له کوردستاندا دادگا نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاشکرایه، که بێلایه‌ن نییه
Tuesday, 15/01/2013, 12:00
به‌ناوی 104 رێکخراوی کوردییه‌وه به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رکراوه، داوا ده‌که‌ن که دۆسییه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان له دادگایه‌کی ئاشکرا و بێلایه‌ندا به‌ڕیوه ببرێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه به‌بێ ئاگاداری ستافی کوردستانپۆست، ناوی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ سایتی کوردستان نێتدا ریزکراوه، بۆیه به‌پێویستمانزانی سه‌رنج و رای خۆمان له باره‌ی ده‌رکردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه بده‌ین.
1) له کوردستانی باشووردا ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵ و خێڵه‌کیی و دیکتاتۆر به‌ناوی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان دروست بووه به‌شێک له نیشتیمانه‌که‌مان به‌ڕیوه ده‌بات، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن به خوێن هاتوون و ئه‌م دهستکهوهتهیان به‌رهه‌مهێناوه، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستیشیان هێناوه ئاشکرایه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی داگیرکه‌ر و دوژمنانی کورده، هه‌روه‌ها داماڵین و نه‌هێشتنی سه‌رخان و ژێرخانی نیشتیمانه، دهستیبهسهراگرتنی ده‌سه‌ڵات و دزینی سامانی کوردستانه، بۆیه له‌و پێناوه‌دا و بۆ نه‌هێشتنی ده‌نگی ناڕازیی ته‌نها رێگایه‌ک لێسه‌ندنه‌وه‌ی دهسهڵاتهکەیانه، هه‌روه‌ک چۆن خۆیان نایانه‌وێت، به ئاشتیی و به شێوازێکی دیموکراتییانه ده‌ستبه‌ردار بن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان لێبسه‌ندرێته‌وه، بۆیه تاکه رێگایه‌ک ئه‌گه‌ر هه‌بێت هه‌مان میتودی خۆیانه که خۆیان دژی خەڵک به‌کاری ده‌هێنن، واته ده‌بێت بە خۆێن و بەهێز لێیان بسه‌ندرێته‌وه. له‌و روانگه‌یه‌وه ئێمه‌ش بڕوامان به‌و دیموکراتییه نییه که ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و به‌ناوی ده‌نگدانه‌وه پروپاگه‌نده‌ی دیموکراسیی و ئازادیی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ی له کوردستانیشدا هه‌یه و ناویان لێناوه یاسا، جگه له یاسای جه‌نگه‌ڵ، به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی هێز و پاره و مه‌حسوبییه‌ت هیچی دیکه نییه.
2) له‌به‌ر رۆشنایی خاڵی یه‌که‌م ئێمه بڕوامان به دادگای هه‌رێم نییه، ئه‌وه‌ی بڕوای پێیه‌تی، ته‌نها بۆ خۆهەڵخهڵهتاندان و دواکه‌وتنی تارمایی وه‌همێکه، به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر هیوا به درێژپێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دەدات، کاتێک ئێمە بڕومان به دادگاکه‌یان کرد مانای وایه ددان به بوون و به ده‌سه‌ڵاتیشیان ده‌که‌ین. بوونی ئەوان وەکو دەسەلاتێکی خۆسەپێنەر جیاوازە وەک لەوەی تۆ ددان بە بوونیدا بنێیت و لەگەڵیدا رێبکەیت! ئێمە دەبێت هەموو شتێکی ئەوان رەفز بکەین.
3) سه‌رده‌شت عوسمان په‌یامنێری کوردستانپۆست بوو، له‌سه‌ر نووسینی وتارێک له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بڕیاری تیرۆرکردنی بۆ ده‌رچوو، پاش پێپهڕبوونی نزیکه‌ی سێ ساڵ پارتیی ده‌یه‌وێت سینارۆیه‌ک به‌ڕێوه ببات، چونکه ده‌زانن تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان چه‌ند له‌سه‌ریان که‌وتووه، حکومه‌تی عیراق به‌نیازه له پاشه‌ڕۆژدا که‌یسی سه‌رده‌شت بۆ دادگایی‌کردنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه بخاته پاڵ تاوانه‌کانی تریان، له ئیستادا به‌رده‌وام له راگه‌یاندنه‌کانیاندا باسی ده‌که‌ن، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پاش ئه‌و ماوه زۆره، تازه به‌تازه ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌و تاوانه داشۆرن، ئاشکراشه کێ سه‌رده‌شتی تیرۆرکردووه، تاوانباره‌کان خۆیان دادگا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بۆ ئه‌مڕۆ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م تاوانبارانه‌دا که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان پێویستی به‌وه نییه ببرێته به‌رده‌م دادگای پارتیی، ئه‌وه‌ی پلانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی داناوه خودی سه‌رۆکی هه‌رێم و مه‌سروری کوڕێتی، ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شتی تیرۆرکردووه ده‌زگای پاراستنه.
4) ئێمه پێش دوو ساڵ له پۆلیسی هۆڵه‌ندا داوامان له سه‌ر به‌رپرسی سایتی کوردستان نێت تۆمارکرد، چونکه له‌و سایته‌وه ناوی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکراکراوه و دراوه به ده‌زگای پاراستن، کاتێک ناوی ئێمه له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌و سایته‌دا ریز ده‌کرێت، ئه‌مه هیچ ناگه‌ینێت جگه له وهسڵدهرکردنی ئه‌و سایته نه‌بێت لەو تاوانەی ئەنجامی داوە، چۆن دەکرێت تاوانبار لەگەڵ قوربانییدا هاوده‌نگ بێت، یه‌ک داوایان هه‌بێت و پێکه‌وه شایەتیی بدەن؟
5) ئێمه بروامان به خۆپیشاندان نییه، بڕوامان به کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و کامپین و ناڕهزاییدەربڕین نییه، ئه‌وه‌ی بڕوامان پێیه‌تی خۆکۆکردنه‌وه و رێکخستنە بۆ خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی درێژخایه‌ن تا ئه‌و خێڵ و بنەماڵانە لە ده‌سه‌ڵات دووربخرێنەوە، خەڵکی خۆیی ببێتە خاوەنی ده‌سه‌ڵات و یاسا به‌ڕێوه‌ببات. ئه‌گه‌ر لە هەر حاڵەتێکیشدا ئەوەمان کرد، ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی کۆکردنه‌وه‌ی ناوه‌کان ده‌کات، ده‌بێت به فه‌رمی په‌یوه‌ندیی به ستافه‌که‌مانه‌وه بکات، یان خۆمان په‌یوه‌ندیییان پێوە بکه‌ین و ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕین. لێره‌دا ئێمه بێئاگایی خۆمان لە ناو و هاودەنگیی بۆ ئەو بەیاننامەیە ده‌رده‌بڕین.
له خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌که وه‌ک خۆی بڵاوده‌که‌ینه‌وه:
*****************
بەیانی 104 ڕێکخراو داوای دادگایەکی ئاشکرا و بێ لایەنی دۆسیەی سەردەشت عوسمان دەکەین
بڕیار وایە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی 20-1-2013 سیناریۆی دانیشتنێکی تری دادگایی‌کردنی دۆسیەی سەردەشت عوسمان ئەنجامبدرێت. ئەم پرۆسەی دادگاییە لەسەر بنەمای پرۆسەیەکی لێکۆڵینەوەی خەوشدار ئەنجام دراوە و هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە و میسداقیەتی سیستەمی قەزایی کوردستان دەخاتە ژێر پرسیاری جیددیەوە. کێشەکانی یەکەمین دانیشتنی ئەم پرۆسەیە ئاشکرای کرد کە ئیفادەی وەرگیراو لە تۆمەتباری ئەم دۆسیەیە چەند ڕۆژ بەر لە مێژووی دەستگیرکردنی تۆمارکراوە، هەروەها لە کاتی پرسیار کردن لە تۆمەتبار دەرکەوتبوو کە ئەو چەند مانگ بەر لە فڕاندن و کوشتنی سەردەشت دەستگیر کراوە. ئەمە جگە لەوەی سەرلەبەری ئەم دۆسیەیە لەسەر بنەمای پەیوەستکردنی سەردەشت عوسمان بە گروپێکی تیرۆریستەوە دامەزراوە.
سەردەشت عوسمان سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە 4ی ئایاری 2010 لەبەردەم دەرگای کۆلیجەکەی خۆی (ئەدەبیات) بە بەرچاوی ئەو هێزە ئەمنیەوە کە پاسەوانی کۆلیجەکە دەکات، بە بەرچاوی کامیرای چاودێریی کە بەردەوام لەو ناوچەیەدا لە کاردایە، لە لایەن گروپێکەوە کە کەمتر نەبوون لە 8 کەس ڕفێندراوەو پاشان بە بازگەکانی هەولێردا بەرەو دەرەوەی شار براوە و سەرەنجام پاش ڕۆژێک تەرمەکەی لە شاری موسڵ دۆزراوەتەوە. هەموو ئەمانە نیشانی دەدەن کە لانی کەم دەزگا ئەمنیەکان لە ئەنجامدانی ئەرکی خۆیاندا تا ئاستی چاوپۆشی کەمتەرخەم بوون. هەر بۆیە نەک تەنها ناکرێت پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەلایەن ئەوانەوە بێ خەوش ئەنجام بدرێت، بەڵکو لەو سۆنگەیەوە کە ئەوان خۆیان لانی کەم بە هۆی بێ دەربەستیانەوە لەم کەیسەدا تۆمەتبارن سەڵاحیەت و مەشروعیەتی سەرپەرشتی کردنی پرۆسەی لێکۆڵینەوەیان نیە. ئەنجامەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە کە بە بەشداری ئەو دەزگایە پێکهاتووە، پێش وەخت سەردەشت عوسمانی نەک وەک ڕۆژنامەوان و قوربانیەکی تیرۆر بەڵکو وەک تیرۆریستێک ناساندووە.
هەر بۆیە دادگاییەک کە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنیەکانی شاری هەولێر و ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوانە بەڕیوە بچێت، بێ لایەنی خۆی پێشوەخت لەدەست داوەو بڕیارەکانی بە هیچ مانایەک بڕیاری دادپەرواوەرانە و بێ خەوش نابن. لەم سۆنگەیەوە ئێمە هەموو ئەو گروپ و ڕێکخراو و کۆمەڵانەی کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، داواکارین کە
یەکەم/ ئەم پرۆسەی دادگایی کردنە دەستبەجێ ڕابگیرێت.
دووەم/ لیژنەیەکی بێ لایەنی سەڵاحیەتدار بە بەشداری ڕێکخراوە مەدەنیەکان و سیاسیەکانی کوردستان و ڕێکخراوە جیهانیەکانی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ و نوێنەری خێزانی سەردەشت عوسمان بۆ لێکۆڵینەوە لەو کەیسە پێک بێت کە هەموو ئاسانکاریەکی لە لایەن حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکانی هەولێر بۆ بکرێت.
ئێمە جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە سەرلەبەری پرۆسەی دادگایی کردنێک کە بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەڕیوە بچێت لەلایەن دادگای هەولێرەوە، ڕەت دەکەینەوە و بانگەوازی دادوەران، یاساناسان و هەموو پەیوەندیداران بە دەزگای قەزایی کوردستانەوە دەکەین کە لە ئاست ئەم سیناریۆیەدا بێ دەنگ نەبن و بۆ پارێزگاری کردن لە میسداقیەتی دامەزراوەی قەزایی کوردستان ڕێگا لە بەڕێوەچوونی ئەم پرۆسەیە بگرن کە بە هەموو مانایەک و لە چەندین گۆشە و لایەنەوە خەوشدار و نایاساییە. هەروا داوا لەو دادوەرانە دەکەین کە سەرپەرشتی ئەو بەناو دادگایە دەکەن، خۆیان لەو بەرپرسیارەتیە مێژوییە بپارێزن، جونکە هەر بڕیارێک بەتاوانبارکردنی ئەو تۆمەتبارە لەسەر دۆسیەی شەهید سەردەشت بەتۆمەتی تیرۆریستی دەبێتە پاساو هێنانەوە بۆ تاوانبارە راستەقینەکە و هاریکاریکردن بۆ شاردنەوەی و چاوپۆشی لە تاوانی تیرۆری سەردەشت عوسمان کە ئەمە بۆ مێژوو باجێکی گەورەی مۆرالی بەدوادا دێ.
هەروەها ئاشکرای دەکەین کە لای ئێمە تاکو ئەنجامدانی دادگاییەکی عادیلانە و ئاشکرای تۆمەتبارانی ڕاستەقینەی دۆسیەی سەردەشت عوسمان لە کارەکانمان و خەباتمان لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان بەردەوام دەبین.
ناوی ڕێکخراوەکان:
1. بزوتنه‌وه‌ى خوێندكارانى كوردستان- ناوه‌ندى كفرى
2. بزوتنەوەی لاوانی ١٧ی شوبات
3. تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادیەکانی خەڵک- کوردستان
4. تۆڕی ڕێکخراوە ناحکومیەکان
5. جوڵانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد‌و یه‌کسان/ کوردستان
6. حركه جماهير كركوك التحرريه
7. ده‌سته‌ی زه‌نگ . نوسینگه‌ی بادینان
8. ده‌سته‌ی كه‌مپینی ئازادی بو سه‌ید ئه‌كره‌م
9. دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن
10. رایەڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بزووتنەوەی گۆران لە هەولێر
11. ڕێكخراوى ژيان بۆ فرياكەوتن و گەشەپێدان / عيراق
12. ڕێكخراوى كارى شەفافيەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى كوردستان
13. رێكخراوى هاريكارى ياسايى ژنان wola
14. رێكخراوی سه‌وزی ئه‌وروپی كوردستان
15. ڕیکخراوی پشتیوانی دیمۆکراسی لە کوردستانی عێراق
16. رێکخراوی پیشەنگی گەنجان لە کوردستان
17. ڕێکخراوی خۆبەخش بۆ پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان- هەولێر
18. رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان
19. ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە کوردستان
20. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان- لقی کۆیە
21. سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان- عیراق
22. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان
23. فيدراسيۆنى سەرتاسەرى ڕيكخراوەكانى كۆمەڵى مەدەنی لە کوردستان
24. فیدراسیۆنی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی کۆیە
25. فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی- سلێمانی (پێکهاتووە لە ١٠ ڕێکخراو)
26. كومه‌ڵه‌ی ڕوشنبیری باوه‌نور پێباز
27. كۆمەڵەى پەيامى گەرميان
28. کۆمەڵەی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDA)
29. کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان- لقی دەربەندیخان
30. گروپی ٨٨ هەڵەبجە
31. گروپی دەنگ- کۆیە
32. گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوری کوردستان
33. گروپی زار بۆ بەرگری لە ئازادی - هەولێر
34. گروپی گەنجانی سەربەخۆیی کفری
35. گروپی ئاڵا نوسینگەی کۆیە
36. گروپێک لە توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونی لە سلێمانی
37. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی
38. لیژنەی بەرگری لە بەرژەوەندیە گشتیەکان- خانەقین
39. مەکۆی بزووتنەوی گۆڕان لە کفری
40. ناڤه‌ندا تێكوشان- دهوك
41. یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له کوردستانی عیراق
42. يەكێتى گشتى قوتابيانى كوردستان
43. بەرەی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران بۆ عێراق :stop deportation to iraq
44. چاودیری کوردۆساید / چاک
45. چەتری ئازادی لەندەن
46. خانەی ئازادی هۆڵەندا
47. ڕێکخراوی په‌نابه‌رانی کوردی عێراق له نه‌رویج
48. ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
49. ڕێکخراوی ژنان (ئه‌ستێره)، له فینلاند
50. ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا
51. ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
52. ڕێکخراوی کۆمه‌ڵگای کوردی له له‌نده‌ن
53. ڕێکخراوی کەلەپوری کوردی بەلجیکی- بەلجیکا
54. ڕێکخراوی مەدوسا
55. سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان- سوید
56. سەنتەری نی‌نا بۆ ڕێنوێنی و پاڵپشتی و داڵدەدانی ژنان لە سوید
57. شورای پەنابەرانی عێراقی لە یۆتۆبۆری
58. شەبەکەی دژ بە دیپۆرتی پەنابەران stop deportation netwrok
59. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سویسرا
60. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
61. کارن جۆنسن بەرپرسی لەندەنی یەکیتی کریکاری پەیوەندیەکان(PCS)
62. کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان لە شاری یۆتۆبۆری/سوید
63. کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی یۆتۆبۆری سوید
64. کۆمەڵەی ڕەوەندی کوردی میونشن
65. کۆمەڵەی ژنان لە سوید
66. کۆمەڵەی سکۆنە کورد لە مالمۆ
67. کۆمەڵەی کلتوری کوردستان لە یۆتۆبۆری سوید
68. کۆمەڵەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری سوید
69. کۆمەلەی گەلی کوردستان /سوێد
70. کۆمەڵەی گەنجان لە وڵاتی سوید
71. کۆمەڵەی لاوانی کورد لە یۆتۆبۆری
72. کۆمەڵەی مەتین لە یۆتۆبۆری سوید
73. کۆمەڵەی هونەری هۆبە - یۆتۆبۆری
74. کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کوردستان لە یۆتۆبۆری سوید
75. کۆمەڵەی ئەکادیمیەکانی کوردستان یۆتۆبۆری سوید
76. کەمپینی بەرگرتن بە سنوردارکردنی ئازادی رادەربڕین
77. کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی خەڵکی کوردستان_دانیمارک
78. کەمپینی ئازادی بۆ کارزان کەریم
79. گروپی ١٧ شوبات /ستۆکهۆلم
80. ناوەندی خوێندن و کلتوری کوردی لە یۆتۆبۆری سوید
81. ناوەندی هەڵەبجە دژ بە ئەنفالکردن و جینۆسایدی گەلی کورد-چاك
82. ئەنستیتیۆی کورد لە ستۆکهۆلم
83. پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان
84. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
85. حیزبی ئایندهی کوردستان
86. ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
87. کۆمیتەی دەربەندیخانی حزبی شیوعی کوردستان
88. مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی ئایندەی کوردستان
89. ناڤه‌ندا ئاری بو وه‌شانێ
90. ڕۆژنامەی هاوڵاتی
91. گوڤاری باشور. بادینان
92. گۆڤاری تروسکه
93. دەزگای پێنوسەکان/ بەریتانیا
94. دەزگای ڕاگەیاندنی هاوپشتی
95. دەزگای ناسنامە لە فنلاند
96. سايتى كوردستانپۆست
97. سایتی کوردستان نێت
98. سایتی وێبڕادیۆی کوردی-فەڕەنسی
99. ماڵپەڕی ڕەوەند
100. ماڵپەڕی مالاما
101. ماڵپەری مالمۆ کورد
102. ماڵپەڕی ئاگا پرێس
103. ماڵپەڕی ئەمڕۆ
104. دەستەی بەڕێوبەری پەیجی ئازاری گەل
بۆ پەیوەندی : شەماڵ عەلی
0046737038612
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست