مۆفه‌ق سابير به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانيای هيڵی فرۆكه‌وانی زاگرۆس سيخوری بۆ ئه‌ڵمانيه‌كان ده‌كات
Tuesday, 15/11/2011, 12:00
كوردستانپۆست/په‌يامنێری ههولێرسهرچاوهيهكی نزيك له كۆمپانيای هيڵی فرۆكه‌وانی زاگرۆس كه خاوه‌نه‌كه‌ی سامان بارزانی برای مه‌سعود بارزانی يه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه دوای ئه‌وه‌ی مۆفه‌ق سابير هه‌ولێر كه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس دا پياوی موخابه‌رات بووه و چه‌ند ساڵێكه له ئه‌ڵمانيا بووه، به رووكه‌ش خۆی به يه‌كێتی له قه‌ڵه‌م داوه به نهێنيش سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كاری سيخوری بۆ ئه‌نجامدابوون، ئيستا له هه‌ولێر كراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری هێلی زاگرۆس، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست براكه‌ی كه چه‌ند سالێك له نيوان ئه‌لمانيا و سويد بێ ئيقامه ڕيسوا بوو ئه‌ويشی به خۆيه‌وه گه‌رداوه، ئه‌مانه ئيستا كاريان بۆته ته‌هريب كردنی ملوينان دۆلاری ئه‌م ميلله‌ته بۆ ئه‌وروپا، له‌ماوه‌كانی رابردوو زياتر له (١١) مليۆن دۆلاری سامان بارزانی بۆ ئيسپانيا ناردووه به قاچاخ كه ليره‌وه كاری ئيرهاب له‌لايه‌ن برازاكانی مه‌سعود بارزانی يه‌وه كاری پێكراوه.!
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ی بۆ ئاشكرا كردووين، كه ئيستا مۆفه‌ق سابير به‌ڕێوه‌بری كۆمپانيای هڵی زاگرۆس ئه‌وه‌ی تا ئيستا نه‌كراوه و بڤه و ياساغ بووه ئه‌وه له ژێر بالی بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌نجامی داوه، ئه‌ويش ته‌نها به‌ڕێگه‌ی به‌رتيل و ڕه‌شه‌وه و دياری گرانه به‌هاوه هه‌وڵی وه‌رگرتنی فيزه‌ی ئه‌ڵمانيا و فه‌ره‌نسای نه‌داوه، به‌ڵكو هه‌فتانه راپۆرتی سيخوری له‌سه‌ر پارتی و يه‌كيتی و حزبه ئيسلاميه‌كان بۆ كونسۆلگه‌ری ئه‌لمانيا ده‌بات و سیخوری ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر سامان بارزانی يه‌شه‌وه كردووه، نه‌ك هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ك له پاسه‌وانی زيره‌ڤانی كونسولگه‌ری ئه‌ڵمانيا كه له خانوه‌كه‌ی دكتۆر رۆژدا به كرێی مانگانه‌ی (٦) ده‌فته‌ر دۆلار نيشته جيبوون كه ده‌كه‌ويته سه‌ر ڕێگای برامبه‌ر سه‌رۆكايه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دينه‌وه، هەروەها ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه مۆفه‌ق سابير چه‌ندين راپۆرتی له سه‌ر دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌يس گه‌ياندۆته كونسۆگه‌ری ئه‌لمانيا ، به‌تايبه‌تی كيشه‌ی ژنه‌كه‌ی رۆژ شاوه‌يس كه ئه‌لمانيه و ئيستا كيشه‌يان كه‌وتۆته نيوانيان
ئه‌مرۆ مۆفه‌ق سابير كۆنه مخابراتی به‌عس ده‌يان فيزه به رێگه‌ی سيخوری كردن به‌سه‌ر ئه‌م ميللەته‌وه له ئه‌لمانيا و فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گريت و به پاره‌ی زۆر ده‌يفرۆشێته‌وه، ئه‌وه‌نده سيخوريكردنه‌كه‌ی بۆته جێگای باوه‌ڕی ئه‌و دوو كۆنسولگه‌ريه، تا ئه‌وه‌ی له ئاهه‌نگی هاوسه‌ر گيری براكه‌ی مۆفه‌ق سابير له هه‌ولێر به‌شداريان كردووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست