تكایە دەستەڵاتى بنەمالە، باخوین نەرژی و كوردستان چۆل بكەن.
Sunday, 27/03/2011, 12:00
لاى هەموان ئاشكرایە ئیوە تیكۆشەرى دوینن بەهەرچۆنیك بیت ئیدى ئەم ناوەتان بەدواوەیە ،باحەلکیش بى ئاگابیت لەوەى ئیوە لەسەرەمى شاخدا چۆن خەباتتان كردوەو چۆن لەپال خەباتیشدا جارجارە خیانەتتان كردووە ،خۆخیانەتەكان گەورەبن یاخوود بچوك هەریەك جۆرن ،باباسى ئەوەش نەكەین بەناوى كوردایەتى و گرتنەدەستى دەستەڵات چەندان كەستان كوشتوە ، بەهەرحال ئیوە وەك بنەمالە ئەگەر تادوینى شۆرشگیریش بوبن ئەوا ئەمرۆ لەپال شۆرشدا دریژەتان بەخیانەتى نیشتیمانى داوە ،نمونە بۆئەمە گەلیك زۆرە منالیك و هەرزەكاریك تاك و قۆناغى تەمەنى دەگاتە كاملبون كۆمەلیك لادانى لەژیانى رووئەدات و كۆمەلیك سەرپیچى رەت دەبى منال یاخود هەرزەكارى واهەیە لەگەل تەواوى گەورەبونى و بەریكردنى ژیانى هەمان لادان و سەرپیچى لەگەلیا گەشەئەكات ،وەك و جگەرەكیشان مەیخواردنەوە شەرەچەقۆ كوشتنى خەلك یاخود دزى ، بەلام ئیستا سەیرەكە لەوەدایە دەستەلاتى ئیمە بەتایبەتى بنەمالەیەكان ئەگەر لەسەردەمى شاخیشدا جارجارە كۆمەلیك لەم سەرپیچى و لادانانەى كردبى ئەوا ئیستاش هەربەردەوامە ، ئی باشە لەسیاسەتدا شتى وانیە تۆ ببى بەدۆگماو لەجیگاى خۆتا بوەستى و گەشەنەكەى و بەرەو گۆرین هەنگاونەنیی ئەوكات لەناوچوون رووبەرووت دەبیتەوە ،بەلام لەمەشیان سەیرتر ئەم دەستەلاتەبنەمالەیەى لاى خۆمان رۆژانە بەدەیان سەرپیچى یاسایى و غیانەتى نیشتیمانى و چەقۆ كیشى و شتى تر ئەنجامەدات كەچى هەرناگۆرى خەلك پیى ئەلى خۆتان وەك كورە هەرزەكارەكە چابكەن ئەوان هەرناجولین ،خەلك ئەلى چلى بكەن ئەوان هەر ناجولین ،چیبكەین ئى باشە هەرئەم دووخالە گرنگە هەیە یاخۆچاكردن یاچۆلكردن ،ئەوان هەرناجۆلین باشە ئیدى ئیمە چاوەروانى چی بكەین رۆژانە بەردەوام بین لەم نارەزایەتیانەو هیچ نەكرى لەجیاتى كردن بمان كوژن ، یەك پەیامم بۆبنەمالە هەیە بەزوترین كات یەكیك لەم دووخالە هەلبژرە ئەگەرنا وەك ولاتانى عەرەبى بارۆلەكانمان نەكوژرین و لەچەند رۆژى داهات و گەنجەكانمان رووبەرووى مەرگ نەبنەوە بۆیە دلنیابن ئیتر جامەكە پربووەو ئیدى لیى دەرژى تكایە چۆلى بكەن بەهیمنانە باكوردیش بەئیوەى بنەمالە سووك نەبیت و خۆین نەرژیت ئەگەرنا دلنیابن گەنجەكانمان خوینتان ئەریژن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست