شۆڕشی عەرەبانە لە تونس دەستی پێکرد، لە هەولێر دهنگدهداتهوه!
Tuesday, 18/01/2011, 12:00
محەمەد تونسی گڕی بەردایە جەستەی خۆی، بەڵام وڵاتێکی ڕزگار کرد
لەو ڕۆژەوە ترس و دڵە ڕەشەکەی دیکتاتۆرەکانی ناوچەکەی داگرتووە وەک سەرانی عەرهب، له کوردستانیش بەتایبەتی، بەجێی ئەوەش هیوایەکی گەش وەک بڵێسەی عەرەبانەی ئەمرۆی شێلمفرۆشەکەی هەولێر دڵ و دەرونی هەموومانی داگرتووە بەتاسەوە چاوڕێی هەڵسانێکی جەماوری دەکەین !
بڵێن سلێمانی هاتە سەرپێ هەولێر ئازاد کرا و کوڕانی دەشتی هەولێر بەرهو کۆشکە داگیرکراوەکانی سەری ڕەش کەوتنە ڕێ.
هیچ جاش و جەیشێک و پاسەوان و زێرەڤانی بەرگەی ڕقی پەند خواردووی ٢٠ ساڵەی ئەمجارەمان ناگرن.
پرسیار ئەوەیە داخۆ سەرانی کورد بۆ کوێ سەری خۆیان هەڵدەگرن؟ تۆ بڵێێ لە ئێستاوە حسابیان بۆ خۆیان کردبێ، زۆر نزیکە هەلیکۆپتەری تورکی بنەماڵەی بارزانی ڕزگار بکا بۆ تورکیا، ئەی ئەوانەی سلێمانی بۆ کوێ هەڵدێن؟
محەمەدی دڵی شۆڕش، بیزانیایە دەمێک بوو ئاگری لەجەستەی خۆی بەردەدا، ئەگەرچی تونس لەچاو وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە بەسەد ئاو شۆراوەتەوە، ئەوەتا هەر ئەمڕۆ بۆ جاری سێهەم سێ هاوڵاتی میسری خۆیان دەسوتێنن، بە ئومێدی هەڵگیرسانی شۆڕشی لە گۆڕ نانی دیکتاتۆرەکان، لە وڵاتی ئوردون خەڵک دەڕژێنە سەر شەقام. لە پردێ نیوان کەرکوک و هەولێر چەند کاتژمیرێک کۆنترۆڵی شەقامی گشتی هەولێر و کەرکوک دەکەن..
شٶڕشی ئەمجارە لەخوێنماندا قوڵ دەدات و لەبەرامبەردا ترس و دڵەڕاوکێ، سەرانی وڵات وەک سێبەر لێیان نابێتەوە، بەشەوان دەبێتە کابوسی سەر سینگیان، میری کوەیت پارە دەبەخشێتەوە، هەموویان بەجارێک ترسیان لێ نیشتوە...تەنیاله یەک وڵات ڕاپەڕێت ئەم ئاگرو شۆڕشی عەربانەیە هەموو ناوچەکە دادەگرێت .
ڕووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر هەنگاوێکی گەلێک گەورەیە، سوتانی عەربانەیەک واتە سوتانی هەموو بژێوی ژیانی خێزانێک.
ئەگەر سەرانی کورد تۆزقاڵی ویژدان و کەرامەتی ئینسانی و نەتەوەییان هەبوایە ؟ بۆ دەبێت لاوێکی بیست ساڵە ، پەنا بەرێتە بەر کارێک تهنها بۆ بژێوی ژیانی ئهو رێگایهشی لێ بگرن؟!
لە کاتێکدا ئەو هەموو سەروەت و سامانەی لە عێراق و کوردستاندا هەیە، بەڵام لە لایەن چەند کەسێک و بنەماڵیەک دەستی بەسەردا گیراوە.
بۆ نموونە خانهنشینی مهلا مستهفا بارزانی باوکی مهسعود 400 هەزار دۆلاری ئەمریکیە، گوایە ئەو پارهیه بۆ ڕێکخراوێکی خێرخوازیە، کە کەس نازانێت ئەم ڕێکخراوە ناوی چییە؟ جگە لە شەهیدانهی ئیدریسی ئاودهستمەرگ کە خانهنشینی ئهمیش270 هەزار دۆلاری ئەمریکیە! پارهی خانهنشینی ئهم دوو بهڵایهی کورد بەسە بۆ ئەوەی کەس لە هەولێر و دورو بەری بهو ههژارییه ژیان بهسهر نهبهن.
هەڵبەتە من ئەو قسەیە لە خۆمەوە ناکەم بڕۆن لە وەزارەتی شەهیدان بپرسن کەچۆن بڕی ئەو پارەیە لە بودجەی گشتی حکومەت هەموو مانگێک سەرف دەکرێت
ئەگەر ئاوڕێکیش لە تاڵەبانی دهور و بهرهکهی بدەینەوە، بەتایبەت هێرۆی برایم ئهحمهد، سئهو پارهیهی که دزیویهتیی، یان مانگانه لای دهدات بۆ خۆی، ئەوانیش شتێکی ئەوتۆیان کەمتر نیە! هەر دوێنی بوو کافیەی ژنی عومەر فەتاح 700 هەزار دۆلاری لە فرۆکەخانەی سلێمانی لێگیرا، ببورن کارمەندەکەی ئاسایشیان گرت، کەچۆن ئەو پارەیەی ئاشکرا کردووە؟ هەر دوێنێ بوو عومەر فەتاح بە فەرمانی تاڵەبانی 20 ملیۆن دۆلاریان ئاودیو بانقێکی وەهمی لەندەن کرد، گوایە بۆ کۆمپانیای کارهبایه.
ئەوەندە ماوە بڵێم، بارودۆخەکە زۆر هەستیارە، لەپڕ دەتەقێتەوە و بەهیچ کەس ناگیرسێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست