کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەر ئێوە لە شاخ نەبوون

Saturday, 17/08/2013, 12:00


هەر کە کەوتنە لێواری مەرگەوە سەرو بنی زمانیان خەباتی شاخە ، شەرعیەتی شۆڕشگێڕیە وەک ئەوەی بێجگە لەوان زیاتر ئەو هەموو گەنجە لەخۆبردوە بۆ پیاسە یان بۆ وێنە گرتن ڕوویان لە چیاکان کردبێت یاخوود لەکۆلانەکانی شاردا مێرخاسە مەرگ بەزێنەکان تەحەدای مردنیان نەکردبێت ، ئەمە لەگەڵ ئەوەی نانی منداڵانی ئەو ماڵە جوتیارانەشتان دەخوارد کە بە هەزار کوێرەوەری چەند قەیاغەیەکیان دەکرد بە گەنم و لەوەرزی هاویندا دوای دروێنە شەن و کەو دەیان کرد بە نان و دەیان خستە گەدەی تێر نەبووتانەوە ، ئەو گەدەیەتان ئەمڕۆ هێندە زل و ناشرینە مۆرکی دیزاینی مرۆڤ بوونی لێ سەندوونەتەوە.
ئێوەی سەرکردەی خۆ بەشەرعیزانی شۆڕشگێری دەسەڵاتدار کە باسی ڕەنجدەران و جوتیارانتان دەکرد تەنها کاتێک دەتان زانی ئەم بونەوەرانە هەن کە بە سوتفە بە گوندەکاندا تێپەڕدەبوون و گەدەی برسی خاڵیتان لە خۆراک ناچاری دەکردن لەوێدا بمێننەوە ، کەچی ئەمڕۆ خەڵکی گوندنشین وەک مۆرانەی یاخیبووی چڵکن و زیانبەخش سەیر دەکەن و گەر لەدەستیشتان بێت وەک سونە و کیسەڵە قەڵاچۆیان دەکەن.
ئێوەی بەناو سەرکردە مەقەڕەکانتان هێندە لە زستاندا گەرم و لە هاویندا فێنک بوو نەدەتان زانی تەور چیە تا داری زۆپای پێببڕنەوە، نەدەشتان زانی دروستکردنی کەپر چیە لە گەڵای داربەڕوو تا لە هاویندا لەژێریدا خۆتان فێنک بکەنەوە ئێوە تەنها بەوە فێربوون بە پێشمەرگە و خەڵکی گوندەکان بڵێن : لە زستاندا گەرممان بکەنەوە و لەهاوینیشدا فێنک.
- ئێوەی بەناو سەرکردە کە دەگەیشتینە بەردەم ڕەبایەکانی بەعس هەر هەمووتان تووشی سک چوون دەبوون و بە دوو پێشمەرگە دەمان بردنە خوارەوە .
- ئێوەی بەناو سەرکردە تا ئێستاش نازانن ڕەنگی پێستی ئەسپێ چیە؟ پێش خوێن مژین و پاش خوێن مژین.
- ئێوەی ساختەچی بەناو سەرکردە گەر فیشەکی ژێرسێ و بڕنەو قەناسەتان بۆ تێکەڵ بکەین نازانن لێکیان جیابکەنەوە
ئێوەی سەرکردەی (شۆڕش دز) هەرگیز وەک هزر وەک تێکۆشان لەشاخ نەبوون ، ئەوەی لەسەردەمی شاخدا نانی پێدان بەخەڵکی شار و گوندەوە هەر ئەوانیش دەتان خاتە ناو زبڵدانی مێژوەوە ، چاوەڕوان بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە