ئەم چوار شەممەیە وەزارەتى ناوخۆ یەك دەگرێتەوە
Tuesday, 03/02/2009, 12:00
1671 بینراوە
ئەمەى سەرەوە قسەى من نییە یەكێك بوو لەو قسە زەرد و سورانەى، كە كۆسرەت كردى، لە چاوپێكەتنێكدا كۆسرەت ڕەسوڵ ووتى ئەم چوار شەممە یە هەردوو وەزارەتى ناوخۆ یەك دەگرنەوە بەڵام ئەوە پێنج چوار شەممەى بە سەردا ڕۆیشت كەچى وەزارەتەكان یەكیان نەگرتەوە، درۆ گا نیە بە دوایان ببۆڕٍینێ، قسەش تا ئێستا لەم ووڵاتەدا باجى لە سەر نیە، ئەمەنەشمان درۆى وا گوێ لێ بوە بۆیە بە لامانەوە بۆتە ئاسایى، لە هەموو چاوپێكەتنێكدا سەرانى درۆزنى كورد دەكەونە درۆ ى وا زلەوە كە خۆشیان باوەڕیان پێى نیە بەڵام هەر ئەشیكەن، ئەمانە كە دیمانەیەك دەكەن ڕیزێك درۆمان بۆ دەكەن، ئیتر خەڵكیش گوێ ناداتێ تا بیر ئەچێتەوە، كەسیش نیە دوایى بیریان بخاتەوە، بۆیە بە هۆى سەر قاڵیانەوە بیریان ئەچێتەوە، ئەم درۆیەى كۆسرەتیش وەكو درۆكانى ترى سەرانى كورد وایە نمونە (ئەم ساڵ ساڵى یەكگرتنەوەیە، گەندەڵەكان دادگایى دەكەم، ئەگەر كارەبا و ئاو چاك نەبوو تا كۆتایى ئەم ساڵ واز لە حكومەت دەهێنین، ئەم ساڵ ساڵى بنەبڕ كردنى تەكەتولە، ئەم ساڵ ساڵى نوێ بونەوەیە، ئەگەر مالیكى وا بكات سەربەخۆى ڕادەگەیەنین،ئەتوانین لە شارەكانى توركیا لافاوى خوێن هەستێنین) خۆتان درۆى زیاترتان لە بەرە، حەڤدە ساڵە ڕۆژانە یەك بە دوایى یەكدا درۆ ڕیز دەكرێ، كەچى هیچ یەكێك لەو درۆیانە نەبونەتە ڕاستى تەنها یەكێكیان نەبێت ئەویش بڕیارى شەڕى ناوخۆو هێنانى سوپاى داگیر كەران بوو، ئیتر ئەوانى تر كە لە خزمەتى میللەتدا بوون لە بیر چونەتەوە، حكومەتێك دوایى چەندین ساڵ نەتوانێ یەك بگرێتەوە، نیوەى یەكەوە و نیوەشى پەرت و بڵاو ئەو وەزارەتانەى مایەى سەر یەشەیە بۆیان یەكیان گرتوە، لەوانەى خێر و بێرى تیایە یەكیان نەگرتوە، كۆسرەت ئەڵێ ئەم چوار شەممەیە بەڵام هەفتەو مانگ و ساڵ و ڕۆژى دیارى نەكردوە، ئیتر بۆیە زۆر گوێى نەداوەتێ هەر ئەبێت ڕۆژێك بێت یەك بگرنەوە، لە كوردەواریدا واباوە چوار شەممان بۆ سەر شێخ و مشایەخ باشە نەك بۆ درۆ كردن وە هەر ئیشێك یەكێتى بیڵێ پارتى نایەڵێ جێ بەجێ بكرێ، عومەر مورتاحى جێگرى سەرەك وەزیران فەرمووى لە 1/6 دا كارەبا زیاد ئەكات كەچى وەزیرەكەى كارەبا لە بەر ئەوەى پارتییە، دوایى خست بۆ 15/6 تەنها بۆ ئەوەى قسەكەى عومەر مورتاح سەر نەگرێ، كە كۆسرەتیش ووتى چوار شەممە یەك دەگرینەوە ئەوە پارتى ئەوەشى نەكرد، ئاخر یەكگرتنەوەى چى تازە بە تازە وەزارەتى ناوخۆى سلێمانى بیناى تازەى بۆ وەزارەتەكەى كردوە و ئەچنە ناوى ئەگەر چوار شەممە یەكیان بگرتایەوە ئیتر بۆئەو مەسرەفە ئەكەن و خۆتان ناڕەحەت ئەكەن بۆ یەكسەر بار ناكەن بۆ هەولێر، كەواتە ئەمەش هەر درۆیە، ڕاكردنى فڕۆكەوانە داماوەكە ووتیان ڕاى كردوە، دوایى ووتیان نەخێر تاڵەبانى بۆ خاترى برایانى عەرەب بەرى داوە، ئەوە وا بزانم پێنج چوار شەممەیە كۆسرەت ئەو درۆیەى كردوە كەچى هەر یەكیشیان نەگرتەوە، هەقە كۆسرەت ئەو ڕۆژە بگۆڕێ چونكە ئەو ڕۆژە تەنها بۆ سەر شێخ و مشایەخ باشە نەك بۆ یەك گرتنەوە، با ڕۆژێكى تر دیارى بكات، ئاواش خێرا بڵاوى مەكەنەوە با تەپڵتان بۆ لێ نەدەن، من پێم ناخۆشە یەك ناگرنەوە، پێم خۆشە ببنەوە بەیەك ئەوەى پێم ناخۆشە ئەو درۆیانەیە ئیتر ئەوانى تر بە هەر حاڵ، ئەوەش بزانن تا دوو گیرفان هەبێت ئەبێت دوو هێزیش هەبێت ئەم گیرفانانە بپارێزێ بۆیە ئەگەر گیرفانەكان بۆنە یەك ئەو كاتە ئەوانى تر ئیشیان نامێنێ و یەك دەگرنەوە، ئەبێت گیرفان ببنە یەك، یەك دەستیش هەبێت لەو گیرفانەدا نەك دوو دەست بۆیە با كۆسرەت و ئەوانەى تر كە فێرە درۆن بیر لەوە بكەنەوە جارێ گیرفانەكان یەك بخەن ئینجا ئەوانى تر.