ئازاد جووندیانى لە هەولێرچێتیەوە بۆ كەركووك چێتى !
Thursday, 24/09/2009, 12:00
ئەوەى لەناو شارى سلێمانى بەسەر یەكێتى نیشتمانى كووردستاندا هات بایى ئەوەندە ئەهێنێت هەڵوەستەى لەسەر بكەین و هۆكارەكانى دۆڕانى یەكێتى لە 25 / 7 دا بدۆزینەوە ، لێرەدا وەكوو تاكێكى كووردستان یان ئەندامێكى یەكێتى ئەركى من نییە بەدواى ئەو هۆكارانەدا بگەڕێم ئەركى كەسانێكە كەخۆیان هۆكارى دۆڕانەكەبوون بەڵام خوارووى خۆیان تاوانبار ئەكەن و سزاو نان بڕاویان ئەكەن ئەوانەش مەسئوولینى یەكێتین لەسەر وو هەمویانەوە (ئازاد جووندیانى) ئازاد لەساڵى 2000 ەوە كەهاتە مەكتەبى ناوەندى ڕاگەیاندن هیچى نەبوو جگە لە سۆپەرێكى شڕ دەستى دایە قاییم كردنى پێگەى بنەماڵەكەى خۆى لەناو دەزگاى ڕاگەیاندندا ، لەسەرێكى تریشەوە كەوتە درووست كردنى كانتۆنێك بۆ هەولێرییەكان ئەوانەى كەوا خۆى متمانەى پێ ئەكردن لەكەس و كارە دوورەكانى خۆیى و پاشماوەى كادرەكانى ڕاگەیاندن لە دواى 31 ى ئابەوە بەم جۆرە پێگەى خۆى بەتەواوەتى قاییم كرد لەناو ئیعلامى یەكێتى واتە لە سێ پێچكە دوو پێچكەى بەتووندو تۆڵى لەو دەزگایەدا داكووتى بەم جۆرە
1 / پێچكەى بنەماڵەكەى خۆى كە پێكهاتووە لە براو خووشكەزاو ئامۆزاو خاڵۆزا و قەووم و قیلە
2 / پاشماوە كادرانى ڕاگەیاندنى هەولێرى نیشتەجێ ى سلێمانى كەناچاربوون لەگەڵ ئازاد جووندیانى بمێننەوە
بەم شێوەیە ئازاد جووندیانى تەكەتوولێكى بەهێزى ڕێكخست لەناو ئەم مەكتەبەدا ، مایەوە ڕێكخستنەكانى یەكێتى لەناو ئیعلامدا دواى ماوەیەك لێپرسراوى كەرتەكان و كەناڵەكانى لەخۆى نزیك كردەوەو مەسئولیەتى باشى پێدان و هاوكاریى كردن بەپارەو سەیارە ، واى لێهات لەخۆى نزیك كردنەوە ئەمەش بووە پێچكەى سێهەمى بەهێز كردنى پێگەى ئازادى عەلووج لە ڕاگەیاندندا بەم جۆرە كۆنترۆڵى تەواوەتى دەزگاكەى كرد ، دواى پرۆسەى ئازادیى عیراقیش ئازاد جووندیانى كەوت بەسەر خێروو خۆشى باڵەكانى یەكێتیداو خۆى لەسەر باڵى گشتى ساغ كردەوە كەدەكاتە باڵى جەلالى و كەوتە دژایەتى كردنى نەوشیروانییەكان بە دەركردن و تەسیفە كردنیان لە ناو ئیعلامى یەكێتى و نووسینى ووتارى ناشرین ناشرین لەسەر نەوشیروان مستەفا و هاندانى پیاوەكانى خۆى بۆ دژایەتى كردنى باڵى ڕیفۆرم كەهەمیشە بەكەمیینە ناوى دەبردن بەڵام 25 / 7 دەرى خست كەزۆرینەن ، ڕاگەیاندنى بەهەموو كەناڵەكانیەوە خستە خزمەتى كووتلەى جەلالی بە هەموو بوودجەو كادر و توانایەكیانەوە ئەنجا بەو شێوەیەش مونافەسەى كەناڵەكانى گردەكەیان پێناكرێ و زۆر ئەهێنن و زۆر ئەبەن كۆبوونەوە ئەكەن و خۆیان ڕێكئەخەنەوەو لاپەڕەكانى ڕۆژنامەى ڕوو زەردى كووردستانى نوێ زیاد ئەكەن بۆئەوەى لەدواى دۆڕان گۆڕان لاواز بكەن ، ئێستا ئەوانەى لەگردەكەن لەپلان و مێژووى ئیشكردن و تواناو كەفائەتى ئازاد و هاوبیچمەكانى شارەزان ، بەشیپێك مزراح لەسەر سەرى ئازاد جووندیانى و شێخ نەبى و جەمال حسەیندا ئەخوولێننەوە
بۆیە ئازاد جووندیانى كەوتۆتە ئیش كردن بۆ هەڵبژاردنى پارێزگاى كەركووك ئەیەوێت هەرچى چۆنێك بێت یەكێتى نەدۆڕێت لەكەركووك سلێمانى پێگەى یەكێتى بوو لێى دۆڕا لە كەركووكیش بدۆڕێت ئیتر ئەبێت پێگەى نفووسى لەكوێدابێت ،ئازاد جووندیانى هوونەرمەندە بەناوو كەركووكیەكانى دانیشتووى سلێمانى كۆئەكاتەوەو پێش خۆیانى ئەخاو بۆلاى تاڵەبانیان ئەبات ئەو هوونەرمەندانەى كەخۆیان باوەڕیان بەكەركووك نەماوەو هەموویان فێرى نادى مۆزەفینى سلێمانى و ئێوارانى دەباشان و سەهۆڵەكە بوون ، بەتەمایە ئەمانە یەكێتى بهێننەوە مایە لەو شارەدا ، ئەكەونە پاداشت كردنیان .. بەڵام خەیاڵى ئازاد جووندیانى لەخەیاڵى باڕەكانى ناو ئەنكەرەو ئەستەنبووڵ خاوترە بۆیە یەكێتى نیشتمانى كووردستان ئەگەر گۆڕانكاریى لەسەرى سەرەوەى خۆیدا نەكات ئەم گەندەڵانەى وەكوو ئازاد جووندیانى تڕۆ نەكات مەحاڵە جارێكى تر ببێتەوە بەیەكێتیەكەى جاران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست