کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەسڵی دەستلەكاركێشانەوەكەی كوردە حەسەن لە نەوا ئەمەیە

Friday, 29/05/2009, 12:00


ئێستا لە بناری گۆیژە دانیشتووم بە خۆم و ڵپتۆپەكەمەوە ، هەواڵی دەست لەكاركێشانەوەی كوردە حەسەن و بیست لە كەی ئێن ئێن ، بەڵام راستییەكەی بەم جۆرەیە
كوردە حەسەن زۆر سەرسامە بە كاك نەوشێروان و پێی وایە تەنها ئەو ئەتوانێ میللەت لەم زەلیلییە رزگار بكات، بۆیە كە كەی ئێن ئێن یش دامەزرا كاك نەوشێروان ئەوی كردە بەڕێوەبەر ، رادیۆی نەواش رۆژ لەگەڵ رۆژ توندتر ئەبوو بۆ سەر حكومەت و پارتی و یەكێتی ، تەنها لە حكومەتی هەرێمیش رێكو پێك و بێ زیادوكەم (50,000)$ پەنجا هەزار دۆلار واتا پێنج دەفتەری مانگانەی وەرئەگرت ، بڵام ئەو پێنج دەفتەرەیان لێ بڕی و پێیان وت بچۆ
1- ئیستیقالە لە كەی ئێن ئێن بدە
2- رادیۆی نەوا بگۆڕەو چیدی قسە بە حكومەت و پارتی و یەكێتی نەڵێ
3- بەرنامەی هێمن و ماقووڵ پێشكەش بكەن
4- بە هیچ جۆرێ دیفاع لە نەوشێروان و لیستەكەی نەكەن
5- پەیوەندیت لەگەڵ بەرپرسانی پارتی باش بكە
6- ماوەیەك ئەتخەینە ژێر ئەزموونەوە ، چاودێریت ئەكەین كە ئاخۆ گۆڕانت بەسەرخۆتدا هێناوە ؟ ئەگەر زانیمان فیعلەن خۆت گۆڕیوە ئەوا ئەوكات بیر لەوە ئەكەینەوە ئەو بودجەیە كە مانگانە پێنج دەفتەر دۆلارە بتدەینەوە، بەڵام تا خۆت نەگۆڕی دڵنیابە یەك فلی وەرناگری
7- سەرۆكی حكومەتیش تۆ نابینێ تا خۆت جوان نەكەی ،كە ماقوول بووی ئەوكان لەوانەیە بتبینێ
ئێستا كوردە بۆ بڕینی ئەم دینارو دۆلارە خەریكە تووشی نەخۆشی دەروونی ئەبێت ، لێی ئەپرسم گوشارەكان لەسەرت بەردەوام بن ئەبیتە تەیرە مەعقوولەكە. ئەی چی بەوهەموو كادیرانە ئەڵێی وازیان لە بەرپرسیارێتی یەكێتی نیشتمانی هێناوەو مووچەكەشیان بڕاوە كەچی شایلۆغانیانە ، چونكە ئەزانن ئایندەی یەكێتی ئایندەی ئەوانە ، ئەمە كاك نەوشێروانە چۆن پارە دزراوەكانی قوبادو باڤێل و مەلا كەمتیارو ئەرسەلانۆكی جەبان ئەسەنێتەوە ، هەر ئەمەنەت زانی نەوشێروان شۆڕشێكی سپی هەڵكردو بووبە سكرتێری یەكێتی نیشتمامی كوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە