کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هونه‌رمه‌ند ی گه‌وره‌ی کوردمامۆستا علی له‌تیف دڵه‌گه‌وره‌که‌ی له‌لێدان که‌وت و گۆڕانی نه‌دی به‌ڵام گۆڕانی بۆ جێهێشتین

Sunday, 26/07/2009, 12:00


ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 23/7/2009 ڕۆژی به‌خاک سپاردنی هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کاری به‌توانای
گه‌له‌که‌مان وه‌کێک له‌یاری زانه‌کانی شاری سلێمانی که‌له‌وڕۆژگاره‌دا به‌هۆی تواناو لێهاتوییه‌وه‌ توانیویه‌تی به‌ده‌یان کاس به‌ده‌ست بهێنێ له‌بواره‌کانی یاری تۆپ و یاری باسکه‌دا وه‌له‌ڕۆژه‌سه‌خته‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا چه‌ند جاریک توشی زیندانی بووه‌
به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی وێنه‌کانیه‌وه‌ به‌رده‌وام بوه‌ له‌ده‌ر بڕینی ئازارو چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی
وه‌له‌ساڵی 1994 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌رزه‌ له‌داخی شه‌ری نه‌گریسی ئه‌و دوده‌سه‌ڵاته‌ که‌به‌ هه‌زاره‌ها گه‌نجی شاره‌که‌یان کرده‌ کۆچی قوربانی ئامانجه‌ گڵاوه‌کانی خۆیان سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتو به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ڕۆشتوله‌شاری دارمشتات گیر‌سایه‌وه‌و له‌پاش ماوه‌کی که‌م له‌ناو زۆرینه‌ی هونه‌ردۆستانو هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌که‌دا توانی جێگه‌ی خۆی بگرێت له‌دڵیاندا
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ به‌رده‌وام به‌ئاگابو له‌ئازارو چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی وه‌ به‌رده‌وام ئازاره کان له‌ناو تابلۆکانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان هه‌بوه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وئازارانه‌ی گه‌له‌که‌ی له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێمه‌وه‌ بۆیه‌ مامۆستای هه‌میشه‌ ئازادی خواز به‌دوای ئازادیداوێڵبو بۆگه‌له‌که‌ی ‌کاتێک گوێبیست بو که‌وا که‌سانیک هاتونه‌ته‌ مه‌یدانه‌وه‌و داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌که‌ن زۆردڵ خۆش بو وه‌ بریاری دا به‌شداری بکات له‌یه‌کێک له‌و کۆڕانه‌ی ره‌وتی گۆران له‌ شاری هایدلبێرگ سازیدا وه‌ له‌کۆره‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که‌ڕۆلی هونه‌رمه‌ندان زۆر پێویسته‌ وه‌ئه‌بیت به‌شداربن له‌
گۆران کاریه‌کاندا چونکه‌ هونه‌رمه‌ند زیاتر له‌ئازاره‌کانی گه‌له‌‌که‌ی تێده‌گات ئه‌وه‌ی له‌م
قۆناغه‌دا هه‌ڵوێستی نه‌بیت و چاوپۆشی بکات لای من هونه‌رمه‌ندێکی ڕه‌سه‌ن نیه‌ . له‌وه‌ختی خۆیدا ویستم به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا دای به‌زێنم به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ براده‌رێکمان له‌به‌ر خاتری مامۆستا که‌پرسمان پێنه‌کردوه‌ نابێت له‌سه‌ر به‌ڕێزیان لێدوانه‌که‌ی بڵاوبکه‌مه‌وه‌ ئه‌وه‌بو بڵاوم نه‌کرده‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌کی تر له‌ کوردستان پۆستی سه‌ربڵندا دامان به‌زان وه‌کاتێک په‌یوه‌ندیم به‌هاورێه‌کمه‌وه‌کرد که‌له‌هاورێ نزیکه‌کانی مامۆسا عه‌لی بو وه‌پێم و‌ت شتێکی وامکردوه‌ . هاورێکه‌م وتی برواناکه‌م مامۆستاعه‌لی ئه‌م بۆچو
نه‌ی ئێوه‌ی به‌دڵ بیت . له‌پاشچه‌ند رۆژێک له‌ته‌له‌فونی هاورێکه‌مه‌وه‌ ته‌له‌فونێکم بۆکرا هاورێکه‌م پاش هه‌واڵ پرسین وتی به‌رێزێکم له‌گه‌له‌و گله‌یی زۆری لێته‌ . ئه‌وبه‌رێزه‌مامۆ مامۆستای ئازیزم مۆمی شاره‌که‌م علی له‌تیف بو دوای ئه‌وه‌ی فه‌رموم لێکرد تاگوێبیستی گله‌ییه‌که‌یبم پێی گوتم کاکه‌ ئێمه‌ له‌به‌عس نه‌ترساین به‌وهه‌مودرنده‌ییه ‌یانه‌وه‌ ئێستا
له‌چی بترسین میله‌توره‌یه‌و هیچ هێزێک نیه‌ بتوانێت بیترسێنێت .دوای ئه‌وه‌من هاتنم و ئاماده‌بونم له‌گه‌ڵ خیزانم دا خۆی بۆخۆی گۆرانه‌ چونکه‌ گۆران گه‌رانه‌وه‌ی خه‌نده‌یه ‌بۆ‌ رووه‌ خه‌‌ماویه‌کانه‌ . کاری بێکارانه‌ . نانی هه‌ژارانه‌ . ئازاد بونی کۆیله‌کانه‌ . وتم من خه‌جاڵه‌تی لای به‌ڕێزتانم بۆ ئه‌م هه‌مو هه‌ستو سۆزه‌ی هه‌ته‌ بۆ گه‌لو نیشتمان وه‌من هه‌رگیز بێخه‌به‌رنه‌بوم له‌دڵسۆزی به‌رێزتان . ئه‌وه‌ی چو بابڕوات به‌ڵێن بێت له‌م نزیکانه‌
دا هه‌وڵبه‌م له‌مه‌رسه‌مه‌که‌ی به‌ڕیزتاندا له‌بیری پرله‌خۆشه‌ویستیتان خۆشه‌ویستی نیشتمان هه‌ڵ هێنجین بۆگه‌روی وشکی تینوانی ئازادی دوباره‌ به‌هیوای ئه‌وه‌ی لێمان ببوری . خۆشه‌ویستی منو هه‌موگۆڕان خوازانت لێده‌که‌م هیوادارم هه‌مو هونه‌رمه‌ندێکی ڕه‌سه‌ن‌ پشگیری بکه‌ن له‌گۆڕان بۆ تێکشکانی بته‌کان . به‌ڵێ به‌م شیوه‌یه‌ کۆتایی به‌وتووێژه‌که‌مان هات به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخمانه‌ ئه‌وه‌بو به‌ڕێزیان به‌ری گۆڕان
یان نه‌دی تا پێی شادبن. هه‌رچه‌ن گۆران لای به‌ڕزیان خواستێک بو بۆنه‌وه‌کانی دواڕۆژ
هه‌زاران جار یادت به‌خێر ئازیزمان هونه‌رمه‌ندو وه‌رزشه‌وانی بڵند . بنوو دڵنیابه‌به‌م ‌
زوانه‌ خه‌‌نه‌به‌ندانی گۆڕانه‌ شاییه‌و سه‌رچۆپی کێش گۆڕانزوازه‌ .(ئاسوده‌به) ئازیزمان
سه‌دهه‌زارجار ماڵئاوا هه‌میشه‌ زیندوله‌هه‌ناوماندا
وێنه‌که‌ی خواره‌وه‌ ئاماده‌بونی خۆیو هاوسه‌ره‌که‌یه‌تی له‌کۆره‌که‌دا
24/7/2009‌
هایدلبێرگ






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە