کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ زیندوکردنەوەی ئیرادەی تاکی کورد پێویستمان به‌ حەمەد کوردەکانە

Tuesday, 16/10/2012, 12:00


له‌ مڕۆدا ئەرکی ئەخلاقی ئێمە، زیددووکردنه‌وه‌ و پیشاندانی ئەو مرۆڤە جوانانەیه‌، که‌ بەهۆکاری ئەوەی، هیچ دەزگایەکی راگەیاندن یان حزب، میژوە جوانەکانیان  باس ناکەن و بوونەتە سەربازی وون، پێویسته‌ ئێمه‌ بەنەوەکانی ئیستایان بناسینێنن. تا ئیلهام لە جوانیەکانیان وەربگرن، چونکە زۆرینەی ئەو مێژووەی پارتی و یەکیتی باسی دەکەن ، هاوشیوەی مێژووی بەعسیەکانە، جەلاد بە قوربانی و ترسنۆک بە قارەمان و ناپاک بەلوتکەی کەسی نەتەوەیی .بە خەڵک ده‌ناسێنن.

بەهۆی ئەوەی ٣٢ سال لەهەولێرو دەشتەکەی ژیاوم و مێژوەکەیم خوێندۆتەوە یان لەنزیکەوە گوێبیستی بوومە . ئەوە دەبینم ئەو هەولێرەی ئەمرۆ هەولێری دوێنێ نییە ! ئەگەر هۆکارێکی ئەو لاوازیەی ئەمڕۆ بیگەڕینینەوە ، بۆ کاریگەری قۆناخی جاش بوونی بۆ رژێمی بەعس، لەگەل ئابلۆقە ئابوریەکانی (نیو دەولەتی و بەعس) ، بەلام رەفتارەکانی ٢٢ ساڵەی پارتی و یەکێتی درێژە پێدراوی ، قۆناخی جاشبونی بەعسە ، چونکە هاوشیوەی ئەوان کەسێتی تاکی کوردی فیرە زەلیلی و پارانەوە ناپاکی و بی کەرامەت و هەلپەرستی کردوە کە هەولێریەکانیش بەدەرنینە لەو رەفتارە قێزەوەنانە.
مرۆڤ کاتێک مێژوو بخوێنتەوە دەبێنی سلێمانی هەرزوو هەستی نەتەوەیی و نارەزایەتی نەتەوەیی تیایدا زاڵ و بەهیز بووە بەلام هەولیر بیری چەپ و نارەزایەتی چینایەتی زیاتر بەخۆوە بینیوە، کە دەبێ ئاماژە بەهۆکاری ئەوەش بکەین. شاری سلیمانی لەگەل ئەوەی تەمەنی دروستبونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی ١٧٨٤، لێ هەر لەسەرەتاوە ئیمارەتێکی نەتەوەیی (بابان) لەگەڵدا بووە هاوکات دەوڵەتی کوردستان لەسەردەمی شیخ مەحمودی حه‌فید ڕۆلی کاریگەری هەبووە لەو هەستە نەتەوەیە، دواتر ڕۆلی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان .
بەڵام مرۆ ئەگەر بەپێی ئەو دیدارەی سکرتێری پێشوی حزبی شوعی عێراق سەیر بکات دەبینێ :
http://www.kurdistan-21.net/k21d.php?secondID=340
لە سیەکانی سەدەی رابردو، چەنین پارتی چەپ و پێشکەوتخواز سنەتەراڵی دروست و گەشە گردنی لە هەولێر بووە وەک (هیوا ، کۆمەلی میللەت ،.یەکێتی تیکۆشین ، شۆڕش و رزگاری ، دواتر شوعی و پارتی .... کەئەم حزبانە .دەیان کەسایەتی چەپ و پێشکەوتخواز و سیاسیان پێ گەیاندوە باشترین نمونەش، سێ سەرۆکی بەرزی شوعی لەعیراق و کوردستان لەگەنجانی هەولیر بونە (شەهید جەمال حەیدەری، عەزیز محمەد ، کەریم ئەحمەد) . کەدەبێ لیرەدا زیندوێتی و ئاستی بەرزی هوشیاری سیاسی و ڕٶشنبیری گەنجانی هەولیر هەلبسەنگینین سەرباری هەر رەخنەیەکمان لە بیروباوەرەکانی ئەو کاته‌یان هەبێ. هاوکات ئەگەر لەسیەکان تا کۆتایی هەشتاکان واتا ٥٠ سال ، بەئێستای ژێر دەسەلاتی کوردی بەگشتی و ١٦ سالەی حوکمی پارتی بەتایبەتی بەروارد بکەین، دەبێ بلیین سال بەساڵ خۆزگەم بەپار ، لە بواری پێگەیشتنی کەسێتی جوان و ڕٶسنبیر و سیاسی زیندویتی و میهرەبانی شارەکە.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سەیربکەین لەناو مێژووی نارەزایەتی جوتیاران لە کوردستانی باشوردا ، دەشتی هەولێر بەشی شێری ، لە خەبات دژ بەچەوساندنەوەی چینایەتی بەرکەوتوە وەک :

١/یەکەم راپەرینی جوتیارانی کوردستان لەسەدەی رابردوو ، بێ بونی پالپشتی هیچ پارتێک ، لەسالی ١٩٢٩/١٩٣٠ لەدەشتی هەولیر بووە کە دێوە زمەی ئاغایان شکاندوە ، کە لەگوندەکانی خدرجیجه‌و گرده‌شینه‌و غه‌رابه‌و ده‌ربه‌ندی سیانان و دێمه‌کار و کاریتان، بە‌شێوه‌ی کۆمه‌ل ڕاپه‌ریون و بەسه‌رده‌می سالی ته‌سویه‌ی زه‌وی ناسراوه‌(مسته‌ر لاین)

بەلام لەم دوو راپەرینە چینایەتیە حزبی شوعی رۆڵی لەپەرەپێدانی هەبووە

٢/له‌سالی 1947 کرێکارانی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری هه‌ولێر خۆپیشاندانیان کرد بۆ چاککردنی باری گوزه‌ران و ژینگه‌ی کارکردنیان
٣/له‌سالی 1953 جوتیارانی زیاد له‌200 گوندی سویندیان خوارد که‌هیچی تر سه‌رانه‌نه‌ده‌ن به‌ئاغاکان ... دواتر چەندین کەسایەتی دیاری جوتیارانیان تیا هەلکەوت لەوانە مام رەحمان ، مەحمود عەدۆ ،حسین مەیاس و شیخە شەل کەبەمانای وشە سەرکردە بونە ولەناو جوتیاران رۆلی پێشەنگیان لەهوشیارکردنەوەیان بینیوە هاوکات زیندانی و ئەشکەنجە دراون ، وەک مام رەحمانە و شیخە شەل ١٦ رۆژ پۆلیس بەناو گوندەکانیان راکێشاون و ئەشکەنجەی ئەوەی شێخە شەل دراوە لەشیان بەچەقو وموس برینداریان کردوە ، دواتر خوێیان خستۆتە ناو خوێن و گۆشتی لەشیەوە

شەهیدی باوکم زۆر جار لەگەل باسکردنی ئەو راپەرین و ئەوسەرکردە جوتیارانە ئەو دروشمەی باس دەکرد
(بژی گەل هێزی گەل ، مام رەحمان و شێخە شەل)
یان مەحمود عەدو و چەند هاورێیەکی شەری پۆلیسی مەخموریان لەچیای قەرەچوخ کردوەو چەند ڕۆژ لەو چیایە بێ خۆراک و ئاو ماوەتەوە، بەرادەیەک وەک خۆی بۆی دەگێراینەوە ، هەرلەوشەرەدا گوێکانی کەڕ بوو وە لەبەرتێنوبونی میزی خۆی خۆردۆتەوە
کەلێرەدا دوو چیرۆکی جوانی ئەو دوو مرۆڤە جوانە دەزانم باسی دەکەم ((شیخەشەل و مەحمەد عەد)) تا خەلک هەم جوانی ئەو مرۆڤانە بزانێ ، هەمیش شەرم دایان بگرێ کەزۆرینەی لەشەقەی باڵی رەفتاری جوانی داوە

١/ لەیەکێک لەسەردانەکانی رێکخراوی تێکۆشانی رەنجدەرانی کوردستان بۆ لای کۆسرەت رەسول کەئەوکات سەرۆکی حکومەت بوو ، مەحمود عەدۆش ئەندامێکی وەفدەکە دەبێ ، کۆسرەت پێی دەلێ وەرە بتنێرینە دەرەوە گوێکانت بۆ چاک بکەینەوە ئەویش دەلێ کێشەی خەلک چارەسەر بکەن لەگوێکانی من گرنگترە. لەکاتێکدا دەیان ساڵ بوو بەو کێشەیەوە دەینالاند وە مافێکی رەوای خۆی بوو . سایەنی باسە مەحمود عەدو بەهەژاری مرد و تاکۆچی دوایی کرد ، بەردەوام بوو لەداکۆکی لەهەژاران و گەلەکەی
٢/  سالی ١٩٩٥ ماوەیەک لەتەلەفزیۆنی ئازادی وە ک کەسێکی سەربەخۆ کارم دەکرد، لەم کەنالەوە دەگەرام ئەوانەی دەسەلات گرنگی پێ نەدەدات بەسەرم دەکردنەوە ، کام راپۆرت دژ بە پارتی و یەکێتی بوو هەولمدەدا بەدوای دابچم یەکیک لەوکەسایەتیانە دیدارم لەگەل کرد ، شێخە شەل بوو گەرچی تەمەنی پیربوو بەلام کەدواندم هەستم پیکرد لەبیروباوەر گەلی گەنجە ، دیدارەکە کەتەواو بوو یادی بەخێر چومە لای هاوڕیی مەلا حەسەن ، پێم ووت ئێوە بۆ هاریکاری ئەومرۆڤە جوانە ناکەن ، ئەوەی بێتەوە یادم وتی تۆ لەنزیکەوە نایناسی ئەو خانوەیەکی هەبوو هەلساوە داویەتی بە هاورێیەکی ، کەچی بەخۆی لەمالی منالەکانی دەژی ... ئەم دوو ردواوە لەگەرمەی ٣ ئابلۆقە و لوتکەی گرانی بوو

یەکێک لەو کەسایەتی و سەربازە ونانەی تری دەشتی هەولێر (حەمەد کوردە) ی دیبەگەیە، ئەو پیاوەی کە لەسەردەمێکدا دەولەتێکی لەمالەوەی خۆی دروست کردیە بەتەنیا ((گەل ، سوپا و دەیان وەزیر بووە ... ئاخر حەمەد کوردەش ئەگەر رومان نوسێک بەدوای زانیاریەکان دابچێ و دەتوانێ بە خامەکەی رۆمانێکی لەسەر دروست بکات
حەمەد کوردە بەپێێ پەیجی کەندێناوە لەسالی ١٨٩٠ لەدیبەگە لەدایک و١٩٣٥ کۆچی دوایی کردوە ، ئەم پیاوە لەم تەمەن و کاتدا کەقۆناخی دەرەبەگایەتی کە لەلوتکە بووە ، کەچی بەتەنیا لەناو هەموو دیبەگەیەکان، نەباج و سەرانە وکار نە سوکایەتیشی لە ئاغا قبول کردوە . هەرچی زەوی خۆشی هەبووە لەسەرە خۆی تاپۆکردوە بستێکی نەداوە بەئاغا ، سەنگەریشی لە هەموو ئاغاکان گرتوە .... رەنگ بێ لەمێژودا نمونەی وەک حەمەد کوردە هەبوبێ، بەلام برواناکەم بەتەنیا یان لەوسەردەم بونی هەبوبێ ، بۆیە جوانی و بوێریەکەی حەمەد کوردە لەم خالەدا دەبینمەوە
وەک ئەوەی لەفەلسەفەی(مێژوو وەمارکسیەتیش) ئاماژە بە(کات و شوێن) وەک دوو مەسەلەی گرنگ لەهەلسەنگاندنی هەر بابەت و کەسایەتیەکدا دەبێ رەچاو بکرێ ؟ لەم پیاوەوە ئەو هاوکێشەیەت بۆ دروست دەبێ ، کەئیرادە و بوێری ئەگەر هەبوو مڕۆڤ چۆن بەتەنیا دەتوانێ ببێتە مێژویەک ..... دەبێ ئەوەش بڵێم لەهەموو شاروچکەی دیبەگە تەنیا ٢ کەسایەتی خۆیان پێ هەواداری شیخ مەحمود بووە یەکێکیان حەمەد کوردە ئەوەی تر خدر عەیشۆک بووە کە چەندین جار سەردانی شێخ مەحمودیان کردوە
ئەمرۆ تاکی کورد لەباشور بەبەرنامە کار بۆ بێ ئیرادە ، کەرامەت ، زەلیلی ، .....دەکرێ بۆیە گرنگیە ئەوگیانە بژیێنیەوە یان بەهێزی بکەین . دیارە هەمان هەناسە وەک تاک لەشەهید سەردەشت و هەموو ئەوپێشمەرگانەی بەخۆیان و کلاشنکۆفێک و بەرازیلیەک شارەکانی کوردستانیان لەبەعس کردبوە کۆنە مشک . یان وەک پەرلەمانتار ، بەدەپە ، وەک مالپەر ، کوردستان پۆست ، وەک پارت، پکک ، وەک زیندانی لە زیندانە زۆرەکانی ژوری لەسیدارەدانەکانی (موسل و ئەبوغریب) .... بۆیە مافی خۆمانە بەدواجون بکەین بۆچ ئەو ئیرادە و کەرامەت و بوێریە لاواز بووە ، کێ لێی بەرپرسە !؟

# لەبابەت بە نارەزایەتی جوتیاران سودم لە کتێبی (راپەرینی جوتیارانی دەشتی هەولیر) عەباس نادر وەرگرتوە
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر حەمەد کوردە سەیری ئەم لینکە بکە

http://www.facebook.com/photo.php


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە