کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان خوازان لە هەڕەشەى جەللادەكانى پاراستن ناترسن

Friday, 14/05/2010, 12:00


: 9bfe
گۆڕان خوازان لە هەڕەشەى جەللادەكانى پاراستن ناترسن
ئێمەى گۆڕانخوازان ماوەى ساڵێكە بە بێ چەك و بێ هیچ هێزێكى سەربازى و بێ هیچ هێزێكى دەرەكى و تەنها بە پشت بەستن بە تواناى میللەتەكەمان ڕووبەڕووى تیرۆر و ترساندن و تۆقاندن و نانبڕینى یەكێتى بوینەتەوە و لەناو ئەم هەموو زەبرو زەنگەدا توانیومانە لە سەر پێى خۆمان ڕابوەستین و ترسیش یەك زەڕە كارمان تێ نەكات , تەنانەت ئەو زەبرو زەنگە سوورترى كردوین بۆ خەباتكردن و فشارو ترسیش نەیتوانیوە سازشمان پێ بكات , ئێمە لەبەردەم ئەو هەموو زەبرو زەنگەى یەكێتیدا خۆمان ڕاگرت ئێستا دوایى ئەوەى هەموولایەك هێزى گۆڕانى بۆ دەركەوت تازە بە هەڕەشەى جەللادەكانى پاراستن ناترسین و سڵ لە هیچ ناكەینەوە , چونكە گۆڕِان خەڵكى لەگەڵە و هێزى جەماوەرە , بۆیە هیچ شتێك جەماوەر ناترسێنێ ,دوایى ئەوەى سەردەشتى ڕۆژنامەنوس لە هەولێرى پایتەختى بنەماڵەى سەرشۆڕى بارزانیدا بەبەر چاو ى ئەو هەموو دەزگا ئەمنیەى پارتیەوە فڕێندرا و ماوەیەكى كەم دوایى فڕ اندنى شەهید كرا , ئیتر دەنگى ناڕەزایەتى , توڕە بونى خەڵك , لە پایتەختەوە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى كوردستانى گرتەوە و هەموو بەیەك دەنگ ووتیان ئەى بنەماڵەى بارزانى , لە ئاست تیرۆر و دزى و گەندەڵى ئێوەدا بێ دەنگ نابین , ئیتر اناتوانین لەبەرامبەر مەرگى ئازیزانماندا بێ دەنگ بین , پارتى و بنەماڵە ڕوو زەردو خائینەكە كەوتونەتە هەڕەشە و لێدان و ڕێگە گرتن لە خەڵكى ڕاپەڕیوو ناڕازى لەم بارو دۆخە , بازنەى ناڕەزایەتى و توڕەى جەماوەر زیاد دەكات ودەسەڵاتى ئەوانیش بچوك و شەرمەزار دەبێت , بۆیە ترس لەتەقینەوەى ئەم وەزعە ەسەڵاتى پارتى و یەكێتى هەراسانكردوە وئەوانیش بۆ بێ دەنگ كردنى خەڵك هێرش ئەكەن و هەڕەشە ئەكەن , لە سلێمانى ئاسایش لە مانگرتوەكان ئەدات و لە پەیامنێرانى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە و سایتى سبەیى دەدات وزیندانیان ئەكات , لە هەولێریش دەزگا بەدناوەكەى پاراستن و مەكتەب سیاسیە سەر شۆڕەكەى پارتیش هەڕەشە لە گۆڕان دەكەن و بە گێرە شوێن و ئاژاوەچى و هاندانى دوژمنان و دوژمنى ئەم ئەزمونە ناوماندەبەن , لە كاتێكدا ئەو خەڵكەى ڕژاونەتە سەر شەقامەكان هەموو چین و توێژەكانى ئەم میللەتەى تیایە و تەنانەت هەموو حیزبەكانیشى تیایە , ئەوە دەنگى ئەو خەڵكە بە شەرەفانەیە كە ئیتر ناتوانن بێ هەڵویست بن, پاراستن و بنەماڵەى خائین زادەكان , ئەیانەوێت ئەوان هەر بكوژن و ببڕن , هەر دزى بكەن و گەندەڵى بكەن , كەسێك نەبێت لە ئاستیاندا دەنگێك بەرز بكاتەوە , میللەتى زیندوو كەى ئەمەى پێ قبوڵ دەكرێ , ئەمە چەندە شەرمەزارییە بۆ پارتى سەدان ئەوەندە گەورەییە بۆ بزوتنەوەى گۆڕان كە لە ئاست ناهەقى و تیرۆرو دزى و گەندەڵییەكانى ئێوەدا ناتوانێ بێ دەنگ بێت , هەڕەشەكانى ئێوە ترسێكى زۆرە لە گۆڕان , باش ئەزانن ئەم بزوتنەوەیە چى پێ ئەكرێ , بۆیە ترستان لێ نیشتوە و كەوتونەتە هەڕەشە كردن , ئەو دوو بەیاننامەى ئەم شەو بڵاوتان كردوە نیشانەى ئەو پەڕى گەورەییە بۆ بزوتنەوەى گۆڕان كە لە ئاست تیرۆر كردنى ئازیزەكانماندا دێتە دەنگ , ئیتر خەڵك بۆى دەركەوت ئەوە گۆڕانە ناتوانێ بێ دەنگ بێت و لە سەر هەموو كارێكى قێزەونى دەسەڵات بێ ترس دەڕژێنە سەر جادەكان , مەرج نیە ئەوەى هاتبێتە سەر جادەكان و داواى خوێنى سەردەشتى كردبێ گۆڕان بوبێت , ئەوە خەڵكى ئازادى پەروەرن , ئەوە ئەو نەوەیەن ئیتر ناتوانن بێ دەنگ بن , چونكە میللەتى بێ دەنگ ئەمە چارەنوسیەتى, بەم بەیاننامانە ئەوەندەى تر گۆڕانتان لا ى خەلك خۆشەویست كرد چونكەخەڵك لەم كاتەدا ئێوەش و گۆڕانیشى بۆ دەركەوت , ئێوەسەلماندتا ن شەقام و زانكۆ و خوێندنگاكان, بە دەست گۆڕانەوەیە و كەى بیانەوێت ئەتوانن لیتان هانبدەن , دەركەوت ئێوەبێجگە لە كۆمەلێ مافیاو دزو گەندەڵ كەستان لەگەل نەماوە ,دەریش كەوت بۆ خەڵك ئەوە گۆڕانە , لە بودجە خۆش نابێت ,لە خوێن و مەرگى ئازیزانما ت خۆش نابێت , ئەمە ئەو پەڕى گەورەییە بۆ گۆڕان , ئێوە پێمان ئەڵێن تەنها گۆڕانە بەرگریتان لێ بكات , ئێوە بەخۆتان نازانن ئەگینا ئەوە دان پێنانێكى گەورەیە بۆ گۆڕان و هەڵویستە نیشتمان پەروەرانەكەى ئەمە سورترمان ئەكات لە سەر پشتگیرى گۆڕان , ئەوەش بزانن گۆڕان و گۆڕان خوازان لە هەڕەشەى جەللادەكانى هەردوو بنەماڵە و هەردوو دەزگا بەدناوەكەى پاراستن و زانیارى ناترسن و زۆریش لێتان بێ منەتین . چۆن گوللەكانتان ناتوانێ قەڵەمە بوێرەكان بێ دەنگ بكات ئاواش هەڕەشەكانتان ناتوانێ بمانترسێنێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە