کێ دەلێ تالەبانی دژ بەسیستەمی بنەمالەیی بووە
Saturday, 13/09/2014, 12:00
ئەوەی ئیستا لەنێو یەکیتی روودەدا، کۆدەتایە بەسەر ئایدۆلۆژیای کۆمەڵەی دوێنێ و یەکێتیی ئەمڕۆدا، یەکێک لەو جیاوازییانەی کە یەکێتی خۆی لە پارتیی و بنەماڵەی بارزانی جیا دەکردەوە، سیستەمی بنەماڵەیی بوو، ئیستا بە بێدەنگی وا یەکێتییش بوو بە حیزبێکی بنەماڵەیی، ئەو کودەتایە نهێنیی و بێدەنگەیە کە بەسەر میژوەکەی شاخیاندا کردیان و لە رێگای داگیرکردنی چەند سالێکی شاریاندا ئەم ئەنجامەی لێکەوتەوە، کە لەو تەمەنەیدا بەدەیان هەزار گەنجی ئەم ولاتەی دژی سیستەمی بنەمالەیی بەتایبەتی بنەمالەی بارزانی لەشەهیدکردنەوە بۆ هەلوەرینی تەمەنی بەهاری لەزیندان و شاخ و سەنگەرەکانەوە روبەرو کردەوە بەکورتی تف کردنە لەمیژویی دوینی ، جونکە یەکیتی و کۆمەلە هەر بۆئەوە دروستکرا دژایەتی بریاری بنەمالەبون بوەستن
زۆر جار ئاماژە بەوەدەکرێ تالەبانی" دژ بەسیستەمی بنەمالەکردنە و ئەو کەسایەتیەکی پێشکەوتوخوازبوە"، باکادیرەکانی یەکیتی دور لەهاوسۆزی، سیمبول کردنی تالەبانی ، سەیری رەفتارەکانی نەوەک دروشم و میژوەکەی تالەبانی بکەن
تالەبانی تا نەخۆش نەکەوتبوو ٣٧ سال سەرۆکی بی ئەوئەولای یەکیتی بوە ، بریاری یەکەم و کۆتایی لای ئەو بوو تەنانەت عاشقی کورسی بونی و هەلپەرستی لەکاتی سەرۆک کۆمار گەیاندە لوتکە کەهەموو مافی گەلەکەی لەبەغدا لەیادکرد ، تەنیا بۆ بەردەوامی لەپلەی سەرۆک کۆماریدا ، راستی ئەمەش با یەک دەستکەوتی دیار یان هەلویستیکی یەکلاکەرەوەی تالەبانی لە ٩ سالی بەغدامان بۆ باس بکەن ؟ ئاخر لەوەشەرمەزارتر هەیە کەتارق هاشمی گوتی تالەبانی داوای لیکردوم خۆم بۆسەرۆکایەتی کۆمار هەلنەبژیرم جونکە حەزدەکەم بەسەرۆک کۆماری بمرم . یان کەسیتی هەلپەرستی تالەبانی لەوگوتەیەی نەوشیروان مستەفا دەردەکەوێ کاتی گوتویەتی ئاخ بۆ جەند هەلەبجەیەکی تر
لەدوای خۆشی جگە لەوەی سەرکردایەتیەکی جەند بەرەیی دژ بەیەکی بەجێهیشتوە ، هاوکات بەبەرنامە بنەمالەی خۆی و برایم ئەحمەدی بۆ هەموو جومگە ئەمنی و سەربازی و مادی و راگەیاندنی خستبوە بەردەستیان . بەواتای بناغەی ئەو بارٶخەی ئیستای کەبالی هیرۆ و بنەمالەی (تالەبانی و برایم ئەحمەد) وا خەریکە کۆدەتا بەسەر یەکیتی دا دەکەن ، زادەی زیرەکایەتی هیرۆ و ئەورۆ نیە ، بەلکو ئەو پیگەیە جەندین سالە تالەبانی بۆ ئەو بنەمالەیە ئامادەی کردوەە تا بەمالئاوایی خۆی ئەوان شوێن پێی بگرنەوە
بۆیە ج شەرمیکە کادیرانی یەکیتی هیشتا لەوەهمی بەسیمبولبونی تالەبانیەک دەبن کەتالەپیگەی بالادەستی بوو سلی لەهەست بریندارکردنی تاکی کورد لەداکۆکی لەجەلادان و خەونی دەولەت نەدەکردەوە ، یان لەخۆپەرستی بۆکورسی و بەقوربانکردنی داخوازی گەلەکەی لەپیناوی کورسیەکەی کەوائیستا باجی یئەو رەفتارەی تالەبانی دەدرێ . یان ئەو هەموو بەرپرسە کاوە کوژ و مافیا و نەخوینەوار و منالە ورتکانەی خۆی بۆبەجیهیشتوین وەک پاڤیلی کوری بزانن جەندە مرۆڤی بجوکە لەبەرامبەر تیڤییەکدا دەلێ خۆم بەسەربازیكی شاژنی بەریتانیا دەزانم لەکاتیکدا ئەو شاژنە و بنەمالەکەی هۆکاری ٩٣ سالەی مالویرانی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست