کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رەوکردن بەرەو هەریمى کوردستان تو بلیى ئەم دوکەلە بى ئاگربیت؟؟

Friday, 18/04/2014, 12:00

1835 بینراوە






کاربەەستان و سیاسیەکان و پەیوەندى داران لەم هەریمەدا, پى نازانن یان پى ئەزانن. ماوەى (5-6) سالە لە خواروو ناوەراستى عیراقەوە (بیجگە لە مەسیحیەکان و کوردەکانى دەورى موسل کە دەست دریژیان ئەکریتە سەر) بەردەوام رەوکردن بەرەو شارو ناوچەکانى کوردستان دریژەى هەیە و لە زیادبونیش دایە. بەبیانووى گوایە نەبونى کارو هەژاریەوە یان ئاژاوە و نائارامیەو. یان هەر ئارەزومەندانە لەبەرئەوەى بارودوخى ئابورى و ئەمنى و ئیدارى لەهەریم لەبارترە.. هتد. کورد واتەنى: خواهەلناگرى کار ئاسانى زوریشیان بو کراوە..
بو نمونە عەرەب بو بە تایبەتى رو لە خانەقین و دەوروبەرى ئەکەن, لە کەرکوک و قەزاکانى خوارەوەى ئەکەن؟ بو وەک بلاوکرایەوە 15 هەزار خیزانى پاریزگاى ئەنبار روو لەم کوردوستانە ئەکەن؟ شارو شاروچکەکان جمەیاندى. بازارەکان خەستەخانەکان دام و ەسگاکان. کریکاران مونافەسەى کریکارانى خومان ئەکەن وردەو سەوزەو میوە فروشن. نانى ئەوەکانى خومانیان بریوە... بەمەرجیک لەلایەن حکومەتى مەرکەزیشەوە بەریان بو بەرەلاکراوە!! بگرە هان ئەدرین !! بیجگە لە لایەنە ناحەزەکانى کورد کە رینوییان ئەکەن!! بویە پرسیارەکە لەمەدایە: تو بلیى ئەم ماستە موویەکى تیدا نەبى؟!
بەمەبەستى بیرهینانەوە ئەگەر بگەریینەوە بو سەردەمى دەسەلاتى (بەعس) لە 963 وە تا سالى 2003 و هەلویستى بەرانبەر بەنەتەوەى کورد لە عیراق دا ئەوکات ئەوان نەخشە و پلانیان بو وەدەرنان و لەناوبردنى کورد لە عیراق دا بریتى بوو لە دو ریگا یان دو هەول و تەقەلا:
یەکەم: لیک ترازاندنى شیرازەى خیزانى و کومەلایەتى و نەتەوایەتى لەریگەى کوچ پیکردنەوە بو خواروى عیراق کە ئەمە هەندیکیان:
أ‌- ئەوعەرەبەى کچە کوردیک مارەبکات ئەوا ئەرزو پارەو بوارى کارکردنى بو زامن ئەکرى.
ب‌- ئەو کوردەى کچە عەرەبیک مارەبکات و دواى بکەوى هەمان خەلات و بەراتى پى ئەدرى.
ج- ئەو کوردەى داواى کارو وەزیفە بکات لەخواروى عیراق بوى زامن ئەکرى.
د- ئەو خیزانە کوردەى خانوى نیە و ئامادەبى بچیت بو خواروى عیراق ئەرزو 10 هەزار دینارى سویسرى پى ئەدرى. هەروەها ئەو کارمەندەى بیەوى نەقل بکرى بو خواروى ولات. ئەمە لەلایەک, لەلایەکى ترەوە نەخشە و بریار داریژراو بوو کە بو نمونە لەشارى سلیمانى 24 هەزار خیزان بگوازیتەوە بو شارەکانى خواروى عیراق 40 هەزار چاوگە خانو بو ئەو مەبەستە دەست کرا بە دروست کردنى..
هەروەها ئەو کوردانەى ناونراون (عائدون) هەر هەمویان دابەش کران بەسەر شارو ناوچە عەرەب نشینەکاندا..
دواى ئەمانە هەموى (بەعس) /سەدام/ پەناى بو دەولەتە عەرەبەکان برد کە کوردى عیراق دابەش بکات بەسەریاندا.
دووەم: ناردنى کارمەندى عەرەب بو دام و دەسگاکانى هەریم و نیشتەجى کردنیان.
- گواستنەوەى خیل و تیرە و تایەفەى عەرەب بو شوینى کوردە دەرکراوەکان. دابەش کردنى زەوى بەسەریاندا. دروست کردنى کومەلگاى تایبەت. یارمەتى دانیان بە توو بەپارە بەئامیرى کشت وکال کردن تا سەقامگیر ببن. تەنانەت بەچەکیش بو خوپاراستن!!
- دەرکردن و رەوپیکردنى کورد لەو شوین و ناوچانەى کە ئەمرو ناوئەبرین بە (ناوچە دابرینراوەکان)
- دەستکارى کردنى سنورى پاریزگاکانى (موسل, کەرکوک , دیالە) و پیکەوەنانى پاریزگاى (سەلاحەدین) لەسەر حسابى کورد..
ئەوەبو (بەعس) بەم نەخشە و پلانانە نەیتوانى شیرازەى نەتەوایەتى کورد هەلبوەشینى و دواهەنگاو کیمیاباران و ئەنفال و ویرانکردن و سوتاندنى کوردو کوردوستان بوو... بەلام کورد هەر ماوەو بەرەوپیشەوە ئەروا...
سیاسەتى شوڤینیانەى عەرەب کە هەندیکیم باس کرد. ئەمرویش بەشیوە ئاشتیە ژیر بەژیرەکەى هەر بەردەوامە و پیم وایە لەم رەوکردنە شێنەییە دا خوى ئەبینیتەوە کەوەک وتم (5-6) سالە پیرەوئەکری و هەولى ئەوە ئەدرى کە وردە وردە. بیانوى نیشتەجى بوونى یەکجاریان بو زامن بکەن و سەرەتاش لە شارو شاروچکەکاندا و دواتریش لە لادیکاندا سەقامگیر ببن. ئەوسایش بیگومان وەک دانیشتوى هەریم مافى بەشدارى کردنى ژیانى روژانەو دەنگدان و خوکاندیدکردنیان ئەبى.. ئەبنە شەریکە بەش!!
لایەنە نائاساییەکەیشى: ئەمانە سوپایەکى یەدەک ئەبى شوڤیەنیەتى عەرەب لەناوجەرگەى خوماندا. بوکاتى پیویست , جا تو بلیى بیر لەم کیشەیە کرابیتەوە؟!!!



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)