Friday, 14/08/2009, 12:00
سكرتاریەت*
مافزانانی بەرجەستەی نێودەوڵەتی لە نامەیەكدا بۆ وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایانگەیاند:
بە پێی مادەی 45ی رێككەوتننامەی چوارەمی ژنێڤ، دەبێ بەرپرسیارێتی ئەشڕەف بدرێتەوە بە هێزەكانی ئەمریكا
پڕۆفسۆر شەریف بسیۆنی، سەرۆكی ئەنستیتۆی یاسای مافەكانی مرۆڤ، سەرۆكی فەخریی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی مافی جەزا و سەرۆكی فەخریی كۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافزانان بۆ بەرگریكردن لە ئەشرەف، پرۆفسۆر ئیشنیبام، ئەندامی باڵای كۆمیتە لە وڵاتە یەكگرتووەكان و فڕانسوا سێر، كارگێڕی كۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافزانان بۆ بەرگریكردن لە ئەشڕەف لە نامەیەكدا بۆ وەزیری بەرگری و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە عێراق لە بەرواری 10ی ئۆتی 2009 رایانگەیاند بە پێی مادەی 45ی رێككەوتننامەی چوارەمی ژنێڤ، دەبێ بەرپرسیارێتی ئەشڕەف بدرێتەوە بە هێزەكانی ئەمریكا.
لەم نامەیەدا كە بۆ یەكەمجار لە كۆنفەڕانسی رۆژنامەوانی پارێزەرانی ئەشڕەف لە واشینتۆن راگەیاندرا، مافزانانی بەرجەستەی نێودەوڵەتی تەئكیدیان كرد كە نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر لە نامەیەكەدا و لە بەرواری 12ی دیسەمبەری 2008 وریاییان دابوو بە وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە ئاست دەرئەنجامەكانی گواستنەوەی پاراستنی دانیشتووانی ئەشڕەف بۆ هێزەكانی عێراق و تەئكیدیان كردبوو كە ئەم گواستنەوەیە بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی و بەڵێنییە نێودەوڵەتیەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانە.
لە نامەی مافزانان تەئكید كراوە مادەی 45ی رێككەوتننامەی چوارەمی ژنێڤ بە روونی تەئكید دەكات كە گەر ئەو وڵاتەی پاراستنی گرتۆتە دەست، تووشی شكست بێت لە جێبەجێكردنی بەڵێنییەكانی لە ئاست كەسانی پارێزراو، ئەو وڵاتەی پارستنەكەی گواستۆتەوە، واتا وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، دەبێ رێ و شوێنی پێویست و كارا بگرێتە بەر كە دۆخەكە راست بكاتەوە یان دەبێ داوا بكات كەسانی پارێزراوی پێ بدرێتەوە. بۆ بەرجەستەكردنی جیددیبونی ئەم كارە، مادەی 45 ئەوەشی زیات كردووە دەبێ داواكارییەكە پێڕەو بكرێت بۆ گەڕاندنەوەی پاراستنەكە.
مافزانان جەخت دەكەن: لە كاتێكدا ئەمریكا ئاگادارە لە پێشێلكردنی بەڵێنییەكانی دەوڵەتی عێراق و چاودێرانی ئەمریكایی شایەت بوون بە سەر پەلامار بۆ سەر ئەشڕەف و ئاكامەكانی، دەوڵەتی وڵاتە یەكگرتووەكان هێشتا نە رێ و شوێنی كاریگەری گرتۆتە بەر و نە داوای كردووە دانیشتووانی ئەشڕەف بخرێنەوە ژێر كۆنترۆڵكری ئەمریكا.
شایانی باسە كە سكرتاریەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران لە راگەیاندراوی ژمارە 72ی خۆی لە رۆژی 15ی گەلاوێژ (6ی ئوتی 2009)، تایبەت بە پەلامار بۆ سەر ئەشڕەف رایگەیاند: بە سەرنجدان بە ئەزموونی یەك ساڵی رابردوو و دەركەوتنی ئەم راستییە كە دەوڵەتی هەنووكەیی عێراق توانا و لێهاتوویی پێویستی نییە بۆ پاراستنی دانیشتووانی ئەشڕەف و بەداخەوە بە پێی رێككەوتننامەی دووقۆڵییەكە، جێبەجێكەری خواستەكانی دیكتاتۆریی دەسەڵاتدار لە ئێرانە بۆ سەركوتكردنی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە عێراق، هەروەك خانمی مریەمی رەجەوی، سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران لە رۆژی 11ی گەلاوێژ (2ی ئووتی 2009) بۆ سەركۆماری وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای نووسی، ئێستا چارەسەرەكە ئەمەیە كە هێزەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی كاتی، پاراستنی كەمپی ئەشڕەف بگرنە ئەستۆ هەتا دواتر هێزێكی نێودەوڵەتی لە ژێر چاودێكردنی نەتەوە یەكگرتووەكان لە جێی ئەوان دابنرێت.
سكرتاریەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران پاریس
22ی گەلاوێژی 1388 (13ی ئوتی 2009)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست