کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دكتۆر بەرهەمی بێبه‌رهه‌م ڕاسپێراوی جه‌لاله‌ بۆ ئاشتكردنەوەى كاك كۆسەرەت و ئەندامەكانى ترى مەکتەبى سیاسى.

Saturday, 14/02/2009, 12:00


بەپێى وتەى سەرچاوەیەكى ئاگادار مام جەلال داواى لەكاك دكتۆر بەرهەم كردوە كە پەلە بكات لە چارەسەر كردنى كێشەى ئەو ئەندام مه‌كتەب سیاسیانەى كە دەستیان لە كاركشاندووەتەوە تاوەكو ئەمجارەش ئاشتیان بكاتەوە و بیان هێنێتەوە سەر سفرەى گەندەڵیەكانى تاڵبەانى.
ئێستا مام جەلال بە غدادوە زانیویەتى خۆى ئەم كێشەى پێ چارەسەر ناكرێ بۆیە دكتۆر بەرهەمى پێ باشتر بووە و داواى لێكردووە ئەو كارەى بۆ بكات. بەپێى زانیاریەكى تازەتریش كە ئێستا ئاشكرا بووە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 14 ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئامادەن دەست لەكاربكێشنەوە بەڵام ئەوان چاوەڕوانى هەر یەك لە كاك عوسمانى حاجى محمود و كاك كۆسرەتو ئەندامەكانى ترن بۆ ئەوەى ئەوانیش بچنە ڕیزى دەست لەكاركشانەوەكانو بەرەو گردەكەى كاك نەوشێروان هەنگاو بنێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە