کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەك بۆ كۆمەڵەى روناكبیرى+وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان

Sunday, 18/07/2010, 12:00



فەرموون گەندەڵییەكانى شكور حەمەى حەیدەر بزانن

سلاوێكى ماندوونەناسانە
وەكو دڵسۆزێكى روناكبیران و رۆشنبیرانى گەرمیان پێمباشە ئەم راستییانەى لاى خوارەوە لەسەر شكور حەمەى هەیەر بەرێوەبەرى ئاسەوارى گەرمیان و سەرۆكى كۆمەلەى كۆمەلایەتى كفرى بۆ ئیوە ئاشكرا بكەم چونكە نەوەتنیان ویژدانم ئازارم ئەداو وادەزانم خیانەتمكردووە لەپیشەكەى خۆم. بەئومیدى ئەوەى لێكولینەوەى لیبكەن:-
1/كاتێك ناوبراو بوە بەریوەبەرى ئاسەوارى گەرمیان سەیارەیەكى حكومى پاك و باشى لە نەوعى دەپڵ پیكاپ (ستاود) پیدرا كە رەنگى سورو سپى بوو ، خۆیشى سەیارەیەكى كۆنى رەنگ سپى لەنەوعى دپڵى هەبوو بەلام دەواى مودەتیك ئەوەنەى پینەچوو سەیارەكەى حكومەتى فرۆشت و رەقەمەكەى دا لەسەیارە كۆنەكەى خۆى. ئیستا سەیارە كۆنەكەى خۆى كردووەتە سەیارەى حكومى و بۆخۆیشى سەیارەیەكى تازەى سەندووە كە لەنەوعى برادۆیە.
2/كۆمەلێك كەسوكارى خۆى لە بەریوەبەرایەتى ئاسەوارى گەرمیان بەم ناوانە دامەزراندووەو دەوام ناكەن و موچە وەردەگرن كە ئەمانەى خوارەوەن و هەمویان خەلكى كفرین:-
1-گەرمیان شكور حەمەى هەیەر/كورێتى/ دامەزراوە
2-ئەحمەد محمد هەیەر/برایەتى/ دامەزراوە
3-حسیب رشید/ خالۆزایەتى/بەعەقد
4-حوسێن محەمەد/ دامەزراوە
3/لەكاتى سەردانى مام جەلال بۆ كفرى لەكاتى دیعایەى هەڵبژاردنى 25/7 مەبلەغى 10000دۆلار واتا یەك دەفتەر دۆلارى بەناوى كۆمەلەى رێكخراوى كۆمەلایەتى و روناكبیرییەوە وەرگرت، ئەوەى ئاشكرایە زۆربەى ئەو پارەیەى بۆخۆى خوارد و هەندێكى سەرفكرد بۆ هەندێ وردەوالە. تەنانەت هەندێ لەو پارەیەى دا بەسەیارەیەكى برادۆ لەگەل لاپتۆپێكدا.
4/دوو مانگ پێش ئیستا دكتۆر بەرهەم سالح هاتە كفرى و لەبینایەى ریكخراوى روناكبیرى شەش ملیۆن دینارى لێوەرگرت. ئەو پارەیەیشى بۆخۆى خوارد.
5/دوو ئەندامى نووسینگەى روناكبیرى كفرى بەناوەكانى (كاك رەحیم حەمیدو تەها مەردان) باریان كرد بۆ كەلار. شكور حەمەى هەیەر دووكەسى لە خزمەكانى خۆى بێهەڵبژاردن خستە شوێنى ئەو دوو كەسە كە ناویان (مامۆستا حەیدەر -برازایەتى//سەلاح محمد -خزمى ژنەكەیەتى) ئەمەیشى بۆیەكرد تتا چاو لەگەندەڵییەكانى بپۆشن (ئەو دوانەیش هەروایانكرد.
6/ بۆ ئاگادارى گشت لایەك كاتى خۆى ئەم شكور حەمەى هەیەرە) سەرۆكى شارەوانى كفرىبووە لەسەر گەندەلى دەریانكرد و ماوەیەكیش سجنبوو ئەوە بوو دوایی خۆى خستە كوتلەى موحمود سەنگاوى و ماستاوى بۆ دەكرد لەژێریشەوە دەچووە مالى عوسمان حاجى محمود..
7-جارێكیان بۆ یادێك چوومە كۆمەلەى رونامكبیرى كفرى ئەوەى لەوێ بینیم هەمووى خزم و كەسوكارەكانى شكور خۆیبوون كە ئەمانەبوون::
1-حیدر ئەحمەد/برازایەتى
2-ئەحمەد هەیر/برایەتى
3-هاوكار ئەحمد/برازایەتى/
4-گەرمیان شكور/كوڕێتى
5-جەلال ئەحمد/برازایەتى
هەموو ئەمانە لەوێ موچە وەردەگرن..
هیواموایە بەریز وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان و سەرۆكى كۆمەلەى روناكبیرى تەحقیق لەم گەندەلیانە بكەن ئەوەى باسمان كرد تەنها چەند نمونەن و شتى تر زۆرە ئەگەر وەزیرو رئیسى كۆمەلە تەحقیقیان كرد ئەوا هەموویان دەخەینەسەر ئەنتەرنیت.
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە