کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتیی و یه‌کێتیی پاکانه‌ بۆ ئه‌نفالچییه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌نفالچییه‌کانیش کچانی کورد بۆ مه‌لهاکانی میسر ده‌نێرن

Wednesday, 22/12/2010, 12:00


کوردستانپۆست ئه‌و چه‌ند نامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌نفال و قوربانییه‌کانی ئه‌نفال بڵاوده‌کاته‌وه‌، تا له‌ ئه‌رشیڤی خیانه‌تیی مێژووی جه‌لال و مه‌سعوددا بپارێزرێت.
نامه‌ی یه‌که‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان (دڵشاد میران) نێردراوه‌ بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی، ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ بریتییه‌ له‌ پاکانه‌کردن‌ بۆ نیزار خه‌زره‌جی ، که‌ ئه‌و که‌سێکی بێگه‌رد و پاکه‌ و هاوبه‌شی قڕکردن و ئه‌نفالی کوردی نه‌کردووه‌، سه‌ر به‌ ئۆزیسیۆن بووه‌. نامه‌ی دووه‌میش نامه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و هه‌ر بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی نێردراوه‌، دیسان نامه‌ی سێیه‌م به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسوومه‌وه‌ ره‌وانه‌ کراوه‌ بۆ وه‌زیری دادی دانیمارکی.
نامه‌ی چواره‌م نامه‌ی موخابه‌راتی پاریزگاری ته‌ئمیم (که‌رکوک)ه‌‌، ژماره‌ 01 16 رۆژی 20 / 12 / 1989 که‌ تێیدا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ پاش به‌جێهێنای ئه‌نفالی ژماره‌ یه‌ک و دوو، کۆمه‌ڵێک کیژانی ته‌مه‌ن (14 - 26) ساڵانه‌یان له‌لایه‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رکردایه‌تیی وا ژماره‌یه‌کان به‌ڕێ ده‌که‌ن، تا بۆ مه‌لهاکان و یانه‌کانی شه‌وانه‌یان بنێرن له‌ کۆماری میسری عه‌ره‌بیی... هتد.

ناوه‌کان:
1- گه‌لاوێژ عادل ره‌حیم (ته‌مه‌ن 13 ساڵ)
2- چیمه‌ن نازم عه‌باس (ته‌مه‌ن 23 ساڵ)
3- لیلی عه‌باس جه‌وهه‌ر (ته‌مه‌ن 26 ساڵ)
4- لمیعه‌ حاتم عمر (ته‌مه‌ن 14 ساڵ)
5- په‌یمان شکر مسته‌فا (ته‌مه‌ن 16 ساڵ)
6- خرامان عبدوڵلا ..... (ته‌مه‌ن 20 ساڵ)
7- قدریه‌ احمد ابراهیم (ته‌مه‌ن 13 ساڵ)
8- گوڵاڵه‌ ابراهیم عه‌لی (ته‌مه‌ن 19 ساڵ)
9- خه‌وله‌ احمد فخردین(ته‌مه‌ن 25 ساڵ)
10- عسمه‌ت قادر عزیز(ته‌مه‌ن 24 ساڵ)
11- نجیبه‌ حسن علی (ته‌مه‌ن 18 ساڵ)
12- حسیبه‌ امین همزه‌ (ته‌مه‌ن 21 ساڵ)
13- دلبه‌ر حسن علی (ته‌مه‌ن 20ساڵ)
14- شکریه‌ روستم محمه‌د (ته‌مه‌ن 23 ساڵ)
15- حسیبه‌ هیدایه‌ت ابراهیم (ته‌مه‌ن 14 ساڵ)
16- کویستان عباس مولود (ته‌مه‌ن 13 ساڵ)
17- سروه‌ عوسمان کرم (ته‌مه‌ن 13 ساڵ)
18- سۆزه‌ مجید بسیم (ته‌مه‌ن 26 ساڵ)

بۆ بینینی نامه‌کان کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌: (ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌ێکی کوردستانپۆسته‌وه‌ بۆمان هاتووه‌، نازانیین ئایا ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ له‌ شوێنی تردا بڵاوکرابێته‌وه‌ یان نا!؟)

https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/4name.pdf

سه‌رچاوه‌ی نامه‌ی چواره‌م، له‌و سایته‌ی خواره‌وه‌ وه‌رگیراوه‌:
http://welat.org/haber_detay.php?haber_id=76258

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە