هۆمەر دزەیی موڵک و ماڵەکەی لە سیتەک دەفرۆشێت
Sunday, 22/04/2012, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانیهۆمەر دزەیی، راوێژکاری جەلال تالەبانی، ئەو هونەرمەندەی کە پاش ٥٠ ساڵ لە ئاوارەیی، گەڕایەوە بۆ کوردستان و لە وتارێکدا نووسیبووی کە ئیستا کوردستان لە دەستێکی ئەمیندایە، بەمەش جەلال تالەبانی کردی بە راویژکاری خۆی، بە دوایدا چەند پارچە زەوییەکی پێیدا، ئەمڕۆ دەیەوێت موڵکەکانی بفرۆشێتەوە. ئەم هەواڵە سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەمالەکەی بە کوردستانپۆستی راگەیاند کەوا چەند نووسینەگەیەکی خانووبەرەی ئاگادارکردۆتەوە، پێی وتوون موڵک و ماڵەکەم لە سیتەک بۆ بفرۆشن بەڵام لە ٢٠٠ دەفتەر کەمتری نادەم، ئەگەر ئیستاش ئەو پارەیەم بۆ نەکات، خۆ بۆگەن ناکات و پەلەم نییە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست