کێ بره‌و به فاشیزم ئه‌دات ؟! گه‌نجانی که‌لار ! یان فه‌رهاد پیرباڵ.
Thursday, 13/08/2009, 12:00
له‌و کاته‌ی ده‌سته‌یه‌ک له گه‌نجانی و لاوانی گه‌رمیان، هه‌ندێ کتێبی دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵیان سوتاند ، ، ئیتر ئه‌وه بووه کراسه‌که‌ی عو‌سمان و له‌زۆر لاوه ، هه‌ندێ قه‌ڵام به ده‌ست و نووسه‌ر ، که‌وتنه تیۆریزه کردنی ئه‌و ڕووداوه ، یه‌کێ ئه‌ڵێ : فڵان شاعیری ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت:ئه‌وه‌ی ئیمرۆ کتێب بسوتێنێ، سبه‌ینی مرۆڤش ده‌سوتێنێ ، یانژێ ئه‌مه - ژینۆسایده - دیاره مه‌به‌ستی جینۆسایده، زۆری تری لام بابه‌ته، خۆی ئه‌وه باسی میدیاکانی ده‌سه‌ڵات ناکه‌م ، که خۆیان سه‌غڵه‌ت کردووه‌و ، که‌مپینی داکۆکی له د.فه‌رهاد پیرباڵ به‌ڕیوه ئه‌به‌ن .
له‌م هات و هاواره‌دا ، نه‌مان بینی که‌سێکی به‌ویژدان په‌نجه‌ی بخاته سه‌ر کرۆکی مه‌سه‌له‌که ، ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێت ئه‌و گه‌نج و لاوانه ، به ئاژاوه چی و لاده‌ر وهه‌بوونی بیری فاشی و زۆر شتی تر تاوانبار بکه‌ن.
برایان: له ووڵاتێکی پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌تی وه‌ک ئه‌م کوردستانه‌ی ئێمه‌دا له‌شکرێکی زۆری لاوان به‌قوربه‌سه‌ری و ئاره‌قی ناوچه‌وانی خۆیان و که‌س و کاریان ، زۆر به کوله مه‌رگی، خۆێندنێک ته‌واو ئه‌که‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی خۆیان و خێزانیان دابین بکه‌ن دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌رک و زه‌حمه‌ته، سه‌ریان ئه‌دات به تاشه‌به‌ردی بێ ئیش دا‌و خۆیان له چایخانه‌کاندا ئه‌بینه‌وه (ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێت). تا کاته‌کانی خۆیان به دۆمینه‌وه‌و ئه‌زنیڤ و تاوڵه و به‌سه‌ر به‌رن ، کچانیش له کونجی ماڵه‌وه بخزێن و چاوه‌ڕێی پاشه‌ڕۆژێکی نادیار بکه‌ن، سا به‌ڵکو که‌سێک بیانخوازێ.. که‌سێ خاوه‌ن کارێک بێت ، به‌ڵی ئه‌م گه‌نج و لاوانه .. به به‌رچاویانه‌وه مناڵانی ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زووی خۆیان له‌کۆلێژه‌کاندا، هه‌ر له پزیشکی دانسازی و ته‌ڵارسازی و ئه‌ندازیاری تره‌وه...هتد ته‌ڵاتێن ئه‌که‌ن و کامه‌یانیان به‌دڵ بوو ئه‌گیرسێنه‌وه..به ئۆتۆمۆبیلی دوا مۆدێل و جام ڕه‌ش که‌یف و سه‌فا ئه‌که‌ن ، که به زستان گه‌رم و به هاوین نه‌که‌رۆزه ! نایابترین جل و به‌رگی هاورده‌یان له‌به‌ردایه‌و ، پێش ته‌واو کردنی خۆێندنیش .. هیچ غه‌مێکی پاشه‌ڕۆژیان نییه، چونکه ئه‌وه‌نده‌یان له‌بانک و ماڵه‌وه‌دا بۆ دانراوه ، که پێویستییان هه‌تا به‌ئێش کردنیش نه‌بێت، خۆ ئه‌وه هاوینیش سه‌فه‌ری سیاحی ئه‌وروپایان مسۆگه‌ره ، خۆ له کوردستانیش ، نه بێ ئاوی ئه‌چێژن ونه بۆساتێک کارابایان لێ ئه‌بڕێت . خۆ زۆرشییان زه‌ماله‌ی خۆێندنییان بۆ دابین کراوه. ئاله‌م حاڵه‌ته‌دا ، له‌م ناته‌بایی و به‌رامبه‌ریه‌دا ، ئه‌م له‌شکری بێئیش و کاری گه‌نج و لاوانه - که هه‌زاره‌ها خۆزگه و حه‌ز و ئاره‌زوو... له‌ناخییاندا قه‌تیس ماوه .. که ئاواتییان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و زه‌رد بوون ئه‌چێت..ئاله‌م کاته‌دا که‌سێکی قژبژی سمێڵ ڕه‌شی ، چاو بز! که هه‌ر له‌سیمای مارکس ئه‌چێت .. دێت و به ئاگری هه‌ڵبه‌ستی ڕه‌خنه ئامێز‌و به گفتوگۆی پڕ هیواو به نوسینه تیژه‌کانی، ئه‌بێته بارانی په‌ڵه‌ی ده‌یمی ئاواتیان و سه‌ر له‌نوێ. هیوا به داهاتوو، هیوا به ده‌ست هێنانی خۆزگه‌کانییان. چرۆ ئه‌کات ، پشت ئه‌ستوور به نوسینه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکانی تر و به‌هیمه‌تی خۆیان.. قه‌ڵای زوڵمی ئه‌ستوری ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ریش نه‌ڕوخێنن ، ئه‌وه ناچار بکه‌ن گوێ له نزو‌له‌ی دایکی شه‌هیدان و که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کان و داماوانی کیمیا بارانه‌کان و تۆزقاڵێکیش .. وورده ئاواتی مرۆڤایه‌تی ئه‌مانه‌ش بێته دی. که‌چی له‌ناکاو له ناسکترین و هه‌ستیارترین کاتدا ، که ئه‌ویش کاتی هه‌ڵبژاردنه، له شه‌وی هه‌ڵبژاردندا ، دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵی فریا ره‌سیان ، له که‌ناڵی ئاسمانی ده‌سه‌ڵاته‌وه، فوو به جوزه‌له‌که‌یدا ئه‌کات و مارشی به‌ڵێ بۆ سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت لێ ئه‌داو به ناڕاسته‌وخۆ، داوا له‌گه‌نجان و لاوان ئه‌کات.. ده ئێوه‌ش ده‌ست بگرن و هه‌ڵپه‌ڕن...
)هprivate من ناڵێم ده‌نگ دان ، مافێکی که‌س نییه و ده‌بێت له‌خه‌ڵک زه‌وت کرێت، به‌ڵام ئه‌وه به ته‌واوی شه‌خسیه(
نه‌ک تۆ له لایه‌ک به نوسین و قسه ڕه‌خنه‌ی ئاگراوی له ده‌سه‌ڵات و سه‌رانی بگریت و بته‌وێت خه‌ڵک هوشیار بکه‌یته‌وه ، له‌لایه‌کی تر گێرێکی گه‌وره بۆ دواوه دابنێت و له‌شه‌وی هه‌ڵبژاردن دا، بکه‌وێته پیاهه‌ڵدان به شان و باڵی سه‌رۆک عه‌شیره‌تدا و به بێ پێچ و په‌ناو زۆر بێ ئابروانه.. بڵییت من و ده‌نگ به مه‌سعوود به‌رزانی ئه‌ده‌م و ئه‌مه بانگشته‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌بێت بۆی ؟! ئه‌ی چیه؟!
ئا له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئه‌بێت کاردانه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوانی فریودراو چی بێت ؟! ئه‌بێت چۆن جامی توڕه‌یی و غه‌زه‌بییان بڕێژن ؟ ئه‌بێت چۆن گڕی ناڕه‌زایی هه‌ڵچویان دابمرکێننه‌وه ؟! ئه‌ی دکتۆر فه‌رهاد چاوه‌رێی ئه‌وه بوو .. ئه‌م گه‌نج و لاوانه ، بۆ سبه‌ینێ بکه‌ونه شه‌قامه‌کان و پشتگیری دکتۆری فریاد ڕه‌سیان بکه‌ن ؟!.
دکتۆر فه‌رهاد، خۆی به زوڵم لێکراو ئه‌زانێت و خۆی گێل ئه‌کات و ئه‌ڵێت :- بابه من مافی خۆمم به‌کارهێناوه ! خۆ کفرم نه‌کردووه !
برای به‌رێز :- ئه‌کرا تۆش وه‌کو چه‌نده‌ها نوسه‌ر و شاعیری تر، ده‌نگت بدایه، به‌و که‌سه‌ی ئه‌ته‌وێت، به‌ڵام به‌نه‌هێێنی ، نه‌ک دوای ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنه ئاگرینانه‌ت، بییت و مافی ده‌نگدانه‌که‌ت بکه‌یته بانگه‌شه بۆ مه‌سعوود به‌رزانی .. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکو پاساویش بێنیته‌وه که بۆچی ده‌نگی پێ ئه‌ده‌یت؟!.
ئاخر تازه ئه‌و کاته گوزه‌شت گه‌نجان و لاوان وه‌ک ساڵانی حه‌فتاو هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌کانیش فریوو بدرێن ، ئێستا شووکر هۆشیارن تێده‌گه‌ن دنیا چ باسه؟! . باشه گه‌نجان و لاوان بۆ کتێب و نوسراوه‌کانی مه‌لا به‌ختیار و سه‌رۆ قادر و جه‌ماڵ عه‌بدوڵڵه و ..هتد یان نه‌سووتان، خۆ ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵات دار و بۆقی ده‌سه‌ڵاتن ، به‌ڵام ئه‌مان و خه‌ڵکانی تریان، (حی على الێلاە) .. داکۆکی له ده‌سه‌ڵات ئه‌که‌ن و خۆیان به‌سه‌ره ڕه‌م و پێشه‌نگی ئۆپۆزسیۆن دانانێن. دکتۆر پیرباڵ ، قوڕه‌که زیاتر خه‌ست ده‌کاته‌وه‌و بێ چاو و ڕوانه پێشنیار ئه‌کات ، سه‌رۆک عه‌شیره‌ت ، نه‌ک هه‌ر سه‌رۆک هه‌رێمش بێت به‌ڵکو ئه‌ڵێت من پێشنیار ئه‌که‌م بکرێت به - مه‌رجع- دکتۆرێکی نوسه‌ر و له ئه‌وروپا ده‌رچوو، پێسنیار ئه‌کات سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت ، بێ سه‌واد و کورت بین بکرێت به - مه‌رجع- یانی ئیتر به ئاشکراو به روونی خێر‌و شه‌ر به ده‌ست ئه‌وبێت ، ئه‌و به‌و مه‌و‌دا مه‌عرییفیه و زه‌کاواته‌ی حه‌ڵاڵ و حه‌رامیان بۆ دیاری بکات، به‌و عه‌قڵه حه‌کیمانه‌ی بڕیاری شه‌ر و ئاشتییان بۆ بدات.
دکتۆر فه‌رهاد پیرباڵ له سه‌ده‌ی بیستویه‌ک دا ، باڵی لێ هه‌ڵئه‌ماڵێ و بانگ به گۆێی گه‌نجان و لاوانی هۆشیار دائه‌دات ، با سه‌رۆکی عه‌شیره‌ت بکرێته- مه‌رجه‌ع- شاهه‌نشا فرۆهه‌ر- ئا ئه‌وه کێیه فاشیزمۆکه‌مان بۆ قووت ئه‌کاته‌وه ؟ گه‌نجان و لاوانی که‌لاره یان فه‌رهاد پیرباڵ. ئه‌گه‌ر گه‌نجان و لاوانی گه‌رمیان ئیمرۆ کتێبه‌کانتیان سوتاند، خۆت ووته‌نی : دڵنیا به سبه‌ینی میزیشت پیا ئه‌که‌ن.
به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست