کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆى ئۆپەراسیۆنى دیجلە لە نێوان شەڕى كێڵگە نەوت و غازیەكانی هەرێم و شەڕى نەتەوەیی و بەرگرى لەخاكى نیشتمان؟

Friday, 07/12/2012, 12:00








ئۆپەراسیۆنى دیجلە لەهاوكێشەى سیاسی و ئابوورى هەرێمى كوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

ئایا ئۆپەراسیۆنى دیجلە درێژكراوەى 31ى ئابە؟
دەوترێت لێكچونەكانى نێوان 31ى ئابى 1996 و هاتنى ئۆپەرسیۆنى دیجلە لە زۆر ڕووە وە لەیەك دەچن؟ دەكرێت ئۆپەراسیۆنى دیجلە بە درێژراوە یان بە قۆناغى دووەمى ڕووداوى 31ى ئاب بشوبهێنین؟چونكە لەگەڵ دەنگۆى ئۆپەراسیۆنى دیجلەدا ناوێك هاتە ناو ناوانەوە ئەویش بەرپرسى یەكەمى ئۆپەراسیۆنەكە كە ناوى عبدولئەمیر زیدى بوو كە بە پێى ئەو زانیاریانە یەكیكە لەو سەركردانەى كە لە ڕووداوى 31ى ئابى ساڵى 1996 بەشدارى كردووە ناوهێنانى و ناساندنى سەركردەى ئۆپەرسیۆنى دیجلە بۆخۆى جێگەى تێڕامان و قسە لەسەر كردنە چونكە ئەگەر كارەكترەكانى هەمان كارەكتەر بن ئەوا هۆكارەكانى هەردوو ڕوداوەكەش هەر هەمان شتە چونكە لە ساڵى 1996 ئەو كاتەى یەكێتى نیشتمانى كوردستان تاك لایەنە پرۆسەى دەرهێنان و پاڵاوتنى نەوتى دەست پێكرد ئیتر گۆڕەپانى شەڕەكە ئەوەندە گەورە بوو هەتا ئەوڕادەیەى سوپاى سێ ووڵاتى قلیمى بە فیعلى بەشداریان تیدا كردوو خودى ئەمەریكیەكانیش بەهۆى هەستیارى مەسەلەكەوە چاوپۆشیان كرد لە هاتنى سوپاى عێراق بۆ داگیركردنەوەى هەولێر و دەرپەڕاندنى هێزەكانى یەكیتى.

نەوت هۆكارى 31ى ئاب و غازیش هۆكارى ئۆپەراسیۆنى دیجلەیە
یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە كاتى شەڕى ناوخۆدا كە نیوەى هەرێمى كوردستان بە هەولێرى پارتەختیشەوە بەدەستیەوە بوو دەستى برد بۆ نەوت و هەوڵى دەرهێنانى دا بەپێى هەندێك قسەو باس یەكیتى نیشتمانى كوردستان بە بێ ڕەزامەندى ئەمەریكاو ئەورپا كە ناوچەى دژە فڕینى بۆ مسۆگەر كردبوو لە هەوڵى ئەوەدا بوو كە بە ڕێكوتن لەگەڵ حكومەتى ئێراندا نەوتى شیواشۆك دەربهێنێت و لە ڕێگەى بۆیەوە بگوازێتەو لە ڕێگەى ئێرانەوە لە بازاڕەكانى ساغى بكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێكوتنێكى سەرتایی ئەنجام دابوو بەڵام ئەوەى واى دەكرد كە ئەو ڕێكوتنە نەخرێتە بوارى جێبەجێكردنەوە ئەوەبوو كە بەهۆى شەڕى ناوخۆى كوردستانەوە هیچ زەمانێكى ئەو تۆ نەبوو كە ئەم ناوچانە شەریان تێنەكەوێت هەروەها زەمانى ئەوەش نەبوو كە یەكیتى وەك هێزێكى باڵا دەست هەتا سەر بمێنێتەوە بۆ ئەو مەبەستە دەبوو یەكێتى هەرچى هێزى تر هەیە لەو ناچانە و لەنزیكى ئەو ناچە نەوتیان دور بخاتەوە بەشێوەیەك لە شێوەكان بالادەستى خۆى لەسەرتاسەرى هەرێمى كوردستدا مسۆگەر بكات و ینشانى بدات ,دورخستنەوەى حیزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران لەو ناوچانە هەنگاوى یەكەمى زەمینە سازى بوو بۆ تەمینكردنى ناوچە نەوتیەكەى شیواشۆك و دورستكردنى ئەمن ئەمانێك بوو بۆ كۆمپانیا نەوتیەكانى ئێران بتوانن بە بێترس و بە ئازادى كارى خۆیان بكەن ,هەوەها هەنگاوى دووەمیش بەوەى كە كۆتایی بەدەسەڵاتى پارتى بهێنێت لە هەرێمى كوردستان بەیەكجارى دوری بخاتەوە .
ئەم هەوڵانەى یەكیتى واى كرد كە پارتى دیموكراتى كوردستان و بەهاوكارى حكومەتى عێراق و توركیاو بە چاوپۆشى ئەمەریكاو ئەرووپا هێزى سوپارى عێراق بهێنێتەوە بۆ هەولێرو یەكێتى نیشتمانى كوردستان لە هەموو ناوچەكانى هەرێمى كوردستان بكاتە دەرەوە.

31ى ئاب و پڕكردنەوەى بیرە نەوتەكان
بەشدارى كردنى حكومەتى عێراقى و حكومەتى توركیا بۆ پارستنى بەرژەوەندیە ئاوبریەكانى خۆیان بوو لەناوچەكەدا هەر بۆیە حكومەتى عێراقى لەبەرامبەر داگیركردنەوەى هەولێرو ڕادەست كردنەوەى بە پارتى بتوانێت چاڵە نەتیەكانى شیواشۆك و هەمووئەو چاڵە نەوتیانەى كە یەكێتى كارى لەسەر دەكات پڕى بكاتەوە بەشێوەیەك كە یەكێتى نیشتمانى كوردستان نەتوانێت ئەو ڕێكەوتنە بخاتە بوارى جێبەجێكردنەوە

ئۆپەراسیۆنى دیجلەو كێڵگە غازیەكان
وەك هەنگاوێكیتر و هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنى سنورە نەوت و غازیەكانى هەرێمى كوردستان پارتى و بنەماڵەى بەرزانى لە ڕێگەى نێچیر بەرزانییەوە لە هەوڵى دەست بەسەراگرتنى تەواى كێڵگە نەوتیەكانى هەرێمى كوردستان و كێڵگە گازیەكانى هەرێمى كوردستاندا بە پێى ئەو دەنگوباسانەى كە هەیە ڕێكەوتنێكى هەرێمى كوردستان هەیە لەگەڵ ووڵاتانى ئەووروپا لە ڕێگەى بنەماڵەى بەرزانیەوە ئەو ڕێكوتنە كراوە بەمەبەستى گواستنەوەى غازى هەرێمى كوردستان بۆ ووڵاتانى ئەوروپا ئەمەش لە پێنواى ئەوەى غازى هەرێم وەك بەدیلێكى غازى ڕووسیا بێتەئاراوە كە لە ئێستا ڕووسیا تاكە سەرچاوەی دابینكردنى غازى ئەوروپایە ,بە پێى ئەو زانیاریانەى كە هەیە ئەم ڕێكوتنە بە بێ مسۆگەركردن و دەستبەسەراگتنى ئەو ناوچانەى كە كێڵگەى غازن لە هەرێمى كوردستان لەلایەن تاكە هێزێكى باڵا دەستەوە ناتوانرێت بڕواتە بوارى جێبەجێكردنەوە..

بەرزانى و مالیكى لە شەڕى كێڵگە نەوتیەكانى موێڵ
لەسەروەختى ڕزگاركردنى چەند ناوچەیەكى كورد نشین لەسوریا پارتى و مەسعود بەرزانى بە ئاشكرا لە سنورى هەریمەوە هێزێكى پڕ چەك و مەشقپێكراوى ڕەوانەى ناو خاكى سوریا كرد لەوكاتەدا سوپاى عیراق لە سنورى موێلەوە هات بەرەو ناوچەكانى سنورى دهۆكى ژێر دەسەڵاتى پارتى بێدەنگى یەكێتى و تەواوى هێزە سیاسیەكانیترى كوردستان واى كرد كە پارتى دیموكراتى كوردستان نەتوانێت وەك كارتیكى موزایدە سیاسیى بەكارى بهێنێت لەبەرامبەر هێزە نەیارەكانى خۆى لە هەرێمى كوردستان,بەڵام هۆكارى سەرەكى هاتنى سوپاى عێارق بۆ ئەو ناوچانە ئەوە بوو كە تەعەفەر یەكێكە لە كێڵگە غازیەی گەورەكان كە بنەماڵەى بەرزانى و پارتى خەرێكى سەوداكردنى بوون كە غازەكەى بە گرێبەستێك بفرۆشن ,هاتنى ئەو هێزانەى سوپاى عێراق بۆ ئەوەبوو كە خاوەنداریەتى خۆى بۆ كێڵگە غازیەكان بسەپێنێت و هیچ كۆمپانیایە نەتوانێت گرێبەست بكات .

هێڵى غازى كۆرمۆر-توركیا ئەوروپا وەك بەدیلى هیڵى غازى روسیا-ئەورووپا
پاش ئەو پاڵپشتیەى كە ڕوسیا كردى لە رژێمەكەى بەشار ئەسەد لە سوریا ,ئەمەریكا خۆى بەتەنها نەیدەتوانى فشار بخاتە سەر ڕوسیاو ووڵاتانى ئەرووپا نەیانتوانى فشار بخەنە سەر ڕوسیا بۆ وازهێنان لە پاڵپشتى ڕووسیا بۆ رژێمەكەى ئەسەد چونكە لە حاڵەتى ناچاركردنیدا ڕووسیا دەیتوانى كێشەى غاز بۆ ووڵاتانى ئەوروپا دروست بكات بەمەش تا ڕادەیەكى بەرچاو ووڵاتانى ئەورووپا توشى قەیرانى كەمى غاز دەبوونەوە لەبەر ئەم هۆیە هەتا ئیستا روسیا داشى سوارە بەسەر ووڵاتانى ئەورووپاوە.
یەكێك لە پیلانەكانى ئەمەریكا بۆ دەربازكردنى ووڵاتانى ئەوروپا لە كێشەى غاز , دەست خستنى بەدیلیكى ترە بۆ ووڵاتى رووسیا تاكە سەرچاوەى تابینكەرى غازى ئەوروپایە.هەرێمى كوردستانیش ئەو شوێنەیە كە یەدەكێكى گەورەى غازى تێدایە كە دەتاونێت ببێتە بەدیل بۆ غازى ڕووسیا,هەڵبژاردنى كوردستانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كەمترین تێچووى هەیە و بە ئاسانترین و بە كەمترین كات و دەگاتە ووڵاتە ئەرووپیەكان, هەتا ئێستاش غازى هەرێمى كوردستان سودێكى ئەوتۆى لێنەبینراوە.

ئۆردۆغان و توركیا بۆچى هێرشیان كردە سەر مالیكى ؟
لێدوانە توندەكانى ئۆردۆغان و مالیكى لەدژى یەك تا ڕادەیەك پەیوەندى بەوەوە هەیە كە مالیكى ڕێگرە لەبەردەم بە ئەنجام گەیاندنى پرۆژەى هێڵى غازى هەریم توركیا-ئەروپا هەتا ئیستا ڕەزامەندى نەداوە لەسەرى,هیڵى گواستنەوەى غازەكەش بە ووڵاتى توركیا دەڕوات ئەمەش بۆخۆى دەستكەوتێكى گەورەى ئابورى و سیاسی بۆ توركیا دەبوو ,لەولاشەوە دەبووە مایەى زیان بە ووڵاتى ڕوسیاو كە سەركردایەتى بەرەى ئیران عیراق سوریا باشورى لبنان بە ئەنجام گەیاندنى ئەم پرۆژەیە ئەو كارتە بەهێزەى فشارەى رووسیا كە بەدەستەوە بوو نامێنێت كە بەرامبەر ووڵاتانى ئەورووپا بەكارى بهێنێت.

:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
ئۆپەراسیۆنى دیجلە لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستان كوردستان و عێراق

ئایا یەكێتى و پارتى گرەوەكەیان بردەوە؟
بەشێك لە چاودێرانى سیاسی پێیان وایە كە لەسەر ئاستى ناوخۆى عێراق و كوردستان ئۆپەراسیۆنى دیجلە سیناریۆیەكى سی كوچكەیى هەولێر سلێمانى بەغداد)ە ئەوەش لەبەر ئەوەى دەسەڵاتى سیاسیى عیراق و هەرێم توشى قەیرانى بێ متمانیی بووە بە شێوەیەك كە تەنها بە دروستكردنى كێشەو قەیرانە ناوخۆیەكان بۆ خەڵك ناتوانرێت قەیرانى بێ متمانیی میللەت بەدەسەڵات چارەسەر بكات بۆیە ئەم جۆرە دەسەڵاتانە كاتێك دەگەنە ئەو قەناعەتەى كە قەیرانەكانى ناوخۆ هیچ ئەنجامێكى نابێت پەنا دەبەنە بەر قەیرانى دەرەكى و دروستكردنى قەیرانێك لەدەرەوە بۆ ئەوەى خەڵكى پێ سەرقاڵ بكەن دروستكردنى ئۆپەراسیۆنى دیجلە ئەو قەیرانە دەركیە بوو بەنسبەت دەسەڵاتدارانى هەرێمى كوردستان و دەسەڵاتدارانى عێراق بۆ ئەوەى دەسەڵاتدارانى هەرێم بە خەڵك و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان بڵێن ئەوە ئیمە پارێزەرى هەرێمى كوردستانین هەروەها دەسەڵاتدارانى عیراقیش شارعى عەرەبى فریوبدەن و بەناوى پارێزەرى یەكپارچەى خاكى عێراق و بوونى مەترسی لەسەر پارچە پارچەبوونى عێراق ڕەوایەتى بدەن بەو شێوزە حوكمڕانیەى ئێستایان.

دكتۆر زانا ڕەوف مامۆستاى زانكۆ باژێروانى پێشووى سلێمانى ڕەخنەى توند لە هەرسێ لایەنى ئۆپۆزسیۆن دەگرێت و پێى وایە نەدەبوو ئۆپۆزسیۆن شوێن هاتوو هاوراى یەكێتى و پارتى بكەوتبا ,لە ووتارێكیدا دەڵێت :بەشدارى كردنى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن لە كۆبوونەوەى لایەنە سیاسیەكانى كوردستان لەگەڵ مەسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێم شەرعیەت دانە بە ڕەوایەتى ململانیەكانى سەرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
هەر سێ لایەنى ئۆپۆزسیۆنیش بەم هەنگاوەیان وویستیان كارتى فشارى یەكیتى و بارتى بسوتێنن ئەویش بەوەى هەروەك یەكیتى و پارتى هەڵوێست وەرگرن لەسەر ناوچە جێناكۆكەكان بەمەش بتوانن كارتى كەركوك و مەسەلە نەتەوەیەكان كە هەمیشە یەكیتى و پارتى وەك موزایدەیەكى سیاسیى لەبەرامبەر ئۆپۆزسیۆن بەكاریان دەهێنا ئەمەش بۆ ئەوەى بە خەڵك بلێن كە تەنها یەكیتى و پارتى پارێزەرى كوردستان و كەركوك ناوچەجێناكۆكەكان نین ناتوانن موزایدەى نەتەوەیمان بەسەردا بكەن.

تێبینى :ئەم ریپۆرتاژە لە ژمارە 57ى گۆڤارى (ڕێگا مەگەزین)دا بڵاو بووەتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە