بێ ئەخلاقی پارتی و یەکێتی بە رامبەر بە خەڵکی کوردستان سنوری بەزاندوە
Saturday, 02/05/2009, 12:00
2480 بینراوە
کاتی خۆی وەك هەمومان ئاگادارین ئەم پارتی و یەکێتی یە هە ر یەکەیان لای خۆیەوە لە پێناوی دەست کە و تنی دۆلارو پۆست وپلەو پایە و زۆرتر کردنی نەفوزیان شەڕێکی خوێناویان لە ناو ڕۆڵەکانی کوردستاندا بە فیشەک و باروتو ئاگرو ئاسنی دوژمنان هەڵگیرساندو بە هەزاران ڕۆڵەی ئەم کوردەیان جوانەمەرگ کرد ئەوە سەرەڕای هێنانی سوپاو دەزگا بە دناوەکانی میت و ئیتلاعاتی ئێرانی و دواتریش هێنانی لیواکانی حەرەس جمهوری ڕژێمی بەعس ئەوەش ڕون و ئاشکرایە ئەوانەی لەم جەنگە نەخوازراوەدا دەبونە قوربانی تەنها و تەنها کوڕی فەقیرو هەژار بو دەبوە قوربانی گیرفانە قوڵ و ئامانجە گڵاوەکانی سەرانی بنەماڵە ی بارزانی و تاڵەبانی. ئەوە سەرەڕای کوتانی دەهۆڵی ڕاگەیاندنەکانیان کە لەبەر چاوی دۆست و دوژمن تا توانیان جنێوو ناوو ناتۆرەیان بە یەکتری دا. هەرچی جەلالیەکان بون پارتیان بە جاش بارزانی لە قەڵەم ئەداو دەیان وت (جاش جاش بارزانی چلەی نەچو قوچانی) هەرچی پارتیش بو ئەوە مەگەر هەر خۆیان بزانن لە ڕاگەیا ندنەکانیان چ جۆرە قسەی سوکو ناشیاویان بە بەرامبەر بە جەلال و سەرانی جەلالی بە زنجیرە وتار بڵاو دەکردەوە . تا کار گەیشتە ئەوەی ڕاگەیاندنی هەردو لا هێرشیان کردە سەر ژنەکانی یەکتری و هەرچی لە بن بەڕە بو هێنایانە سەر بەڕەو دەیان نەهێنی ژنەکانیان بۆ یەکتری و رای گشتی خەڵکی کوردستان ئاشکرا کرد . هەر بۆ درێژەدان بە و کورد کوژیە جەلالی ڕو ڕەش لە تەلە فیزۆنەوە بانگەوازی نەفیر عامی کردچونکە جەلال باش دەیزانی تا ڕۆڵەی کورد زیاتر تیا بچێت پاروی چەورتر ئەگلێنێ چونکە ئەوە دوبەشی لە سەر پارەی گومرگی ئیبرایم خەلیل بو . ئەو کاتە هەر خۆیان ڕونیان کردەوە کە ئەمیان جاشی ئێرانەو ئەوی تریش جاشی تورکەو لە هەمان کات هەردوڵاشیان جاشی بەعس بون ئەمە قسە ی خودی ڕاگەیاندنەکانی خۆیان بو کە لەسەر ئاستی بەرز بڵاو دەکرانەوە. ئەگینا خۆ خەڵکی کوردستان نەبو بوختانیان بۆ بکات. ئەوان هەر خۆیان بە زمانی خۆیان ماهیەتی خۆیان بۆ خەڵکی کوردستان دەرخست. سەلماندیان کە لە ڕژێمی بەعس ئەنفالچی ترن . ئەی هەر حەمە کوێری مەلا قادر لە دیمانەیەکدا بە دەمی خۆی نەوت ئێمەش وەك بەعس کوڕی کوردمان ئەنفال کردوە..؟ جا ئەو کاتە شانسی کورد لەوەدابو چەکی قەدەغە کراویان لە بەر دەستدا نەبو ئەگینا بێگومان وەك چۆن لە هیچ نەسەڵمینەوەو درێغیان نەکرد لە بەکار هێنانی چەکی کیمیاویش درێغیان نەدەکرد. بەڵام ئێستا کە دەزانن کورد جارێکی تر ئامادە نیە شەڕی خۆ بەخۆبکات و بەدەستی خۆی ماڵی خۆی وێران بکات. ئەوان لە بەرنامەیەکی تردا لە پێناوی گیرفانیان هاتن لە دژی ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان ڕێکەوتنی بەناو ستراتیژیان مۆر کرد کە ناوەرۆکی ڕێکەوتنەکەشیان ئەوەیە کە بودجە وەك برا دابەش بکەن و هەر لایەنێکیش لە هەوڵی ئەودا بێت دەسەڵاتیان پێ لەق بکات ئەوە بە هەردوکیان لەناوی بەرن و تەسفیەی ئەو ڕۆژنامە نوسانەش بکەن کە لەبەرەی خەڵکی ناڕازین و سڕو نەهێنی و دزیەکانی بنەماڵە ئاشکرا دەکەن. ئێستاش وەك هەمومان دەبینین چۆن ڕۆژانە لە دژی خەڵکی کوردستان زۆرترین لاپەڕەی بڵاو کراوەکانیان بۆ جاش قەڵەم بەناو قسەکەرەکانیان تەرخان کردوە تا لەوێوە جنێو بەخەڵکی کوردستان بدەن . چونکە ئەمڕۆ ئەوان خەڵکی ناڕازی کە لەدەست دزی و داوێن پیسی و نیشتمان فرۆشی و بەرەڵایی یاسا داوای گۆڕان و کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتیان دەکات بەدوژمنی خۆیان دەزانن لە و کاتەوە .. کە کاك نەوشیروان بانگەوازی لیستی گۆڕان دەکاو زۆرینەی خەڵکی کوردستان بە ئەندامانی ئەوانیشەوە کە لەدەست ناعەدالەتی سەرانی مافیا بێزارن و ئامادە نین دەنگیان پێ بدەنەوە. . بۆیە مەلا بەخ بەخ لە لایەک و ئازادی علوج لە لایەک و حەمە کوێر لە لایەک و جاش و تولە و تانجیە گڕوێ کانی تریان هەر یەك لە لایەک بە بەرنامە دەستیان کردوە بە سەگ وەڕێک کە لەترسی تیاچونی موچەو پۆست و کۆمپانیاکانیان کە لەسەر خوێنی لاوی کورد بەدەستیان کەوتوە نازانن رۆژانەو شەوانە چەند سەعات ئەوەڕن و ئەتڕن . من لە جەلال ئەپرسم ئەو جاش بارزانیەی تا دوێنێ خۆت نەفیر عامت لەدژی ئەکرد بۆ لەناو بردنیان ئەمە کوێڕا بو بە نیشتمان پەروەر..؟ یان لە سەرانی ناو پارتی بە تایبەتی حەمە کوێری مەلا قادر دەپرسم ئەو ڕۆژانەی مەلا ئەحمەدی خانەقا لە مزگەوتەکاندا لە کۆڕی ئاینیەوە دەی هێنایە سەر جنێودان بە سەرانی جەلال و بنەماڵەی جەلال و دەیگوت خەڵکینە جەلال لەسەر گۆی زەوی پیاو کوژترین و درۆزنترین و سوکو سەلیمترین مرۆڤە و هەرچی لە بەرنامەو سیاسەتی ئەو نزیك بێتەوە زۆڵەو بە حەڵاڵی لە دایکی خۆی نەبوەو دوژمنی سەر سەختی خوای گەورەشە. جەنابیشتان چونکە ئەو کاتە پەڕژەوەندیتان وای دەخواست لە خۆشیان بزەی سمێڵتان دەهات و دەتان وت ئەشهەدوبیلللا وایە مامۆستا. دەکەواتە ئێستا جەنابت وهەمو سەرانی حیزبەکەت کە لە پێناو پەڕژەوەندیتاندا ئاوێزانی سیاسەتی جەلالی 66 بون زۆڵن و بە حەڵاڵی لە دایکی خۆتان نەبون. ئەوە قسەی من نیە بەڵکو قسەی خۆتانە. یان ئەمڕۆ سور دەزانن گڵۆڵەتان کەوتوەتە لێژی و ناچارن بۆ مانەوەتان لە دەسەڵات و لەدەست نەدانی ئەو سامانە زۆرەی بە سەرتانا ڕژاوە لەسەر خوێنی لاوانی کورد هەمو سوکو سەلیمیەك ک لەڕابوردو بەرامبەر بە یەکتری کردوتانە لە یاندی بکەن . بۆیە دەڵێم سەد ئەوەندەی تریش بزەڕن و بوەڕن. تازە خەڵکی کوردستان ئەوانەی ئامادە نین خۆیان بفرۆشن و ببنە سەگی بەر قاپی بنەماڵە دەنگتان پێ نادەنەوە. چونکە خەڵکی کوردستان ڕابوردوی کورد کوژی و پڕ لە شەرمەزاری و سوکو سەلیمیەکانی ئێوەیان ئەستەمە لە یاد بچێت. ئەوەش دەنگ بە ئێوە دەدات یان یان گێلە یان هەر حەز دەکات سەرانی دزو داوێن پیس بەر پرسی بێت یان هەر لە ئەزەلەوە دوژمنی کوردو خواستەکانی خەلكی کوردستانە ... بۆیە هەق وایە راستی بێژن رابوردوی پڕ لە خیانەت و جاشیەتیو کورد فرۆشیتان بکەن بە ئارمی لیستەکەتان تا ئەوانەی وەك خۆتان دزو داوێن پیس وکورد کوژو نیشتمان فرۆش وگیرفان پەرستن وهەرچی و پەرچین لیستکەتان بناسنەوە