەك لەوەى پەیڕەوى سیاسەتى حەكیمانە و توندو تۆڵ لە ماف و ئەركەنیشتمانیەكانى خەڵكى كوردستان بكەن، بەهەمان هەڵەى ڕێكەوتنى هەولێردا گوزەر دەكەنەوە، ئەمجارە باس لەبەستنى كۆنگرەى نیشتمانى عێراقى دەكەن!!...
مەفروزە كورد پێشمەرجى ئەمجارەى بە دەردى وەرەقە (19) خاڵیەكەنەبات. تا هەنوكە لەسەر سەهۆڵ نوسراوەتەوە و هیچ بەندێكى نەك جێبەجێ نەكراوە، بگرە دیزە بەدەرخونەى دەكەن!!!...
نەوشیروان مستەفا ... وەك زەرورەتێك ئێستا گرنگە بێتە سەرخەت، هەموو كێشە ناوخۆییەكان وەلا بخرێت، نەك لەبەر خاترى خاتران، بگرە لە بەر بەرژەوەندى باڵا و گشتى میللەتى كورد.
تەماسى ئەم كەسایەتیە ، ڕەهەندەكان توندو تۆڵتر دەكات... پێم وایە ڕەقەمێكى گرنگى پێگەى سیاسەتى ماڵى كوردى دەبێت.
هەرچەندە هاوكێشەكانى ماڵى كورد لەم بارودۆخەدا كۆمەڵێك تێكچڕان و بەرزو نزمى تێكەوتووە، دۆزینەوەى ڕێگە چارە بۆى كارێكى سانا و ئاسان نیە.
كلیلى چارەسەر بۆ هێڵە سورەكانى میللەتێك بدەنە دەست خاوەنى ڕاستەقیەنەى ، ئێستا كاتى ئەوەیە ئەم هەلە بقۆزنەوە ، گەر دەتانەوێ ئیدارەى قەیرانى عێراق بە سودو بەرژەوەندى كورد تەواو ببێت، لێگەڕێن ... كاك نەوشیروان زەرورەتى قۆناغى خۆیەتى!!.....
(1)ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ 22/12/2011نوسیومه‌ له‌به‌رڕۆشنایی و هه‌ستیاری ئه‌مڕۆی كوردستان به‌ پێویستم زانی خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌م دید و په‌یامه‌ مته‌وازه‌عه‌ی به‌نده‌ ببینن.....




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە