کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باجی تیرۆریست

Sunday, 11/01/2015, 12:00


دەزگای هەواڵگری ئەمریکی(cia) لەساڵانی ١٩٧٨ دا هاستان بەدروست کردنی ڕێکخراوی قاعیدە دژ بە داگیرکەرانی ڕووس لە ئەفگانستان. ئەمریکا تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی هەرچی لەدەست هات پێشکەش بەو ڕێکخراوەی کرد، دەستی بۆ هاوپەیمانەکانیشی واڵاکرد تا یارمەتی ماددی و سەربازیان پێبدەن بۆ ئەوەی ڕووسەکان لەو ووڵاتە دەرپەڕێنن. دواتر دوای چەند دەیەیەك هەمان ڕێکخراو وەك مار ئاڵانە قاچی ئەمریکا و لە چەندین شوێنی وەك (سعودیە، نێجیریا و لوبنان) چەندین کاری تیرۆریان دژ بە ئەمریکا ئەنجام دا، تا کار گەیشتە ئەوەی خۆیان بگەیەننە کەنارەکانی ئەمریکا و ڕووداوی تیرۆریستی 11/ 9 / 2001 ئەنجام بدەن، کە دواجار ئەمریکای لەو هەڵەیە ئاگادار کردەوە کا یارمەتی تیرۆریستان کارێکی هەڵەیە و باجی هەڵەش قورسە.

ئەو کارە تیرۆریستییەی ووڵاتی فەرەنسا تەنها باجی ئەو کارە تیرۆریستیانەیە کەخودی دەوڵەوتی فەرەنسا کردویەتی. دیارە کاری لەو جۆرەی لە فەرەنسا کرا گەلێک قێزەوەن و نامرۆڤایەتیە، بەشێوەیەك کە ڕۆژنامەنووسان بکرێنە ئامانج لەبەرئەوەی بەئازادی کاری خۆیان رابگەیەنن،. لەڕاستیدا ئەو کارەی ئەو تیرۆریستانە ، هەمان کاری تیرۆری سەردەشت و سۆران و شێخ ستار و کاوە گەرمیانیمان بۆ دووبارە ئەکاتەوە. دەنا، کاریکاتۆر لەسەر موحەمەد و ڕەخنە گرتن هیچ کام هێڵی سوور نیە و ناشبێ. موحەمەد وەك هەر مرۆڤێك کاری کردوە، بۆیە باسکردن و وێنەکێشان و ڕەخنەگرتنیشی گەلێک ئاساییە و ئەمڕۆ نا سبەی ئەبێ باوەڕپێکراوەکانی لەو ڕاستیە بگەن کەوا موحەمەد و ئیسلام هیچیان لە ئایینەکانی تر و سیمبولەکانیان تر کەمتر و زیاتر نیە. بەڵکو ئەوەی جێگای تێڕامانینە ئەوەیە؛ کەس وێنەی موحەمەدی نەبینیوەو کەچێ هەندێ لە ئیسلامیەکان پێیان هەزم ناکرێ و بە سووکایەی ئەزانن، ئەمە لە کاتێکدا گەر بێت و ڕەخنە لە ئیسلامێك بگیرێ لەسەر ئەوەی خاوەنی دەوڵەوت نیە ، یان خاوەنی سیستمی سیاسی باش نیە، یان خاوەنی کار و پێشەی باش نیە، یان خاوەنی فەرهەنگ و کەلتووری باش نیە، یان خاوەنی داهاتوەیەکی باش نیە؛ ئەوا هەرگیز کەللەییی نابێ و خۆی شین مۆر ناکاتەوە. کەچی کە دێتە سەر موحەمەد و ئیسلام کە هیچ قازانجێکی پێی نەگەیاندوە یان لەکەمترین حاڵەتدا زەرەریشی لێداوە، پەست ئەبێ و کاری نامرۆڤانە باشترین ئەڵتەرناتیڤی ئەبێ.
ئەوەی ئەمڕۆ موسوڵمانەکان خۆیان گاڵتە ببە ئاین دەکەن لە رێگای خەوبینین بە موحەمەد و بە خواوە، یان ئیمامەکان لە رۆژانی هەینییدا قسەی لەسەر دەکەن لە نمونەی مەلایەک کە دەڵێت پێغەمبەر لە خەودا نەشتەرگەری بۆ کردووە، یان حەلی باپیر دەڵێت ترێم لەگەڵ پێغەمبەردا خواردووە، لە خەودا چووم بۆ لای خوا، یان مەلایەکی دیکە شوڵی لێ هەڵدەلکێشێت دەڵێت پێغەمبەر وتی قەیناکە وەرە دەعباکەم ماچ بکە. لە چاو وێنەکێشانی موحەمەد وەکو کاریکاتێر زۆر خراپترە، کەچی هیچ موسوڵمانێک قسەی لەسەر ناکات!

ئێمە لە ووتاری(تیرۆر) کە هەر لەم سایتە بەڕێزەدا بڵاو بۆوە، ئاماژەمان بەوەدا کە ناکرێ کاری تیرۆریستی بپۆلێندرێ. واتە؛ ناکرێ لەلایەك پشتگیری لەکارێکی تیرۆریستیدا بکرێ و لەکارێكی هاوشێوەدا بێیتە دەنگ و بەدوای بکەرەکانیدا بگەڕێیت. ئەوەی لە پاریس ڕوویدا لەساڵی ٢٠١٣ دا کە دەزگای میت و بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری فەرەنسە بۆ تیرۆرکردنی (٣ کەڵە ژنی گەلەکەمان) کردیان و پۆلیسی فەرەنسا خۆی لێ بەرپرسیار کرد و گوێی خۆی لێ نووقاند، زانیمان کەوا کاری لەو جۆرە دوو بارە و دە بارە ئەبێتەوە.

دەزگای ڕۆژنامە و چاپەمەنی (شارلی ئیبدو) ئەو کات لەسەر تیرۆرکردنی ئەو کارەی تورکیا نەهاتە دەنگ و هیچ فشارێكیان لەسەر دەزگای پۆلیسی پاریس دروست نەکرد، ئاخۆ گەر کارێکی وایان بکردایە (کە ئەمەش کاری خۆیان بوو) ئەوڕۆ کاری لەو جۆرە ڕوویئەدا؟ بەدڵنیاییەوە ڕەنگ بوایە ڕێگری لێبکرایە و پۆلیس زیاتر چاوکراوەتر بوونایە. خودی سەرنووسەری ئەم گۆڤارە کە بەداخەوە یەکێك بوو لەوانەی تیرۆر دەستی گەیشتێ چەندین جار پۆلیسی لەو هەڕەشە تەلەفونیانە ئاگادار کردبۆوە کە لێی کرابوون، کەچی پۆلیسی پاریس بەهەند وەریان نەگرتبوو، یان ئەمەش هەلێکە بۆ ئەوەی فەرەنسا پیلانەکانی داهاتووی بخاتە کار.ڕۆژگاری داهاتوو ڕۆڵی زیاتری فەرەنسا لەناوچەکە ئەبینین و ئەجنداکانیان دەرئەکەون.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=78894ece

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە