به‌په‌له..په‌یامنێرانی بێ‌سنوور ، تێمه‌که‌ون..سوپاس بۆ په‌رۆشیتان بۆ سه‌رده‌شت ، به‌ڵام.
Wednesday, 04/05/2011, 12:00
له
به‌یاننامه‌که‌ی په‌یامنێرانی بێ‌سنوور سه‌باره‌ت به ساڵێک تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه ،که جێگای پێزانینه به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌یاننامه ده‌رده‌کات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه وه‌ک له دوایین په‌ره‌گرافی به‌یاننامه‌که هاتووه ، به‌ته‌مان بۆ له‌مه‌ودوا به‌یاننامه‌کانیان به کوردیش بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌ڵێت: چاکه‌که‌ش بۆ ده‌زگای ئاراس ده‌گه‌ڕێته‌وه .لێره‌دا هه‌قی خۆمانه له په‌یامنێرانی بێ‌سنوور بپرسین : ده‌زگای ئاراس ده‌ناسن؟ ئه‌گه‌ر نایناسن ، ئه‌وه ده‌کرێت پێتان بڵێین: که ئه‌و ده‌زگایه ده‌زگایه‌که له‌لایه‌ن خودی نێچیر و مه‌سعود سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت و به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان ته‌مویل ده‌کرێت ، به‌مانایه‌کی دیکه بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ن . بۆیه ئێمه لێره‌دا، ئێوه و رای گشتی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر بکه‌ونه ژێرباری ئه‌و ده‌زگا به‌دناوه‌وه ، به‌ته‌واوی له په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆتان لاده‌ده‌ن و ده‌که‌ونه ژێر پیلانی ده‌زگای به‌دناوی پاراستن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به به‌شێک له که‌ره‌سته‌ی بێده‌نگکردنی خه‌ڵکی کوردستان ، بۆیه هه‌رچی زووه داوای لیبوردن له خه‌لکی کوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی قه‌له‌م بکه‌ن و سه‌ربه‌خۆی خۆتان رابگه‌یه‌نن و دوور بکه‌ونه‌وه له‌و ده‌زگا به‌دناوه که جگه له چه‌واشه‌کاریی هیچی پێشکێش به کورد و مرۆڤایه‌تی نه‌کردووه... چاه‌وڕێین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست