کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فاینینشاڵ تایمز: گارنه‌ر له‌ 37%ی‌ پشكێكی‌ نه‌وتی‌ كوردستانی‌ كڕیووه

Wednesday, 11/11/2009, 12:00


رۆژنامه‌ی‌ فاینێنشاڵ تایمزی‌ ئه‌مریكی‌ ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌كه‌ له‌ جه‌ی‌ گارنه‌ر، حاكمی‌ پێشووی‌ سه‌ربازی‌ عێراق‌و زه‌لمای‌ خه‌لیل زاد، باڵوێزی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، له‌ سه‌رده‌می‌ ئیداره‌ی‌ بوشدا پۆسته‌كانیان بۆ كاروباری‌ بازرگانی‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌كارهیناوه‌.
رۆژنامه‌كه‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌ بلاَویكردووه‌ته‌وه‌، دوای‌ هێرشه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق له‌ ساڵی‌ 2003، هه‌ریه‌كه‌ له‌ گارنه‌رو خه‌لیل زاد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دیبلۆماتكارو ئه‌فسه‌رانی‌ پێشوو، به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی‌ خۆیان بره‌و پێداوه‌، له‌ رێگه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ بازرگانی‌ له‌ به‌غداو هه‌ولێر.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ خه‌لیل زاد كۆمپانیای‌ بازرگانی‌ له‌ هه‌ردوو شاری‌ هه‌ولێرو به‌غدا كردووه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ی‌ كۆمپانیاكه‌ش ره‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ لێدوان بۆ رۆژنامه‌كه‌ بده‌ن.
فاینێنشاڵ تایمز ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ جه‌ی‌ گارنه‌ری‌ حاكمی‌ پێشووی‌ عێراق، كه‌ ئێستا پۆستێكی‌ باڵای‌ هه‌یه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نه‌وتی‌ ئه‌مریكیدا، به‌ر له‌ دووساڵ پێش ئێستا، پشكی 37%ی‌ له‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كریوووه‌و ئێستاش راوێژكاری‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نه‌وی‌ كه‌نه‌دییه‌.
كارین لیسكارز به‌رێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ "ریفینیو وۆتچ" له‌ نیویۆرك، گومانی‌ خۆی‌ پیشاندا له‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ توانیبێتیان ئه‌دای‌ كاره‌كانی‌ خۆیان بكه‌ن، وتی‌ "ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌مریكیانه‌ی‌ كه‌ بۆ به‌مه‌به‌ستی‌ بازرگانی‌ روویان له‌ عێراقدا كردووه‌، ناوبانگێكی‌ سیاسی به‌رزیان هه‌بووه‌، ئه‌گه‌ر چالاكییه‌كانیشان ته‌ندروست بن، ئه‌وا جێگه‌ی‌ گومانه‌".
فاینێنشاڵ تایمز ئه‌وه‌شی نووسیوه‌، ئه‌م كارانه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق مشتومرێكی‌ زۆری‌ وروژاندووه‌ لای‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌‌و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی، كه‌ تا ئێستاش باوه‌ڕیان وایه‌، ئامانج له‌ هێرشه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عێراق، ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ نه‌ت بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
له‌ لایه‌كی‌ تره‌وه‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌ه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ به‌ ته‌ها له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی‌ ئه‌مریكاوه‌ ئه‌نجام نه‌دراون، به‌ڵكو دامه‌زراندنی‌ كۆمپانیا به‌ ناو جۆراوجۆره‌وه‌، له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ به‌رپرسه‌ عێراقی‌و كوردییه‌كانه‌وه‌، وایكردووه‌ موڵكی‌ گشتی‌ بكه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی‌ به‌رپرسان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە