ئایا ڕۆژئاوا دێمۆکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا چاڵ ده‌کات؟
Saturday, 16/10/2010, 12:00
گشت دیارده‌یه‌ک به چاک و خراپه‌وه دێته ئاراوه. چاکی و خراپی دیارده‌یه‌ک به‌وه به‌ستراوه که ئێمه چ تێڕوانینێکمان له سه‌ر هه‌یه یاخۆد چ به‌شێکی دیارده‌که ئێمه ده‌گرێته‌وه. له سه‌ره‌تای 90- کاندا واته پاش ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیزم چیتر بۆی نه‌کرا وه‌ک پێشوو بئاژووێ دایسه‌پاند که جیهانێکی تر هاتوته ئاراوه، زۆر ده‌رگا داخران به‌ڵام زۆر ده‌رگای نۆێش کرایه‌وه، یه‌ک له‌و ده‌رگا نۆێیانه، بیر و بۆچوونی نۆێیه له مهر هێندێک دیارده و فێنۆمێن. له‌و نووسراوه‌دا هه‌وڵ ئه‌وه‌یه که ڕای خۆم له سه‌ر داهاتووی دێمۆکراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به بۆچوونێکی نۆێ بخه‌مه به‌رباس. ئاشکرایه که مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین یا خۆد کانیه نه‌وته‌کان ته‌نیا به‌شێکه له داهاتووی دێمۆکراتی له ناوچه‌که‌دا، واته مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل هه‌ر وه‌ها میلله‌تی کورد به‌شێکی تر له داهاتووی دێمۆکراتیه له ناوچه‌که‌دا. به‌ڵام با سه‌یری بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ین له ئاستی مه‌سه‌له‌ی کورد‌و کوردوستاندا، واته له راستیدا مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد.
داگیرکه‌رانی کوردوستان خه‌ریکن پیلانێکی نۆێ ده‌خه‌نه سه‌رووی لیسته‌ی کرده‌وه ره‌شه‌کانیان. دیاره جگه له‌وه چاوه‌ڕوانێکی تر له‌وان ناکرێ به‌ڵام بۆچی ڕۆژئاوا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی سیاسه‌تی پیسی داگیرکه‌رانی کوردوستانه؟ بۆچی ڕۆژئاوا ئه‌و گشته سیگناڵه نابینێ که نه له خزمه‌تی ڕۆژئاوادایه، نه له خزمه‌تی گه‌لانی ناوچه‌که‌دایه و نه له خزمه‌تی بزاوی دێمۆکراتیخوازی له جیهاندایه. ئه‌وه بابه‌تێکی سرنج راکێشه‌ره.
با بڕوانینه بازنه‌ی داگیرکه‌رانی کوردوستان. له لایه‌ک حکومه‌تی ئێراق ده‌بینین که ئه‌مڕۆ له ئاستی کورد به ڕواڵه‌ت وه‌ک گورگێکی ددان شکاوه و ته‌نیا دهمڕێنێ به‌ڵام له راستیدا خه‌ریکه به کوتان و به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردنی حکومه‌تی کوردوستان له باشوور له رێگه‌ی ته‌عریبی ناوچه دابڕاوه‌کان و زۆر کرده‌وه‌ی تر. هه‌ر ئه‌و ئێراقه له بنه‌وه ده‌ستێکه‌ڵاوی داگیرکه‌ره‌کانی تره بۆ به‌ره‌و پێش بردنی پیلانه گڵاوه‌کانیان، ئه‌وه‌تا ده‌بینین که پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق ئێستاش حکومه‌ت پێک نه‌هاتووه له راستیدا ته‌نیا به هۆیه‌ک ئه‌ویش به مه‌به‌ستی وه‌لانانی کورده له پانتایی سیاسی ئێراقدا. بزاوی دێمۆکرتیخوازی ناوچه‌که چ خێرێک له‌وه نابینێ.
له لایه‌کی تر رژێمی سوریا ده‌بینین که له‌و په‌ڕی نامرۆڤایهتیدا ته‌نانه‌ت ڕیگه‌ی ژیانی له کورده‌کانی ئه‌و وڵاته داخستوه به‌و مانایه که نه مافی ئیش و کاریان هه‌یه، نه‌مافی کڕین و فرۆشتنیان هه‌یه، نه مافی پێوه‌ندی کارگێری له ده‌زگاکانی حکومییان پێ ده‌درێ، به کورتی پله‌یه‌کی زۆر نه‌زمتر و بارێکی زۆر ناله‌بارتر له قهرجهکانی فرانسه و ئاڵبانیان هه‌یه، واته ماڵ له خانه‌خۆێ حه‌رامه! باشه بزاوی دێمۆکراتیخوازی له ناوچه‌که‌دا چ خێرێک له‌و بارودۆخه ده‌بینێ؟ (هه‌ڵبه‌ت باس له سهرقهرهجهکان که سه‌ره‌ڕای زیاتر له هه‌زار ساڵ زوڵم و زۆری له زۆر لایه‌نانه‌وه هه‌ر له ناو نه‌چوون هه‌ر بۆیه جێ رێز و حورمه‌تن، مه‌به‌ستی ئه‌و کورته نووسراوه نیه)
له لایه‌ک رژێمی ئیران ده‌بینین که له‌و په‌ری دڕه‌نده‌یی، ئه‌وه‌ی مرۆڤه و ده‌توانێ له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دا ببێته کانگایه‌ک بۆ هۆشیاربوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له ناو ده‌بات. له‌و بواره‌دا ڕۆڵه‌کانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به هۆی سرووشتیه‌وه زیاتر ده‌پێکرێن، ئێستاش برینی هه‌ڵواسینی شیرین و فه‌رزاد ساڕ‌ێژ نه‌بووه. ڕژێمی ئێران ته‌نیا به‌وه رازی نیه به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دا که‌سانێکی ساویلکه له ناو گه‌لانی دانیشتووی ئێران به هۆی که‌م زانیاری و نیازمه‌ندی و نه‌داری بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و بیانگۆڕی و بیانکاته به تالیبان- یه‌ک له ره‌مزه‌کانی له سه‌ر پێ مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه- بۆ ئه‌وه که به‌کاریان بهێنێ بۆ گه‌یشته‌ن به ئامانجه چه‌په‌ڵه‌کانی له ئێراق، یه‌مه‌ن، لۆبنان، پاکستان، ئه‌فغانستان، هیندوستان و وڵاتانی پێشووی سۆڤیه‌ت، ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌فریقا و ئامریکای لاتین و ئاسیای دوور. ئایا بزاوی دێمۆکراتیخوازی له ناوچه‌که‌دا چ خێرێک له‌و بارودۆخه ده‌بینێ؟
له تورکیا رژێمی نه‌ژادپه‌ره‌ستی تورک نکۆڵی له هه‌مو گه‌لێک ده‌کا جگه له تورک. ئه‌و رژێمه تا ئێستا سه‌ره‌ڕای کووشت و بڕ به درێژایی مێژوو چ به‌رهه‌مێکی تری بۆ کوردی باکوور نه‌بووه. به ده‌یان هه‌زار هه‌زار کوردی کووشتووه، ڕهشهکووژیهکانیشی له جێی خۆی که هه‌ر ئێستا به‌رده‌وامه. ئێستا که گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی کورد له باکوور ده‌خوازێ له ڕێگه‌ی خه‌باتی سیویلی سیاسی داکوکی له مافه‌کانی بکات، خه‌ریکه تورکیای نه‌ژادپه‌ره‌ست سه‌رۆکایه‌تی کارگێری پیلانێک ده‌کا که له خزمه‌تی چ که‌س دانیه جگه له نه‌یارانی دێمۆکراسی له ناوچه‌که‌دا. رژێمی تورکیا سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌سی "ک ج ک" ده‌ستی له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه ناکێشێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سایه‌تیه سیاسیانه‌ی که ده‌توانن کاریگه‌ریان له سه‌ر تووندوو تیژیه‌کانی ناو شه‌قامه‌کان هه‌بێ ڕاپێچی گرتووخانه کردووه، واته رێگه‌ی ئاشتی له گه‌لی کورد ده‌به‌ستێ. که‌ی بزاوی دێمۆکراتیخوازی ناوچه‌که خێرێک له‌و بارودۆخه ده‌بینێ؟
ئه‌و جاره که نهقورچێکمان له خۆمان کوتا، با پێلاقهیهکیش ڕاوهشێنینه خه‌ڵکی تر واته بچینه سه‌ر ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه راسته‌قینه‌کانی. ئه‌وه راسته که نۆێنه‌رایه‌تی ڕۆژئاوا، له ئامریکا دا به‌دی ده‌کرێ. ئه‌وه‌ش راستیه‌کی تره که وه‌کوو هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ڕۆژئاوا له ناوچه‌که‌دا ئیسرائیل و سعودی و هێندێ تر ناو ده‌برێن ده‌گه‌ڵ پاکستان و میسر، هه‌روه‌ها وڵاته‌کانی خه‌لیجی که به هۆی بچووکیانه‌وه ناتوانن به ته‌نیایی سه‌نگێکی باشیان هه‌بێ، میسر و پاکستان جگه له دووریان له ناوه‌ندی رووداوه‌کان، خۆشیان له ناو خۆ دا سه‌رقاڵی ناوخۆوهن. سعودی له به‌ر پریستیژی خۆی له ناو موسوڵمانه‌کاندا ناتوانێ ڕۆڵی هاوپه‌یمانێکی ئاشکرا و راسته‌قینه به ته‌واوی بگێڕێ، تورکیا وه‌ک ئه‌ندامی "ناتۆ" سه‌رقاڵی گێره‌وکێشه‌ی ناوخۆیه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر له سێکولاری دوور ده‌که‌وێته‌وه، که‌واته ده‌مێنێته‌وه ئیسرائیل. ته‌نیا هاوپه‌یمانی راسته‌قینه‌ی ئامریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناووراستدا ئیسرائیله که تا سه‌ر له گه‌ڵ ئامریکا ده‌مێنێته‌وه، وه‌کی کورد گوته‌نی ئاوێ بێنه‌و ده‌ستان بشۆ!
ڕۆژئاوا، له سه‌روویاندا ئامریکا و ئیسرائیل له ناوچه‌دا ده‌بێ باش بزانن به هۆی پیلانگێری وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردوستان بۆ پاکتاو کردنی میلله‌تی کورد خه‌ریکن دۆستێکی خۆیان، واته کوردان له کیس ده‌ده‌ن. له هه‌مان کاتدا پڕیشکی ئاگری پیلانگێڕی داگیرکه‌ران، دره‌نگ یا زوو، ده‌په‌ڕێته سه‌ر داوێنی ڕۆژئاوا له قالبی کرده‌وه‌کانی ترۆریستی له ناوچه‌کانی تری جیهاندا. که‌س ده‌توانێ بڵێ که بزاوی دێمۆکراتیخوازی ناوچه‌که‌و بگره گشتی جیهان له‌و بارودۆخه خێرێک ده‌بینێ؟ ئایا به‌راستی ڕۆژئاوا، له سه‌روویاندا ئامریکا و له ناوچه‌که‌دا ئیسرائیل ئه‌وه نابینن که خه‌ریکن گۆڕی دێمۆکراتی له ناوچه‌که دا هه‌ڵده‌که‌نن؟ ئایا نابینن که جگه له دووژمنانی دێمۆکراسی که‌س خێرێک له‌و بارودۆخه ناکا؟ به‌شێک له دووژمنانی دێمۆکراسی له ناوچه‌که‌دا وه‌ک راستییه‌کی ئاشکرا، داگیرکه‌رانی کوردوستانن که سیاسه‌تی پاکتاوکردنی کوردیان هه‌یه.
مه‌گه‌ر ڕۆژئاوا نابینێ که چه‌ن ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر پاکستان، یه‌ک له هاوپه‌یمانه ئه‌تۆمیه‌کانی ڕۆژئاوا رێگه‌ی هاتووچۆی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له "ناتۆ" به‌ست؟ تورکیا که بۆ پاکتاو کردنی کوردان له ئیسرائیل یارمه‌تی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی وه‌رده‌گرێ له‌و په‌ڕی باشی خۆی دا ده‌توانێ ببێته به پاکستانێکی تر، نه‌ک زیاتر! به تایبه‌ت ئێستا که تورکیا ته‌ماحی وه‌چه‌نگ هێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی گرتوویه‌تی! چ مه‌نتقێک حوکم ده‌کا که سه‌ره‌ڕای ئه‌و شانۆیانه‌ی که هه‌ر له ئێستاوه دێنه به‌ر چاو، ڕۆژئاوا به متمانه وه هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه که بارودۆخه‌که له تورکیا، ئێران، ئێراق و سوریا به‌ره‌و باش بوون گۆرانکاری تێدا بکرێ؟ داگیرکه‌رانی کوردوستان خه‌ریکن به پیلانگێری بۆ پاکتاو کردنی به‌شێکی گرینگ له بزاوی دێمۆکراتخوازی ناوچه‌که، کێ سوودی لێ ده‌با؟ ڕه‌نگه که‌س به ته‌واوی نه‌زانێ کێ سوود له‌وه ده‌با به‌ڵام هه‌ر که‌سێکی دێمۆکراتخواز لێی ڕوونه که بزاوی دێمۆکراتیخوازی له جیهاندا هه‌رگیز له‌و بارودۆخه خێرێک نابینێ، واته ته‌نیا دوژمنانی دیمۆکراتی و ئازادیخوازی له‌و بارودۆخه پاراو ده‌بن.
له لایه‌که‌وه هه‌ر سێ رژێمی تورکیا، ئێران و سوریا (ته‌نانه‌ت ئێراقیش سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی خۆی) ده‌رفه‌تی هیچ چه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی به که‌س ناده‌ن، هه‌رچی مرۆڤی به کار بووه له‌و بوواره‌دا هاتۆته کۆچبه‌ری هه‌نده‌ران، کووشتن یا خۆد به‌ندکراوه، یان هه‌ر ئێستا دۆز و مه‌ترسی به‌ندکردنیان له سه‌ره. مه‌گه‌ر نه‌مانبینی که تۆرگۆت ئۆزالیان ده‌رمانداو کرد؟ هههروهها چه‌ندین که‌سایه‌تی کاریگه‌ری تریان به شێوه‌ی گوماناوی له ناو برد؟ مه‌گه‌ر نه‌مانبینی له ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر تا ئێستاوه ئێران چی به سه‌ر دۆستانی پێشووی خۆی هێناوه؟ مه‌گه‌ر نابینین که دوای زیاتر له 6 مانگ ئێستاش حکومه‌تی نۆێ ئێراق دانه‌مه‌زراوه؟ به کورتی که‌سی وا نه‌ماوه که به‌و زوانه هیوایه‌ک بخاته دڵی ڕۆژئاواوه که ببێته به ده‌سته‌به‌رێک بۆ وه‌گه‌ر خستنی چه‌رخی ئاڵوگۆر. سوریاش هه‌ر له‌و بواره‌دایه و جگه له خۆ پڕچه‌ک کردن به تایبه‌ت له لایه‌ن ئێرانه‌وه له بیری چیتر نیه، خۆ ئه‌وه ئاشکرایه ئێران ده‌خوازی شه‌ری ئامریکا له دهرهووی ئێران بکات، که‌واته باشترین جێگه سوریا و لۆبنانه، ئێراق و ئه‌فغانستانه، وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێشوون، ئامریکای لاتینه، ئه‌فریقایه... له لایه‌کی تره‌وه، هه‌روه‌کی سه‌یر ئه‌که‌ین تورکیا، سوریا‌و ئێران، ئێراقیشی ده‌گه‌ڵ بێ، ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر له یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه. ئه‌و نزیکایه‌تیه ته‌کتیکی نیه به‌ڵکو ستراتێژیکه.
که‌واته ده‌بێ ڕۆژئاوا ڕێگه‌یه‌کی تر بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسیاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ خۆ بدۆزێته‌وه که له لایه‌که‌وه که‌مخه‌رجتره و له لایه‌کی تره‌وه به‌و هۆیه‌وه پڕ به‌ره‌که‌تتره. بۆ نموونه بۆ بیر له‌وه نه‌کرێته‌وه که ئێران کوت کوت بکرێ؟ له راستیدا ته‌نیا چاره‌ی "موشکیله‌ی" ئێران له‌ت له‌ت بوونیه‌تی، ئه‌وسا وه‌کوو ولاته‌کانی سه‌ر به سۆڤیه‌تی پێشوو له به‌ر سه‌رقاڵبوونی ساڕ‌ێژ کردنی برینه‌کانی ماوه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی، ئه‌گه‌ر به حاڵه حاڵ خۆ بگرنه‌وه ماوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تریان نابێ. ئه‌و کات ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ ڕۆژئاوا ده‌ره‌خسێ بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ستی یارمه‌تی بداته وڵاته بچووکه‌کان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی وێرانیه‌کان که به‌شێکی بڕیتیه له په‌ره پێدان به دێمۆکراسی له‌و وڵاتانه‌دا. ئه‌وه‌ش راسته که تورکیا ناتوانێ له‌وه سه‌یرو سهمهرتر بێ له به‌ر ئه‌وه که به پێچه‌وانه‌ی زانیاریه فه‌رمێکانی تورکیا، ته‌نیا تورک نه‌بوون که له تورکیادا ژیانیان ده‌برده سه‌ر، که‌واته ته‌نیا تورک نه‌بوون که تورکیایان دامه‌زراند. نه له‌ت له‌ت بوونی ئێران بابه‌تی ئه‌و نووسراوه‌یه و نه ئه‌وه‌ی که تورکه‌کان له چه‌نگیزخانی مهغوولهوه تا ئێستا چۆن و چی‌یان کرد و چی‌یان به سه‌رهات، به‌لام ئه‌وانه راستیه‌کانی ئه‌وڕۆی جیهانی ئێمه‌ن و ناکرێ به چاوپۆشیه‌وه قهڵهمبازیان به سه‌ردا بده‌ین هه‌ر وه‌ک هه‌رگیز نه‌بوونه.
که‌واته به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌وه - ئه‌گه‌ر بێتوو بار تهقایهکیان هه‌بێ - ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵه ئامرازێکی نۆێ له ئارادایه که ده‌توانێ ببێته به بنه‌مایه‌کی پڕمتمانه بۆ ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆ به‌خۆداچوونه‌وه له‌سه‌ر دیاری کردنی سنووره‌کاندا له هه‌مو بارێکه‌وه. له‌و بواره دا ئه‌وه‌ی که پێویسته، هه‌ڵگرتنی یه‌که‌م هه‌نگاوه که دڵی شێری گه‌ره‌که، ئه‌وانی تر هێدی هێدی خۆی به‌ره‌و پێش ده‌خزێن. ئیستا با سه‌یر که‌ین و بزانین ئه‌گه‌ر بزاوی دێمۆکراتیخوازی له ناوچه‌که‌دا چاڵ بکری چی و چۆن ده‌قه‌ومێ، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که پێی کورد ده‌گرێته‌وه .
نه‌یارانی میلله‌تی کورد به رای خۆیان له پێلانهکانیان دا سه‌ر ده‌که‌ون، به‌ڵام ئه‌وان چ جێگه‌یه‌ک بۆ هێزی گه‌ل ناکه‌نه‌وه له به‌ر ئه‌وه که نه‌یارانی کورد ئێستاکه خاوه‌نی هێزی گه‌ل نین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه با ناخۆشترین سیناریۆ بخه‌ینه به‌ر چاو، ئه‌و کاته که داگیرکه‌رانی کوردوستان له پیلانه ڕه‌شه‌کانیاندا سه‌رکه‌ون واته ته‌نیا سه‌نگه‌ری ڕاسته‌وخۆی خه‌باتی سیاسی چڕ و پڕ، که ئه‌مڕۆ له باکووری کوردوستان به به‌ربڵاوییه‌وه هه‌یه له میلله‌تی کورد بستێنن تۆ بڵێی ئه‌وکات چی ده‌بێ؟ دیاره که ئه‌وسا بزاوی دێمۆکراتخوازی ناوچه‌که وه‌پاش ده‌که‌وێ، ئه‌ویش به بایه‌خێکی زۆر گه‌وره به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه ده‌بێته به هۆی گۆڕانی شێوازی خه‌بات. له‌و په‌ری که‌م دهستهلاتیدا، شێوازێک ده‌کرێ ئه‌وه بێت که ئه‌و کات یێکینهی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی بیر‌و باوه‌ری نه‌ته‌وه‌ییدا "سه‌ربه‌خۆ" له گشت بوواره‌کاندا ده‌ستبه‌کارده‌بن، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی باسی ئه‌و نووسراوهنیه به‌لام پێویسته له به‌ر چاو بگرێ.
با له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌که، هه‌ر ئێستا میلله‌تی کورد له هه‌مۆ کاتێک به هێزتره، هه‌ر بۆیه نه‌یارانی کورد تێگه‌یشتوون که ناتوانن چیتر وه‌ک جاران کورد بچه‌وسێننه‌وه و پاکتاوی بکه‌ن، هه‌ر بۆیه له چه‌ند قۆڵه‌وه خه‌ریکی پیلانی گه‌وره‌ترن به‌لام ئه‌وانیش ده‌بێ باش بزانن که نه ئیستا سه‌رده‌می 1950 یه، نه میلله‌تی کورد خه‌ڵکی ڤێتنامی ئه‌و سه‌رده‌مه وه نه دووژمنانی کورد ئامریکای ئه‌و سه‌رده‌من. مرۆڤ ئه‌گه‌ر هیچ ڕێگه‌یه‌کی بۆ نه‌مێنێ ئه‌و سا ده‌بێ یان چۆک دابدا یان ده‌بێ به ژیانی خۆی کۆتایی بێنێ. له مێژووی خه‌باتی میلله‌تی کورد مینای خۆکووژی، بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دان له مه‌یدانی شه‌ڕدا که‌م نه‌بووه، یه‌ک له‌وان "بهریتانه" که هه‌مو کوردێک ناوی بیستوه. ئه‌وجاره داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان لانی که‌م به‌شێک له خه‌باتگێرانی کورد به‌ره‌و شه‌ڕی خۆکووژی هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌لاله‌ت قه‌بووڵ نه‌که‌ن به‌ڵام ئه‌وه دیاره که ئه‌و کات مه‌یدانی شه‌ڕ ده‌که‌وێته ناو جه‌رگی دووژمن. ئایا بزاوی دێمۆکراتیخوازی ناوچه‌که چ خێرێک له‌وه ده‌بینێ؟
ئامانج ئه‌وه نیه که ده‌س بکه‌ین به خۆکووژی که به چه‌شنێک ئاواتی نه‌یارانه، به‌ڵکو ئامانج ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌ره‌سته‌یه له چه‌نگی دووژمن داپچکڕێنین ئه‌وه‌ش پێویستی به هۆنه‌ری سیاسه‌ت هه‌یه. مخابن یه‌ک له لاوازترین به‌شه‌کانی بزاوی دێمۆکراتخوازی میلله‌تی کورده که ته‌نیا دڵی نه‌یارانی پێ خۆش ده‌کا، هونه‌ری سیاسه‌ته. ئه‌وه که ده‌بێته به ده‌رفه‌تێک بۆ چۆماخی نه‌یاران. بۆ زاڵ بوون به سه‌ر هونه‌ری سیاسه‌ت پێویستیمان به لێک نزیک بوونه‌وه هه‌یه، نزیک بوونه‌وه به له‌خۆبووردووییه‌وه بێ به‌رچاوته‌نگی. ڕۆژئاوا تا هه‌نووکه چ پتهوێکی له هونه‌ری سیاسه‌تدا له ئاستی میلله‌تی کورد نه‌خستۆته به‌ر چاوی جیهان به‌ڵام یێکێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ڕۆژئاوا سه‌یری دیارده‌کان بکا به شێوه‌یه‌کی سرووشتی و عه‌قڵانی واته ئه‌وکات ڕۆژئاواش مه‌جبوور ده‌بێ دیارده‌کان ئاوا ببینێ و هه‌ڵسه‌نگێنێ که هه‌ن. یه‌ک له مه‌به‌ستی ئه‌و نووسراوه‌یه ئه‌وه‌یه بیسه‌لمێنێ که ناکرێ سیاسه‌تێکی سه‌رکه‌وتوانه له لایه‌ن ڕۆژئاواوه بگێڕدرێ که میلله‌تی کورد تێدا به‌شداری نه‌بێ، ته‌نیا ئه‌وسا بارودۆخێکی له‌بار پێکدێ، ئه‌وه‌نده که بزاوی دێمۆکراتیخوازی ناوچه‌که خێرێکی زۆری له ده‌کا.
8\10\10
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست